حـــزبه‌كــــه‌ی قــــادر عــــه‌زیز چــــووه‌ پــــاڵ خــــۆپیشـــانـــده‌ران

2011/02/26 at 4:48 PM Leave a comment

kna حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قادر عه‌زیز چووه‌ پاڵ خۆپیشانده‌رانی كوردستان.له‌به‌یانێكدا كه‌ به‌مێژووی ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نگران‌و كادرانی ده‌كات بچنه‌ نێو خۆپیشانده‌ران.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یانه‌كه‌یه‌:

كاتژ1مێر (10)ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ 26/2/2011 سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هاوڕێ “قادر عزیز” سه‌رۆكی‌ حزب كۆبۆوه‌.

به‌رده‌وام بوونی‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی‌ قاره‌مانانه‌ی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ دژ به‌ ڕژێمه‌ گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان و عیراق و گه‌له‌ كۆمه‌كی‌ شۆڤێنیه‌كان دژ به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان له‌م بابه‌ته‌ گرنگانه‌ بوون كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌گرنگیه‌كی‌ زۆره‌وه‌ باسیان لێوه‌كرا، كۆبوونه‌وه‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ دژ به‌ جه‌ورو سته‌می‌ ڕژێمه‌كانیان به‌ده‌سپێكی‌ قۆناغێكی‌ مێژوویی‌ تازه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ گه‌لانی‌ هۆشیاری‌ ناوچه‌كه‌ دوای‌ ساڵانێكی‌ زۆر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هێزو توانای‌ خۆیان ده‌توانن خۆیان له‌ كۆیله‌یی و سته‌م و دیكتاتۆری ڕژێمه‌كانیان ڕزگار بكه‌ن و دونیاش پشتیوانیان لێبكات.

كۆبونه‌وه‌ جارێكی‌ تریش پیرۆزبایی خۆی له‌هه‌ردوو گه‌لی توونس و میسر كرد كه‌ توانیان ڕه‌چه‌ شكێنی‌ ئه‌م گۆڕانكاریه‌ مێژوویه‌بن له‌ ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌ پشتگیری‌ و پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان و عیراق دووپات كرده‌وه‌و داوای‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كوردستانیش كرد كه‌ كلیلی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ گوێگرتنه‌ له‌ داواو داخوازیه‌ ڕه‌واكانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ كوردستان له‌ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ناعه‌داله‌تی‌ و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ شێوازی‌ حكومڕانی‌ هه‌رێمه‌كه‌دا.

كۆبوونه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ قاره‌مانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌گوزارشتی‌ ته‌واو له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان زانی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌ به‌تایبه‌تیش گه‌نجانی‌ ئه‌م شاره‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پێشه‌نگی‌ ده‌ربڕین و بوێرانه‌ی‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ن.

سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان جارێكی‌ تریش به‌گه‌رمی‌ سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ (17/2/2011) كردو ئومێدی‌ زوو چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ برینداره‌كانیش خواست. هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌ هه‌موو تووندوتیژیه‌ك ، به‌ تایبه‌تیش ته‌قه‌كردن له‌ خۆپێشانده‌رانی‌ مه‌حكوم كرد.

له‌ كۆتایدا كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان داوای‌ له‌سه‌رجه‌م كادرو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی‌ حزب كرد كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌ له‌و خۆپیشاندانه‌ مه‌ده‌نی‌ و دیموكراسیانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ ته‌نها فشاری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ری‌ ناچاركردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ گۆڕان و چاكسازی‌ له‌م هه‌رێمه‌دا.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان
26/2/2011
سلێمانی‌

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

هستریای سه‌رانی پارتی له ترسی ڕاپه‌ڕین‌( کوشتنی خه‌ڵکی سلێمانی و ئیهانه کردنی خه‌ڵکی هه‌ولێر)‌دا‌! فیلم:خۆپیشاندانی به‌غداد

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: