“حســــــاب بــــــۆ بــــــڕیاره‌کــــــانی پــــــه‌رله‌مــــــان نــــاکــرێــت”

2011/02/26 at 9:34 AIM: لێدوانێک بنووسە

سلێمانی(4)که‌س له‌ به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی بێسه‌روشوێنکراون

سبه‌ی:پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ (هه‌ینی) به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانیدا کرد، 4 که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران بێسه‌روشوێن کراون.سۆران بابان، برای یه‌کێک له‌ بێسه‌روشوێنکراوه‌کان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: دوێنێ (هه‌ینی) پاش کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی، هه‌ر یه‌که‌ له‌ نه‌وزاد بابان، شاخه‌وان ناسیح، خالید مه‌جید و موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د بێسه‌روشوێنکراون.
وتیشی: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌ستگیرکراون تاوه‌کو سه‌عات 5ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا کردوه‌و یه‌کێکیش بون له‌ به‌شداربوانی که‌مپینی داکۆکیکردن له‌مافی خه‌ڵک.
سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان دڵنیان که‌ له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌منییه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ رفێندراون، وتیشی: “سه‌ردانی لایه‌نی به‌رپرس و ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایشمان کردوه‌، به‌ڵام هیچ که‌سێک زانیاریمان پێناده‌ن و تاکو ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییه‌”.
ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه‌، که‌ له‌دانیشتتنی نائاسایی رۆژی (چوارشه‌ممه‌)ی رابوردوداو له‌به‌یاننامه‌یه‌کی 17 خاڵیدا رایگه‌یاندبو، نابێت هیچ که‌س و خۆپیشانده‌رێک بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر بکرێت.

wene werash news boi danawa

Entry filed under: سبه‌ی.

3 ئه‌ندامی‌ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و هاوڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ بێ‌ سه‌روشوێنن ڕاگەیاندنێک بۆ ڕاى گشتى لەبارەى بێسەروشوێن کردنى هاوڕێیان،نەوزاد بابان،خالید مەجید،موئەیەد ئەحمەد وشاخەوان ناسیحەوە!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,399 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: