به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌ چه‌کداره‌کان بارودۆخه‌که‌ هێور ده‌بێته‌وه‌!

2011/02/28 at 5:35 PM Leave a comment

گروپی حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه” له‌ فه‌یسبووک

 11 ڕۆژه‌ له‌ شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ بره‌ودایه‌و خه‌ڵک داخوازیه‌کانی خۆیان بۆ نان‌و کارو ئازادی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌ ته‌قه‌کردن‌و کوشتن‌و بریندارکردنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ خۆپیشانده‌ران وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها که‌وتونه‌ته‌ گرتن‌و فڕاندن‌و زیندانی کردنی هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان‌، که‌ بۆته‌ هۆی فه‌زایه‌کی نائه‌من‌و نائارامی  بۆ خه‌ڵکی. هاوکاتیش ئه‌حزاب‌و لایه‌نه‌کان که‌وتوونه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ کردن به‌ خواست‌و ئامانجه‌کانی خۆپیشاندانه‌کان‌و ده‌یانه‌وێت به‌لاڕێیدا به‌رن. هه‌موو لایه‌کیش باس له‌ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ده‌که‌ن‌و داوا له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن که‌ ئارامی بپارێزرن، له‌ کاتێکدا خۆیان ته‌واوی شارو شارۆچکه‌کانیان میلیتاریزه‌ کردووه‌‌و هه‌موو کوچه‌و کۆڵانه‌کانیان به‌ چه‌کدار گرتووه‌و به‌مجۆره‌ فه‌زایه‌کی ترس‌و تۆقاندنیان خوڵقاندوه‌. له‌ هه‌مان کاتیشدا تووڕه‌یی خه‌ڵک زیادی کردوه‌.

دیاره‌ هه‌مووان له‌گه‌ڵ هێورو ئارام بوونه‌وه‌و نه‌ڕشتنی خوێنی خه‌ڵکدان. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ هێورو ئارام بێته‌وه،‌ پێویسته‌ هه‌ر ئێستا باره‌گای چه‌کداری حزبه‌کان دابخرێن! پاسه‌وانی لێپرسراوان له‌ گه‌ڕه‌که‌کاندا وه‌لا بنرێن! بۆئه‌وه‌ی بارودۆخ هێور بکرێته‌وه‌، ده‌بێ ته‌واوی هێزی میلیشیای حزبه‌کان‌و داموده‌زگای سه‌رکوتگه‌رو موخابه‌راتیه‌کانیان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه! به‌ داسه‌پاندنی‌ ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی بارودۆخەکە هێورو ئارام ده‌بێته‌وه‌… 

گروپی حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه” له‌ فه‌یسبووک 

27.2.2011

rapariny2011@gmail.com

Entry filed under: ڕاگه‌یاندن و به یاننامه. Tags: .

چه‌ند قسه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی لاوانی کوردستان بانگه‌واز:پشتیوانی له‌ هاوچاره‌نووسانی خۆتان بکه‌ن له‌ کوردستانی عێراق!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: