هه واڵه کانی کوردستان

2011/02/26 at 7:07 PM لێدوانێک بنووسە

خوپیشاندان ئەمرۆ بە داخوازیی دەست بەجی ئازادكردنی ئەو 4 كەسە بوو كە دوینی ئیوارە لەلایەن هیزە ئەمنیەكانی سلیمانیوە فریندرابوون دەستی پیكرد و خوپیشاندەران دەیان وینەی نەوزاد بابان و خالد مەجیدیان بەرزكردبووەوە.

– لە دریژەی ئەو خوپیشاندان و نارەزایەتیە فراوانانەی كە 10 رۆژە شارو شارۆچكەكانی كوردستانی گرتۆتەوە, دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە دەهەمین رۆژی كۆبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەریەكانی شاری سلیمانیدا,  بە بەشداریی هەزاران كەس كۆبوونەوەیەكی فراوان لە “مەیدانی ئازادی” بەریوەچوو. سەرەتای كۆبوونەوەی ئەمرۆ بە داخوازیی دەست بەجی ئازادكردنی ئەو 4 كەسە بوو كە دوینی ئیوارە لەلایەن هیزە ئەمنیەكانی سلیمانیوە فریندرابوون دەستی پیكرد و خوپیشاندەران دەیان وینەی نەوزاد بابان و خالد مەجیدیان بەرزكردبووەوە. دەسەڵاتیش دوای كۆبوونەوەی دوینیان لەگەل بزووتنەوەی گۆران و بە پیلانیكی پیشوەخت داریژراو و لە هەولیكدا بو زالكردنی فەزای ترس و تۆقاندن دوینی شەو بۆمبیكی دەنگیان لە ناو باخچەی مەیدانەكەدا چاندبوو وە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ریگەی كۆنترۆلەوە تەقاندیانەوە و لە ئاكامدا 9 كەس برینداربوون. پاش تەقینەوەكە ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران بەرەو مزگەوتی گەورە بەریكەوتن و خۆپیشاندەران بە بەرد وەڵامی تەقەی هیزە ئەمنیەكانیان دایەوە, وە لە نزیك مزگەوتی گەورە چەكداریك كە جلی مەدەنی لەبەرابووە تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە و 3 كەسی برینداركردووە, بەڵام خۆپیشاندەرەكان دەستگیریان كرد و دوای ئەوەی باش لییانداوە رادەستی هیزە ئەمنیەكانیان كردووە. وە بە ووتەی سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلیمانی یەكیك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە.

   هەر ئەم ئیوارەیەش سریەیەك چەكدار كە ئامادەنەبوون تەقە لە خۆپیشاندەران بكەن,بە ریزی خۆپیشاندەرانەوە پەیوەست بوون و خۆپیشاندەرانیش زۆر بە گەرمی پیشوازییان لیكردن و سوپاسی ئەم هەلویستەیان كردن. كۆبوونەوەكە تا ئیوارەی ئەمرۆ بەردەوام بوو.

2- لە كەلاریش ئەمرۆ خۆپیشاندان بەردەوام بوو كە زۆریك لە گەرەكەكانی كەلاری گرتەوە  و سەرەنجام شەرەبەرد لە نیوان خوپیشاندەران و هیزە ئەمنیەكاندا دروستبوو.وە یەكیك لە فەوجەكانی مەحمود سەنگاوی كە بو سەركوتی خۆپیشاندەرەكان نیردرابوو لە ژیر فشاری هوهای خۆپیشاندەراندارپاشەكشەی كرد. شایانی باسە دوینی شەو مەحمود سەنگاوی لە چاوپیكەوتنیكدا وتتی كە ئەو هیزانەی بۆ دیفاع لە سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە ناردووە!

3- لە شارۆچكەی سەید سادقیش ئەمرۆ خۆپیشاندان بەردەوام بوو , خۆپیشاندەران داوای ئازادكردنی 4  كەسە فریندراوەكەی دوینیی سلیمانیان كرد. 

 

kurdistannc@gmail.com

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و پاشه‌كشه‌یان به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد له‌ســلێمـــانی هـــه‌ڕه‌شـــه‌ی كوشتن له‌رۆژنـــامه‌نووسێك ده‌كرێت

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 741,857 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: