٩١ – ٢٠١١ خەباتێکى سیاسى و داوایەکى بەرحەق!

2011/02/25 at 10:28 PM لێدوانێک بنووسە

بەهار مونزیر:گەنجانى ئازیزى کوردستان ویستم پێتان بڵێم کە هەر ئێوە نین بە گێرەشێوێن دائەنرێن،هەر ئێوە نین کە پێتان ئەڵێن دەستێک هەیە لە پشتى ئەم ناڕەزایەتیانەوە.ئێمە کە گەنجانى ساڵى ڕاپەڕین ى 1991بوین . خۆمان وەک ئێوە بە خاوەنى کۆمەڵگاکەمان ئەزانى . ئێمە داواى ( نان . کار . ئازادى ) مان دەکرد . داواى ئازادى بێ قەید و شەرتى سیاسی مان ئەکرد داواى ئازادى هەمە لایەنى ژن و پیاو مان ئەکرد . ئێمەیەک ئەمان ووت نابێت چیتر ژن لەم ووڵاتە لەسەر خۆشەویستى بکوژرێت .  لەبەرامبەر داواکارى ئێمەدا ئەیان ووت ئەمانە تابورى پێنجن . ئەمانە گێرەشێوێنن . ئەمانە دژى دابونەریتى کۆمەڵگان.

. ئێمە ئازادى خوازیمان ئەویست ئێمە  ئالۆگۆڕمان دروستکرد کە جێگەى خواست و داواکارى کۆمەلًگابوو .
ئەم کێشمەکێشمە هەر بەردەوام بوو . کاتێک حکومەتیان دروستکرد دواى چەندین شەڕى ناوخۆ لە بەینى زۆربەى حزبەکانى بزوتنەوەى کوردایەتىدا ، ئینجا باسیان بوو بەوەى کە حکومەت ساوایە  جارێ بێ تەجروبەیە و  پێى نەگرتووە.

ئێستا ئێوەى گەنجى ڕاپەڕینى 2011 ئەتانەوێـت چیتر تاڵان و بڕى پارەى خەڵک فەرهود نەکریت لەلایەن دەسەلاتى بزوتنەوەى کوردایەتیەوە، لەلایەن حکومەتى هەریم و هەردوو حزبى بالادەستەوە، ئیوە دەتانەوێت ژیان وگوزەرانتان خۆشتر و ئارەزەوو و هیواکانتان گەشتر بێت، بەلام ئەوان لە نیو شارەکانى ئیوەدا بۆخۆیان بەهەشتى شارو بۆ ئیوەش جەهەنمیان پیکهێناوە، بۆ خۆیان کەڵەکردنى سەرمایە و خانوبەرى جوان و کۆمپانیا گەورەکانن بۆ ئیوەش بیکارى و هەژارى و نەبونى کارەبا. . ئێوە ئەتانەوێت سۆرانەکان و سەردەشتەکان لەسەر سادەترین ماڤ نەفڕێندرێن و تیرۆر نەکرێن، . ئەتانەوێت کەس وەک دوعا بە بەرچاوى پۆلیسەوە لەسەر خۆشەویستى بەرد باران نەکرێت . ئیوە ئازادى و خۆشگوزەرانیتان دەویت. ئەمە ناوەرۆکى خواستەکانى ئیوەیە. خواستیکى هیجگار ئینسانى و بەرحەقە. بۆیە ئەوکات و ئیستا ئەگەرچى کۆمەلگا لە کوردستان ئالوگۆرى سیاسى و کۆمەلایەتى و فکرى گەورەى بەخۆیەوە، بینوە، ئەگەرچى لاوانى ئیستا ئاگادارى سالانى هەشتاکان نیین، بەلام ناوەرۆکى خواستەکانى ئیمە لەسالى 1991و تا ئیستا هەر هەمان ناوەرۆکى خواستەکانى ئیوەیە… هەر نانء ئازدایە.

وەکو تەجروبەکانى خۆم دەمەویت ئەوە بلیم، کە ئەمرۆ ڕۆژى ئالوگۆریکى گەورەیە لە کوردستان و ناوچەکەدا، ئاگاداربن، هیزەکانى بزوتەنەوەى کوردایەتى بە ئۆپۆزیسۆن ودەسەلاتدارەوەن بەلارێتاندا نەبا.. لەسەر خواستەکانى خۆتان سوربن.. لەپیناو دابینکردنى ئازادى و موچەى بەرزو بیمەى بیکارى و  دابینکردنى کارەباى بەردەوام.. کە گشت خواستە بەرحەقەکانتان کە لەرۆژى 17/2دا بەرزتان کردوە… ئاگاداربن، هیزە سیاسیەکانى نیو بزوتنەوەى کوردایەتى بەنیوى جۆراوجۆرەوە… فریوتان نەدات. مەرجى سەرکەوتنى ئەم ڕاپەرینەى ئیمە، ئەوەیە، کە خۆمان جیابکەینەوە لە ریزەکانى بزوتنەوەى کوردایەتىن سیاسەت و ئامانجیان، حزبەکانیان و بزوتنەوە کانیان… بۆپێشەوە… لەپیناو ئالوگۆریکى ریشەیىدا تا بەدەست گەیشتنى ئامانجەکانمان.
22.02.2011

Entry filed under: بەهار مونزیر.

یه‌كێتیی سه ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد خسرو سایه له‌ میدان آزادی شا ری سلێمانی وته‌ی پێشكه‌ش کرد

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 734,972 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: