ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و ئه‌ندامی پێشووی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ شاری رانیه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

2011/02/26 at 3:55 PM Leave a comment

دوای رووداوه‌کانی 17/2/2011ی شاری سلێمانی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،به‌تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان داوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوشار بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ئێرانی که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن. رۆژی هه‌ینی 25/2/2011 سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و ئه‌ندامی پێشووی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ شاری رانیه‌ ده‌ستگیر و ده‌رفێندرێت بۆبنکه‌ی ئاسایش و له‌وێ تووشی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێته‌وه‌و به‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری گرتنی دیاری کرابێت هه‌ره‌شه‌ی لێکرا که‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ ی که‌ له‌ خۆپێشآندان دا به‌شدار بوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و پێیان وتوه‌ داوای له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ له‌ به‌ر ده‌م کۆنسولخانه‌ی ئێران خۆپێشاندانی کردوه‌. بۆیه‌ شیمانه‌ ده‌کرێت . هێزه‌کانی ئاسایش به‌ ئه‌مری ئێران به‌و کاره‌ هه‌ڵسابن
شایانی باسه‌ ناوبراو که‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌ که‌ نابێت راگه‌یاندنه‌کان ئاگادار بکاته‌وه ناوی لای ئێمه‌ پارێزراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ که‌سایه‌تی ناوبراو دا هێزه‌ ئاسایشیه‌کان سووکایه‌تیان کردوه‌ به‌ و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه و به‌گێره‌شێوێن ناويان بردوه .

بۆ زانیاری زیاتر راده‌گه‌یێنین که‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای گرتنی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن، سه‌ر له‌ ئێواره‌ به‌ که‌فاله‌ت ئازاد کراوه‌ و پێویسته‌ به‌یانی خۆ به‌ ئاسایش بناسێنێته‌وه‌ و رۆژی دوو شه‌ممه‌ ده‌درێته‌ دادگا
كه‌ مپینی نابۆ‌دیپورت داواكاری هه‌رچی زوتری لابرندی گوشار له‌سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانییه‌‌ و داوا له‌ده‌سته‌لاتدارانی هه‌ریمی كوردستان ده‌كات كه پێش له‌دیپۆرت كردنه وه‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانی بگرێت و به ندكراوانیش ئازاد بكرێن.

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه‌ نوجه‌یفی پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات هستریای سه‌رانی پارتی له ترسی ڕاپه‌ڕین‌( کوشتنی خه‌ڵکی سلێمانی و ئیهانه کردنی خه‌ڵکی هه‌ولێر)‌دا‌!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: