له‌ســلێمـــانی هـــه‌ڕه‌شـــه‌ی كوشتن له‌رۆژنـــامه‌نووسێك ده‌كرێت

2011/02/26 at 7:26 PM Leave a comment

بۆ ڕای گشتی، پێش ئه‌وه‌ی بمانكوژن

KNA:له‌شاری سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت‌و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش پاراستنی ژیانی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.له‌نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا كردووه‌، سۆران عومه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه‌:

بۆ ڕای گشتی، پێش ئه‌وه‌ی بمانكوژن
له‌پێشترداو به‌رده‌وام به‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی بێده‌نگ بوونیان لێكردوم، به‌ڵام له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ به‌ژماره‌ ته‌له‌فونی ئاشكراو دیاری ئاسیا سێل هه‌ڕه‌شه‌كان چۆته‌ قۆناغێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌قسه‌كردن و نوسین ئه‌وه‌ ده‌مانكوژن، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕبونی ته‌واوم به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانی خۆم و هه‌موو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌خه‌مه‌ ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ئه‌م شاره‌ تاكو كه‌سانی دژ به‌ ئازادی نه‌توانن ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی خراپر به‌رن، جگه‌ له‌وه‌ ده‌ست له‌وتنی ڕاستی و به‌رگری له‌هاڵاتیانی شارو وڵاته‌كه‌م و سه‌رخستنی داوا ڕه‌واكانیان هه‌ڵناگرم.
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئازادو ناڕازیدا گرفتیان هه‌بووه‌، شێوازی جۆراوجۆریان گرتۆته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ ئازاده‌ كپ بكه‌ن، له‌پاش ڕوداوه‌ خوێناویه‌كانی 17ی شوباتی سلێمانی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی توڕه‌و ناڕازی هاوڕا بووم و خۆم به‌پشتیوان و داكۆكیكارزانیوه‌ له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌م كوردستانه‌ ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی تێدا په‌یڕه‌و بكرێ و گه‌نده‌ڵكارانی تێدا ڕاپێچی دادگا بكرێ و شه‌فافیه‌ت هه‌بێ و داهاتی وڵات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێ و خزمه‌تگوزراری وه‌ك پێویست بێت… به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك كه‌ دیاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچون و ئاراسته‌ی ئێمه‌دا گرفتی هه‌یه‌و پێی خۆشه‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ زیاتر ئاڵۆزبكرێ كه‌وتونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌گ به‌رده‌وام بین له‌ وه‌ڕین ئه‌وه‌ ده‌مانكوژن!
بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌خه‌مخۆرانی شاری سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ ڕێگه‌ له‌و ده‌سته‌ تێكده‌ره‌ بگرێ كه‌ده‌یه‌وێ له‌م ئاڵۆزی و په‌شێویه‌داو له‌م كاته‌دا كه‌هه‌زاران چه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌ ته‌سفیه‌ حسابی پێشوو له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی هه‌ندێ له‌سیاسیه‌كاندا بكات، وه‌ك ڕه‌فیق سابیر له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی ئێسته‌ كوردستان ئه‌منیه‌تی تێدا نیه‌و له‌ژیانی خۆمان ئه‌مین نین به‌وه‌ی كه‌ ده‌مانكوژن یان ده‌مانڕفێنن!!
سۆران عومه‌ر
26/11/2011 سلێمانی

Entry filed under: رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان. Tags: .

هه واڵه کانی کوردستان سه‌رۆکی هه‌رێم:ئه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ده‌كات لــه‌كــوردستــان جێــی نــابێــته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: