یه‌كێتیی سه ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد

2011/02/25 at 6:01 PM Leave a comment

ئه‌مڕۆ 25/2/2011 له‌ هه‌لومه‌رجێكی پێویستدا، كاتژمێر 11 ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌نجامدرا.وه‌فدی یه‌كێتیی بریتیبوون له‌ به‌ڕێزان مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دلێری سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئیداره‌ی گشتی، وه‌فدی گۆڕانیش له‌ به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود، لێپرسراوانی باڵای گۆڕان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گیانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوێ له‌ بیروڕای یه‌كترگرتن زاڵبوو به‌سه‌ریا، گۆڕان جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ 7 خاڵییه‌كه‌یان كرده‌وه‌، وه‌فدی یه‌كێتیی- ش پابه‌ندی خۆیان به‌ 17 خاڵه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌ر تێبینییه‌كی تری گۆڕان، كه‌ دیسان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ چوارچێوه‌ی هاوده‌نگی هێزه‌ سیاسییه‌كان باسبكرێته‌وه‌، دووپاتكرده‌وه‌.
جگه‌له‌و دوو به‌رنامه‌یه‌، وه‌فدی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌و پێشینه‌ی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان بۆچوونی خۆیان باسكرد، وه‌فدی یه‌كێتیی- ش روانگه‌ی خۆی له‌سه‌ر تێكڕای كێشه‌كان بۆ گفتوگۆكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانی خسته‌ڕوو.
یه‌كێتیی ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌رعییه‌تی په‌رله‌ماندا، قسه‌ له‌ فراوانكردنی حكومه‌ت له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بكرێت، هه‌روه‌ها پێشنیازی فراوانكردنی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك له‌ ئاینده‌دا، دوای گفتوگۆی ته‌واوی هێزه‌كان، له‌سه‌ری رێكبكه‌وین، یه‌كێتیی ئاماده‌یی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ راوێژو دیالۆگی جددی له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ سایه‌ی شه‌رعییه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌ پێداویستییه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه‌ ده‌زانێت بۆئه‌وه‌ی پرسی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ بواری سیاسی، یاسایی و حوكمڕانی به‌ كاراییه‌وه‌ بچێته‌ پێش.
وه‌فدی یه‌كێتیی، هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی و كوردستانی به‌پێویستزانی، هه‌تا بتوانین باشتر گوێ له‌ داخوازییه‌ دیموكراسییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵك بگرین، دوور له‌ كێشه‌و بێشه‌، به‌تایبه‌تی ئێستا دۆخێكی ناله‌بار له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌ سه‌ره‌كان، له‌لایه‌ن شۆڤێنی و كۆنه‌ به‌عسییه‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.
سه‌ره‌نجام.. له‌چوارچێوه‌ی بیروڕاگۆڕینه‌وه‌و رۆحییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتاییهات و گۆڕان دوای چه‌ند رۆژێك، هه‌تا پێشنیازه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن، وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، یه‌كێتیی- ش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌كات، هه‌تا له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی- داو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تیشدا، دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان، دوابڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و هه‌نوكه‌یی بدرێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌ په‌رۆشی هه‌موولایه‌ك بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی خوازراوی گه‌له‌كه‌مان.

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
25-2-2011

Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا, یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان‌. Tags: .

ســــــه‌دامــــــی‌ كــــــوردســــــتان ‌ ٩١ – ٢٠١١ خەباتێکى سیاسى و داوایەکى بەرحەق!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: