سه‌رۆکی هه‌رێم:ئه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ده‌كات لــه‌كــوردستــان جێــی نــابێــته‌وه‌

2011/02/26 at 7:57 PM لێدوانێک بنووسە

“مه‌سعود بارزانی”له په‌یامێک‌دا سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێ له‌ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان

بارزانی‌ رایگه‌یاندووه‌ “ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ بێتاقه‌تیه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌یری رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك. من وه‌كو خۆم گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌م هه‌رێمه‌ماندا به‌ تراژیدیاكی ناپه‌سه‌ندو قه‌بووڵنه‌كراو داده‌نێم”.

هه‌روه‌ها وتی‌ “پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵگا هاوده‌نگ بین و دژی كرده‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی ڕادیكه‌ڵ بین. ئه‌وانه‌ی كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئارام هیچ شوێنێكیان له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نیه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كان بسوتێنن یان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتیان كه‌ تێڕوانینێكی جیاوازیان هه‌یه‌ یان موڵك و باره‌گای حزبێك بڕوخێنن یان پۆلیسێك بكوژن له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتدا جێیان نابێته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یاساوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت”.

بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ “په‌یامی من بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوردستانیان خۆش ده‌وێت ئه‌مه‌یه‌. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پشتگیری له‌ ئاشتی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ منن. هه‌ر كه‌سێك كه‌ ده‌یه‌وێت كاری توندوتیژی بكات یان مافی كه‌سانی دیكه‌ پێشێل ده‌كات له‌ كوردستاندا جێی نابێته‌وه”‌.

هه‌ربۆیه‌ش، پێویسته‌ رێگا به‌و که‌سانه‌ نه‌ده‌ین که‌ ده‌یانه‌وێت بمانده‌ن به‌ گژ یه‌کتریدا یان ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی جددی و یاسایی ئێمه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.

ئه وه کوکراوهی کورته ێک بوو له راگه یاندن سه‌رۆکی هه‌رێم

په یامنیر

Entry filed under: مه‌سعوود بارزانی, هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ســلێمـــانی هـــه‌ڕه‌شـــه‌ی كوشتن له‌رۆژنـــامه‌نووسێك ده‌كرێت له‌خۆپیشاندانه‌كانی دوێــنی عێراقدا 235 كــه‌س بــوونــه‌ قــوربــانی

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,367 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: