ڕاگـــه‌یاندنی کـــه‌مپینی تـــۆم بـــه‌ســـه‌رۆک قبـــوڵ نیـــیه

2011/02/27 at 5:36 PM Leave a comment

سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (L’AGI)-دا له‌ڕۆژی ٢٤⁄٢⁄٢٠١١-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌”ئه‌گه‌ر ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی کوردستان داوا بکه‌ن ده‌ست له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشیته‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشیته‌وه‌.” پێده‌چێت سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌زانێت ئه‌و ئێستا، به‌تایبه‌ت دوای ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنیان و سه‌رنگونکردنیان، تا چی ئاستێک شه‌عبییه‌تی نه‌ماوه‌ و چه‌نده‌خه‌ڵک تووڕه‌یه‌له‌و سه‌رکوته‌و له‌و نموونه‌ فاشیلانه‌یه‌ی ئه‌و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی پێ ده‌کات. وا پێده‌چێت ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر سه‌رۆکێکی له‌ده‌وروبه‌ردابڕاوی تری ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ له‌ڕێگای ده‌سته‌یه‌ک له‌ڕاوێژکاری ڕیاکاره‌وه‌ده‌وری ته‌نرابێت و به‌ستایش و پیاهه‌ڵدانی کوێرکه‌رانه‌نه‌هێڵن ئه‌وه‌ببینێت که‌هه‌ر له‌به‌رزاییه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش دابه‌زیته‌خواره‌وه‌ئیتر خه‌ڵکی هه‌موو ناوچه‌جیاجیاکانی کوردستان چه‌نده‌ بێزارن له‌ناحه‌کیمیی و ده‌ستسپێتیی ئه‌و له‌سه‌رکردایه‌تییکردندا و چه‌نده‌تووڕه‌ن له‌هه‌ڕه‌شه‌به‌رده‌وامه‌کان و په‌نجه‌ڕاوه‌شاندنه‌کانی ئه‌و له‌و خه‌ڵکه‌ی که‌مافه‌سیاسییه‌کانی خۆیان موماره‌سه‌ده‌که‌ن. له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ئاگای له‌وه‌نه‌بێت که‌خه‌ڵک قه‌ت ناتوانێت له‌وه‌ببوورێت که‌ته‌قه‌ی لێ بکه‌یت و بیکوژیت و بیڕفێنیت و به‌ناحه‌ق بیده‌یته‌ده‌ست دادگای ناحه‌ق و سه‌رنگونی بکه‌یت و زیندانی بکه‌یت و بێکاری بکه‌یت و موراقه‌به‌ی بکه‌یت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕینی لێ بکه‌یت. سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌ی و حیزبه‌که‌ی هه‌موو ئه‌م پیشێلکارییه‌خه‌ته‌رناکانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک مافێکی ڕه‌وا و بێئه‌ملاوئه‌ولای خۆیان موماره‌سه‌ده‌که‌ن و که‌چی سه‌رۆکیش هێشتا ئه‌و وه‌همه‌ی هه‌یه‌که‌ئه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌ویان پێ قبوڵ نییه‌ ژماره‌یان له‌٠٠٠ ٥٠ که‌س تێناپه‌رێت.
بۆیه ‌ئێمه ‌لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین که‌ئێمه‌ له‌مڕۆوه ‌له ‌چوارچێوه‌ی که‌مپینێکدا به‌ناوی «که‌مپینی تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه» ده‌ست ده‌که‌ین به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که‌به‌رێز مه‌سعود بارزانییان به‌سه‌رۆکی هه‌رێم قبوڵ نییه‌و ئیمزای ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌متمانه‌ی خۆیان له‌و ده‌کێشنه‌وه‌و خوازیارن به‌زووترین کات‌ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه‌.
ئێمه‌ده‌زانین که‌ئه‌مه‌یه‌که‌م جار نییه‌به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ئه‌م جۆره‌موزایه‌ده‌سیاسییه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌کات که‌ئه‌مجاره‌له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیادا کردوویه‌تی و، ده‌شزانین ئه‌م جۆره‌وه‌ته‌نییاته‌ی ئه‌و هه‌مووجار به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌یفرۆشێت قه‌ت به‌جیددی نه‌بووه‌و نییه‌؛ به‌ڵام ئێمه‌له‌سۆنگه‌ی ئه‌و مافه‌دیموکراتییه‌ی خۆمانه‌وه‌که‌ئه‌وه‌ئێمه‌ی خه‌ڵکین بڕیار ده‌ده‌ین کێ سه‌رۆکمان بێت، ده‌مانه‌وێت به‌ئیمزاکانمان ئه‌وه‌پیشان بده‌ین که‌ئێمه‌خه‌ونێکی گه‌وره‌مانه‌به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌ست له‌یه‌خه‌ی سه‌رۆکایه‌تییکردنی ئه‌م هه‌رێمه‌بکاته‌وه‌و به‌مه‌ش دۆزی مافه‌کانی مرۆڤ و پرۆسه‌ی دیموکراتیی له‌م هه‌رێمه‌دا له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ ده‌رچێت که‌سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و تێیخستووه‌. ئێمه‌به‌و هیوایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌غروری ئینسانیی تیا بێت که‌ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئیمزاکان له‌٠٠٠ ٥٠ تێپه‌ڕی، ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆی بباته‌سه‌ر و چنگ له‌کورسیی حوکم به‌ردات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌نه‌کات، ئێمه‌له‌کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای خه‌ڵکی ناڕازیی به‌حوکمڕانیی ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین تا پیشانی ئه‌و و خه‌ڵکی کوردستان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان و خه‌ڵکی وڵاتانی جیهانی بده‌ین که‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی له‌کوردستاندا نه‌ئازادانه‌و نه‌عادیلانه‌یه‌و، به‌زۆریی ژماره‌ی ئیمزاکان ئه‌وه‌پیشان بده‌ین که‌سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و هیچ شه‌رعییه‌تێکی جه‌ماوه‌ریی نه‌ماوه‌.
ئێمه‌هه‌ر له‌مرۆوه‌له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان له‌ڕێگه‌ی مێزی که‌مپینه‌که‌مانه‌وه‌له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌کاندا ده‌ست ده‌که‌ین به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکان. هاوڵاتییانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌شتوانن له‌ڕێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکی که‌مپینه‌وه‌(KempiniTombeserokqbulnye) یان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی (kempinitombeserokqbulnye@yahoo.com)–ه‌وه‌ئیمزاکانی خۆیان به‌سه‌رپه‌رشتیارانی که‌مپین بگه‌یه‌نن.
بژی ئیراده‌ی خه‌ڵک!
که‌مپینی تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه – ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار
   ٢٧⁄٢⁄٢٠١١  

بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:
به‌ڕێزتان ڕۆژی ٢٤⁄٢⁄٢٠١١ به‌ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (L’AGI)-تان ڕاگه‌یاند که‌”ئه‌گه‌ر ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی کوردستان داوا بکه‌ن ده‌ست له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشیته‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشیته‌وه‌”.
من لێره‌دا ئیمزا ده‌که‌م تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌پێت ڕابگه‌یه‌نم که‌من یه‌کێک له‌و ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتییه‌م که‌تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌و متمانه‌ی خۆمت لێوه‌رده‌گرمه‌وه‌و خوازیارم به‌زووترین کات‌ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه‌.

 ناوی سیانی       پیشە       شوێن

Entry filed under: Categori, ڕاگه‌یاندن و به یاننامه. Tags: .

پیاوه‌ ریش ته‌نكه‌كانی حزبی یه‌كگرتوو هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن په‌لاماری پارتی بده ن بی بی سی:تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه ‌نه‌وشیروان مسته‌فا ریفۆرمیسته‌ یان رووخێنه‌ر

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: