فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی

2011/02/26 at 10:09 AM Leave a comment

بەدوای کۆتایی هاتنی خۆپێشاندانی شاری سلێمانی، ئێوارەی ڕۆژی 25-2-2011، چوار کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی و هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکە، فڕێندراون و بێسەروشوێن کراون، کە بریتین لە:
1. موئەیەد ئەحمەد،ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق.
2. نەوزاد بابان،ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
3. شاخەوان ناسیح.هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
4. خالید ڕەشید،هەڵسوڕاوی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان.

لە بارودۆخێکی وەك ئێستادا کە عێراق و کوردستانی پیا تێپەڕ دەبێت، دەسەڵاتدارانی گەندەڵی کوردستان، لە هەوڵی  سەرکوتگەرانەی خۆیان ناکەون بۆ خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی دڵەڕاوکێ و ترس، بەمەبەستی لەباربردنی ناڕەزایەتیەکان، کپ کردنەوەی خۆپێشاندانەکان و پاراستنی دەسەڵاتی لەرزۆکیان.

فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی ئەو هەڵسوڕاوانە جێگەی سەرکۆنە کردنە. دەسەڵاتدارانی کوردستان و دامودەزگاکانی ئاسایش، بەرپرسن لە سەلامەتی گیان و حورمەتی شەخسییان و دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

ئێمە لێرەدا بانگەوازی ئازادیخوازان، ڕێکخراوە سیاسی و پیشەییەکان دەکەین کە هەرچی لەدەستیان دێت درێغی نەکەن بۆ فشارهینانەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ ئازاد کردنی دەست بەجێیان.

ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
26-2-2011

Entry filed under: ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. Tags: .

ڕاگەیاندنێک بۆ ڕاى گشتى لەبارەى بێسەروشوێن کردنى هاوڕێیان،نەوزاد بابان،خالید مەجید،موئەیەد ئەحمەد وشاخەوان ناسیحەوە! دوای 10 رۆژ بێ ده نگی له سه ر روداوه کانی کوردستان و عێراق تاڵه‌بانی ئه وێش وڵاتی به‌جێهێشت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: