ســــــه‌دامــــــی‌ كــــــوردســــــتان ‌

2011/02/25 at 5:55 PM Leave a comment

نووسه‌رو شیكاری‌ ئه‌مریكی‌ مایكڵ رۆبن ، له‌ وتارێكدا مه‌سعود بارزانی‌ به‌ سه‌دام و كوڕٍه‌كانی‌ (مه‌سرور و مه‌نسور)به‌ عوده‌ی‌ و قوسه‌ی و قوباد تاڵه‌بانی‌ به‌ نزار حه‌مدون ده‌شوبهێنێت.
مایكڵ رۆبن نووسه‌رو لێكۆڵیار له‌ په‌یمانگای‌ ئینته‌رپرایزی‌ ئه‌مریكی‌ ، له‌ نوسینێكدا به‌ناونیشانی‌ “سه‌دام له‌ كوردستان” ، ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌گرێت .
رۆبن له‌ نوسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت” كوردستان پیشتر نمونه‌ی‌ جوانی‌ دیموكراتی‌ بوو له‌ عێراق ، به‌لاَم دوای‌ ڕووداوه‌كانی‌ رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ی‌ خوێناوی‌ ئه‌و راستیه‌ ئاوه‌ژو بوویه‌وه‌ ، چونكه‌ عێراقیه‌كان دوای‌ ڕوخانی‌ سه‌دام حسێن شاهیدی‌ ئه‌وه‌بون ئازادییه‌كانیان زیادی‌ كرد ، به‌لاَم ئه‌و شته‌ له‌ كوردستان پێچه‌وانه‌ بوویه‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ بنه‌ماڵه‌كان له‌ كوردستان.
نووسه‌ری‌ بابه‌تی‌ (سه‌دام له‌ كوردستان) ، له‌درێژه‌ی‌ نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات” تا هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌یانتوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمێكی‌ ئارام و ئاسایش بكه‌ن ، به‌لاَم دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ته‌قه‌یان له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ گه‌لی‌ تونس و میسر ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا ، له‌م نێوانه‌شدا هه‌ڵوێستی‌ بارزانی‌ وه‌ك هه‌ڵوێستی‌ پێشووتری‌ حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ میسر بوو كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی‌ خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵی‌ كوتایه‌ سه‌رباره‌گاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن و باره‌گاكانی‌ سوتاند به‌تایبه‌ت باره‌گای‌ ئه‌یمه‌ن نوری‌ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ، له‌ كوردستانیش بارزانی‌ باره‌گای‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ سوتاند.
مایكڵ ڕۆبن له‌ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت” ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ناعه‌قلاَنیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردی‌ كه‌ به‌ دیموكراتی‌ ناو ده‌برێت ، وا له‌ئێمه‌ ده‌كات له‌و هۆكارانه‌ بپرسین چۆن سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌مریكا بارزانی‌ و تاڵه‌بانی‌ به‌هاوپیه‌مانی‌ ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.
له‌ كۆتایی‌ نوسینه‌كه‌یدا ڕۆبن ده‌ڵێت”  سه‌دامی‌ دیكتاتۆر مامۆستای‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان بوو ، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی‌ وه‌ك سه‌دام ده‌رده‌كه‌وێت و كوڕه‌كانی‌ (مه‌سرور ، مه‌نسور) وه‌ك عوده‌ی‌ و قوسه‌ی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌م و چاوێكی‌ قبوڵكراوه‌ و وه‌ك تاریق عه‌زیز وایه‌ ، هه‌رچی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ كوڕی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ هیچ جیاوازی‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ نزار حه‌مدون باڵیۆزی‌ پێشووتری‌ عێراق له‌ ئه‌مریكا.

Entry filed under: مایكڵ رۆبن. Tags: .

خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لار كوژراوێك‌و 25 برینداری لێكه‌وته‌وه‌ یه‌كێتیی سه ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: