موزایه‌ده‌ی به‌رزانی به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی کوردستانه‌وه‌!

2011/02/27 at 1:58 PM Leave a comment

حه‌مه‌غه‌فور:په‌یامنێر – سه‌رۆکی هه‌رێم: “ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه‌له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتدا جێیان نابێته‌وه…هه‌ر که‌سێک کاری توندو تیژی بکات له‌کوردستان جێیان نابێته‌وه‌‌”!مه‌سعود به‌رزانی له‌نامه‌یه‌کیدا له‌هه‌نده‌رانه‌وه له‌جیاتی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێست بگرێت، بێت‌و ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران بکات، وه‌فه‌رمان بدات ئه‌و تاوانبارانه‌ی خه‌ڵکیان کوشتوه‌و بریندارکردووه‌ده‌سبه‌جێ ده‌سگیر بکرێن‌و بدرێنه‌یاساو لێپێچینه‌وه‌ی خێرایان له‌گه‌ڵ بکرێت‌وه‌به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن، هاتووه‌وه‌کو سه‌رۆکی پارتی ‌ئه‌و موزایه‌ده‌یه‌ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی کوردستانه‌وه‌ده‌کات، که‌لای سه‌ره‌وه‌له‌نێو چوار که‌وانه‌ییدا دامانناوه‌!!!

 

مه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیان نیه‌خۆپیشاندان سازکه‌ن‌و داوای هه‌ق‌و داواکاریه‌کانی خۆیان بکه‌ن!؟ ئایا خۆپیشاندان‌و داوای مافی خۆ، هێرشکردنه‌بۆ سه‌ر تێڕوانینی جیاوازی که‌سانی تر!؟ داواکاری چاکسازی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و خواستی کۆتاییهێنان به‌گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌م شتانه‌، به‌کاربردنی توندوتیژیه‌له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و پارتی‌و یه‌کێتی!!؟؟؟ ئه‌م موزایه‌ده‌یه‌به‌سه‌ر کێوه‌ئه‌کات به‌رزانی!؟ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رێکی ناڕازیه‌وه‌ده‌یکات که‌ڕاپه‌ڕیون‌و بڕیاریان داوه‌ڕاپه‌ڕین بکه‌نه‌شۆڕشی سه‌رانسه‌ری له‌دژی ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ی سه‌رانی حزبه‌کوردیه‌کان، له‌دژی ئه‌م گه‌نده‌ڵستانه‌ی وا پارتی‌و یه‌کێتی 20 بیست ساڵه‌به‌راپایان کردووه‌! بیست ساله‌ئه‌م بنه‌ماڵانه‌کوردستانیان گۆڕیوه‌بۆ دوورگه‌یه‌کی قۆرغکراو که‌هاوڵاتیان تیایدا وه‌کو ڕه‌عیه‌ت‌و کۆیله‌مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت!

 

حزبه‌که‌ی به‌رزانی، شایه‌د هه‌ر له‌هه‌نده‌رانیشه‌وه‌، به‌فه‌رمانی خودی به‌رزانی، نه‌ک هه‌ر هێرشێان کرده‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تێڕوانین‌و بیروڕای جیاوازیان هه‌بوو، وه‌ هاتبوونه‌شه‌قام‌و خه‌ریک بوون ته‌عبیریان له‌دیدگای جیاوازی خۆیان ئه‌کرد له‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و پارتیدا، نه‌ک ته‌نها توندوتیژیان به‌واتای توندوتیژی به‌کاربرد له‌دژی خه‌ڵکی سلێمانی‌و شارو شارۆچکه‌کانی ده‌ورو به‌ری‌و له‌هیچ تاوانێک ده‌ستیان نه‌پاراست بۆ ترساندنی خه‌ڵک‌و په‌شیمانکردنه‌وه‌یان له‌ڕاپه‌ڕین، به‌ڵکو گوله‌شیان به‌سه‌ردا باراندن‌و ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان ڕووبه‌ڕووی سنگی مێردمنداڵ‌و گه‌نجان‌و خه‌ڵکی ناڕازی کرده‌وه‌و 3 که‌سیان کوشت‌و ده‌یانی تریشیان بریندار کرد!!

 

به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان‌و ده‌ستیانداوه‌ته‌سازکردنی گه‌ڕو گێچه‌ڵ‌و خه‌ریکی پیلانگێڕانن له‌دژی ڕاپه‌ڕینی به‌رهه‌قی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌و شه‌رافه‌تمه‌ندی کوردستان. جاسوس‌و چڵکاوخۆره‌کانیان دزه‌پێئه‌که‌نه‌نێو ئاپۆره‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی‌و کاری تێکده‌رانه‌ئه‌ده‌ن. دیسانه‌وه‌به‌هه‌موو لایانه‌وه‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیان هێناوه‌ته‌وه‌پێشه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و خۆپیشاندانه‌کان بخه‌نه‌تای ته‌رازووی شۆڤێنی‌و به‌عسیه‌کان‌و به‌تێکده‌رو دژی ئه‌زموونی کوردیان بده‌نه‌قه‌ڵه‌م، تا ڕێگا خۆشکه‌ن په‌لاماریان بده‌ن.

 

با هه‌موومان له‌به‌رزانی بپرسین؛ باشه‌ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی‌که‌ له‌ لقی 4 چواری پارتیتانه‌وه‌ تابگات به‌ لقه‌کانی ترتان که‌هێرش‌و په‌لاماریان برده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌سلێمانی به‌چه‌که‌کانیان، به‌ده‌سڕێژی گوله‌و سنگی هاوڵاتیانیان کونکون کرد، له‌که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ چۆن جێگایان بۆ ئه‌که‌یته‌وه‌له‌ کوردستان؟؟؟؟!!! یان له‌مینتاڵیتی به‌ڕێزتاندا، له‌فه‌رهه‌نگی به‌ڕێزتاندا، به‌گوێره‌ی یاساکانی به‌ڕێزتان، هه‌روه‌کو فازڵ میارانی ووتی، به‌ردهاویشتن به‌ته‌عه‌دا بۆ سه‌ر خۆتان ده‌زانن‌و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل به‌ناوی به‌رگری له‌خۆوه‌ڕه‌وایه‌و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن، ده‌ست‌و قاچی خه‌ڵکی ده‌بڕنه‌وه‌!؟ یاخود باره‌گای حزبه‌کانتان سه‌دان جار موقه‌ده‌سترو به‌نرخ تره‌له‌پێودانگی ئێوه‌دا له‌ژیان‌و خوێنی مێردمناڵێک، یا پیرو لاوێک!؟

 

یاخود به‌ڕێزتان پێتان وایه‌، ئه‌و هه‌زاران‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه‌ی که‌10 ڕۆژه‌شه‌قامی شاره‌کانیان پڕکردووه‌له‌ده‌نگی هه‌ق‌و داوای مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن به‌شێوازی مۆدێرن‌و ئارام، ده‌ستی ده‌ره‌کیان له‌پشته‌و ئاژاوه‌چی‌و گێره‌شێوێنن!! بۆیه‌له‌باره‌گاکانی حزبه‌که‌ی ئێوه‌وه‌ده‌ستیان لێناپارێزن‌و به‌گوله‌ی چه‌که‌کانتان شه‌ڵاڵی خوێنیان ئه‌که‌ن!؟ ئه‌مه‌یه‌ئه‌و مۆراڵ‌و مینتاڵێتیه‌ی به‌ڕێزتان له‌پشتیه‌وه‌ڕاوه‌ستاون‌و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌له‌خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ڕائه‌وه‌شێنن!

 

ئاخر خۆ ئه‌م ڕووداوانه‌، ئه‌م تاوانانه‌ی حزبه‌که‌تان‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان هه‌ر له‌م کوردستانی دیموکراتیه‌ی ئێوه‌دا پێشهاتوون! ده‌ی ئه‌گه‌ر موزایه‌ده‌به‌سه‌ر خه‌ڵک‌و خواسته‌کانیانه‌وه‌ناکه‌ن، فه‌رمون ئه‌وه‌عه‌رزو ئه‌وه‌گه‌ز، به‌پێوانه‌ی دیموکراتیانه‌مامه‌ڵه‌ی تاوانباری نێو حزبه‌که‌ت بکه‌!

 

به‌ڵام پێئه‌چێت به‌هاری عومری ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌و ئه‌م دورگه‌ی میللیگه‌رایانی قه‌ومی کوردی ته‌واو بووبێت، ڕۆژه‌کانی دوادوایی ژیانتان ئه‌ژمێرن! ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌دژی جه‌به‌روت‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵتان گشت کوردستان دائه‌پۆشێ‌و سه‌ری ڕه‌شیشتان پێ چۆڵ ئه‌کا، ئه‌م عه‌قڵیه‌ت‌و پێودانگه‌ی به‌ڕێزتان پێچه‌وانه‌ئه‌بێته‌وه‌! هه‌ق ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ خاوه‌نه‌ئه‌سڵیه‌کانی، ئه‌و دوورگه‌میلیشیاییه‌ی ناوتان ناوه‌ئه‌زموونی دیموکراتی کوردی ئه‌که‌وێته‌وه‌ده‌ستی هاوڵاتیانی‌و وه‌کو چاوه‌کانیان ئه‌یپرێزن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێکدا له‌هه‌ر لایه‌که‌وه‌بێت!

سه‌ره‌نجام دیاره‌کۆمه‌ڵگای دیموکراتی به‌رزانی، به‌واتای دورگه‌ی ئیمپراتۆری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزان‌و تاڵه‌بانیه‌‌که‌هه‌ر که‌س وورته‌ی له‌ده‌م ده‌رچێت له‌گه‌ردنی ئه‌درێت!!! ئاخر هه‌ر ئه‌م جه‌ورو زوڵم‌و جه‌به‌روته‌ی ئه‌زموون‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه‌، خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی ڕاپه‌ڕیون، بڕیاریان داوه‌کۆمه‌ڵگاو سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی عادلانه‌ی گه‌لێک جیاوزو سه‌د جار ئینسانی تری له‌سه‌ر بنیات بنێن، دوای هه‌ڵپێچانی ئه‌م ده‌ورو دوکانه‌ی ناسیونالیزمی کوردی.

حه‌مه‌غه‌فور

hamagafur@gmail.com

27شوبات11

 

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

به‌ ڤیدیۆ:شه‌هیدكردنی‌ گه‌رمیان‌ ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی‌ پارتیه‌وه‌ پارتی ده‌مانجه‌ به‌سه‌ر لایه‌نگرانیدا دابه‌ش ده‌كات‌و خۆپیشاندانیش له‌هه‌ولێر دواخرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: