لەسوید ناوهندی هه ڵسوڕاوانی کورد دژی توندوتیژی دامەزرا

2011/02/25 at 5:10 PM Leave a comment

بەرهەمی کۆبونەوە بەردەوامەکانی هه‌ڵسوڕاوانی کورد لەپرسەکانی ژنان و یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ لەسوید دامەزاراندنی ناوەندێکی هاوبەش بوو بۆ بەرەنگار بونەوه‌ی توندوتیژی، وتەبێژی دەستەی کاتی ئامادەکاری ناوەندەکە رایگەیاند لەدواین کۆبونەوەدا پرۆگرام و بنەماکانی کاری ئەو ناوەندە پەسەند کراو لەرۆژی ٢٧/٢/٢٠١١ لە کۆبونەوەیەکی گشتیدا دەستەی بەڕێوەبردن هەڵدەبژێردێرێت و لەمەراسیمێکدا دامەزراندن و دەستبەکاربونی ناوەندەکە رادەگەیەنرێت.

هەڵاڵە رافع وتەبێژی لیژنەی کاتی بۆ دامەزراندنی ناوه‌نده‌که،‌لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان، گەییشتنە ئەنجام و لەم چەند رۆژی داهاتودا بەیاننامەی راگەیاندنی دامەزراندن و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکە لەمەراسیم و کۆبونەوەیەکی گشتیدا رادەگەیەنرێت.

لەلێدوانەکەیداهەڵاڵە رافع ئاشکرای دەکات ” ئەو ئۆرگانە هاوبەشە لەژێر ناوی (ناوەندی هەڵسوڕاوانی کورد دژی توندوتیژی) کار دەکات و بەکردەوە دەست بەچالاکییەکانی خۆی دەکات، بۆ گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تی له‌بواری توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان به‌گشتی و فه‌رهه‌نگی ناموسپه‌رستی به‌تایبه‌تی، هەروەها لەسەر خێزانی کورد لەڕێی شارەوانییەکان و گەنجانی کورد لەڕێی قوتابخانەکانی وڵاتی سویدەوە کار دەکەین”. هه‌روه‌ها به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م هه‌وڵانه ‌له‌رێگای په‌یوه‌ندی بەردەوام‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کاندا له‌ئاستی جیاواز.

هەڵاڵە رافع ئەوەش رادەگەیەنێت ” هه‌ر ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کی لایه‌نگر لە مافەکانی ژن و مافەکانی مرۆڤ، ده‌توانێت ببێت به‌ئه‌ندام له‌م ئۆرگانه‌دا، دەرگای ئەم ناوەندە کراوەیەو ماڵی هەر چالاکوانێکە نەک تەنها گروپ و کۆمەڵە هاوفکرێک، کە بیەوێ کار لەو ناوەندەدا بکات، هەروەها ئه‌م ئۆرگانه‌به‌پله‌ی یه‌که‌م فوکوسی چالاکییەکانی له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌بێت له‌وڵاتی سوید، بەهیواین لەداهاتوو هەنگاو بۆ هەموو ئەو جێگاو وڵاتانەش بنێین کە رەوەندی کوردی لێ دەژی”.

لەباری کاتی راگەیاندنی ناوەندەکەش وتەبێژەکە رایدەگەیەنێت” رۆژی ٢٧/ ٢/٢٠١١ لەکۆبونەوە و مەراسیمێکی شایەندا و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، بەرهەمی هەوڵی ئەو ناوه‌نده‌لەبەیاننامەیه‌کدا رادەگەیەنرێت، هەمان رۆژیش لیژنەی سەرپەرشتیاری ناوەندەکە هەڵدەبژێردرێت و لیژنەی کاتی کارەکانی خۆی رادەستی لیژنەی هەڵبژێردراو دەکات”.

وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری دامەزراندنی ئەو ئۆرگانە، جارێکی تر داوای بەشداری چالاکوانانی کورد دەکات و دەڵێت” وەک پێشترو وەک ئەوەی که‌لەهەنگاوی یەکەمیش رامانگەیاند، ئێمە دەمانەوێ هەوڵەکانمان رێکبخەین، بێ رەچاوکردنی فکرو ئایدۆلۆژی تایبەتی خۆمان، بۆ روبەڕووبونەوەی دیاردەی توندووتیژی، ئێستاش لێرەوە تەئکید دەکەینەوە ئەو ناوەندە ماڵ و ئۆرگانی هەر چالاکوانێکی کوردەو داوای بەشداربونیان دەکەین و خوازیارین رۆژی ٢٧/٢ ئامادەی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکەبن، کە لەهەمان کاتدا رای هەموو بەشداربوان بەهەند وەردەگیرێت و کاردانەوەشی دەبێت، لە سەر بەیاننامەی راگەیاندنی ناوەندەکە و هەموو کەسێکیش دەتوانێ خۆی بپاڵێوێ بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی ئەو ناوەندە، با پێشتریش بەشداری هەوڵەکانی نەکردبێت، ئەوەی بۆ ئەو چالاکوانانە گرنگە کە بەو کارە هەستاون، یەکخستنی هەوڵەکانە، نەک چونە ناو دەستەی بەڕێوەبردن و بەرپرسیاری وەرگرتن، بۆیە چەند بارە داوای بەشداری هەمووان دەکەین و بەهیواین لەرۆژی ٢٧/٢ ئامادەی کۆبونەوەی گشتی بۆ هەڵبژاردنی دەستەکەو مەراسیمی راگەیاندنی ناوەندەکەبن”.

جێی بیر هێنانەوەیە ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکانی ژنان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی یەکسانیخواز و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، لە رۆژی / 25/  ی نۆڤەمبەر کۆبوونەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی شیاو بۆ ڕێگری لەبەردەوامی توندوتیژی و گەشتن بەمافە مەدەنی و یاساییەکانیانی ژنان”.

هەمان ئەو چالاکوانانەی کورد لەکۆبونەوەی دووەمیاندا کە لە رۆژی رۆژی 6/12/2010 بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆی چڕ “بڕیاری دامەزراندنی ناوه‌ندێکی هاوبەش بۆ رێکخراوەکانی ژنان پەسەندکرا”.

به‌هیوای ئاماده‌بوونی هه‌موو دڵسۆزانی مافی مرۆڤ و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی:

کات: ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی 27\2\2011 ، کاتژمێر 14.00 – 17.00

شوێن: ڕوسن سه‌نته‌ر له‌یاکوبسبه‌ری

Rosencenter, Jakobsberg, Frihetsvägen 45

Pendeltåg: jakobsberg, buss 544 från jakobsberg centrum

Hållplats Dackevägen

Entry filed under: سه نته ری نینا. Tags: .

كورد و عەرەب و توركمان،نان كار ئازادی خۆپێشاندان بۆ به‌رده‌م پارێزگاى شاره‌كه‌ ده‌ستى پێكرد

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: