ئەو 4 كەسەی كە دوینی ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەكانی یەكیتییەوە رفیندرابوون,3 یان ئازاد کراون

2011/02/26 at 10:36 PM Leave a comment

به‌ڵام هێشتا نه‌وزاد بابان له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ره

   بەپیی ئەو هەوالانەی كە هەر ئیستا بە دەستمان گەیشتووە, دوای ئەوەی كە ئەم ئیوارەیە لە میدیاكانەوە راگەیەندرا كە ئەو 4 كەسەی كە دوینی  ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەكانی یەكیتییەوە رفیندرابوون, ئازاد دەكرین, پاش چەند سەعات لەو هەوالە تەنها 3 كەس لە رفیندراوەكان ئازاد كراون, شایانی باسە كە دوینی ئیوارە هەریەك لە نەوزاد بابان ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان, خالید مەجید هەلسوراوی چالاكی كارمەندانی تەندروستی و یەكیك لە چارە ناسراوەكانی كۆبوونەوەكانی مەیدانی ئازادی شاری سلیمانی, موئەیەد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق و شاخەوان ناصح خویندكاری زانكۆی سلیمانی و كادری كۆمیتەی سلیمانیی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان, لە یەكیك لە ریستورانتەكانی شاری سلیمانی دینە دەرەوە و سواری ئوتوموبیلیكی تاكسی دەبن , لە سەر شەقامی 30 مەتری لە لایەن هیزیكی چەكداری زۆرەوە چواردەوریان دەگیریت و بەزەبری چەك لە ئوتوموبیلەكە دایان دەبەزینن و دوای ئەوەی چاویان دەبەستنەوە بە زور و لیدان هەر يەكەیان دەخەنە ئوتوموبیلیكەوەو بەرەو شوینیكی نەزانراویان دەبەن. وە دوای تیپەر بوونی زیاتر لە 24 سەعات بەسەر رفاندنیاندا ئەمشەو بە چاوبەستراوی لە نیوان گەرەكی مەجید بەگ و هەوارە بەرزەدا هەریەك لە موئەید ئەحمەد و خالد مەجید و شاخەوان ناصح بە چاوبەستراوی ئازاد دەكەن.بەڵام تا ئیستا هەوالیك لە نەوزاد بابان نیە. بە پیی ئەو زانیارانەی دەست ناوەندی هەوالنیری كوردستان كەوتووە ئەم كارە تاقمیكی چەكداری سەر بە یەكیتیی نیشتمانی كوردستان  پیی هەستاوە و ئەم كارە راستەو خۆ لەژیر سەرپەرشتیی مەلا بەختیاردا ئةنجامدراوة.

   لە داهاتوویەكی نزیكدا ووردەكاریی زیاتر لەمبارەوە بلاو دەكەینەوە.

ناوه ندی هه واڵنیری کوردستان

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

شورشی ئەم جارەی کوردستان خۆرسک نیە،دریژەی شۆرشی سەرکوت کراوە! پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌منی به‌ تێكڕا چوونه‌ نێو ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ و به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: