بانگه‌واز:پشتیوانی له‌ هاوچاره‌نووسانی خۆتان بکه‌ن له‌ کوردستانی عێراق!

2011/02/28 at 5:43 PM Leave a comment

کرێکاران!
زه‌حمه‌تکێشان!
ژنان، پیاوان، گه‌نجانی ئازادیخوازی کوردستان!
له‌ کاتێکدا که‌ جیهان شاهیدی شۆڕشه‌ ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانی خوازانه‌کانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌‌و باکووری ئه‌فریقا، کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و ئازادیخوازان له‌ شاره‌کانی کوردستانی عێراقیش، ڕاپه‌ڕیون هه‌تا ماف‌و ئازادیه‌ زه‌وتکراوه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه‌.کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی شاهیدی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری‌و شۆڕشی یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌ که‌ ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆریه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ئه‌ڕوخێنن‌و شه‌یپۆڕی ده‌سپێکردنی کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌ کۆنه‌په‌رسته‌ بۆرژواییه‌کانی ناوچه‌که‌ی لێداوه‌.

له‌ کاتێکدا که‌ جیهان شاهیدی شۆڕشه‌ ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانی خوازانه‌کانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌‌و باکووری ئه‌فریقا، کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و ئازادیخوازان له‌ شاره‌کانی کوردستانی عێراقیش، ڕاپه‌ڕیون هه‌تا ماف‌و ئازادیه‌ زه‌وتکراوه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه‌. کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی شاهیدی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری‌و شۆڕشی یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌ که‌ ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆریه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ئه‌ڕوخێنن‌و شه‌یپۆڕی ده‌سپێکردنی کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌ کۆنه‌په‌رسته‌ بۆرژواییه‌کانی ناوچه‌که‌ی لێداوه‌.

حزبه‌ ناسیونالیسته‌کان له‌ کوردستانی عێراق زیاد له‌ دوو ده‌یه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ سه‌رمایه‌داران‌و چینه‌ داراکان نوێنه‌رایه‌تی‌و پارێزگاری ئه‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م حزبانه‌ جگه‌ له‌ زه‌وتکردنی ئیراده‌، سه‌پاندنی هه‌ژاری‌و نایه‌کسانی، هه‌ڵاواردن‌و به‌سووک ته‌ماشاکردنی ژنان‌و پیاوانی کرێکارو موچه‌خۆران‌و کارمه‌ندان‌و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگا، هیچ ئاکامێکی دیکه‌ی نه‌بووه‌.

کرێکاران‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ڕاچه‌نیوی شاره‌کانی کوردستانی عێراق له‌ سلێمانیه‌وه‌ تا هه‌ولێرو که‌لارو ڕانیه‌و شارو شارۆچکه‌کانی تر، له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌ و له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی‌و ئازادی‌و خۆشبه‌ختی‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیان ڕژاونه‌ته‌ شه‌قامه‌کانه‌وه‌.

حزبه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کان له‌ کوردستانی عێراق، هه‌تا ئێستا هاوارو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی، مافخوازی‌و ئازادیخوازییان جه‌ماوه‌ری به‌ گوله‌و هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ر‌کوت وه‌ڵام داوه‌ته‌وه‌و ده‌یان که‌سیان کوشتووه‌و بریندارکردووه‌و سه‌دان که‌سیشیان ده‌سگیرو زیندانی کردووه‌.

کۆمیته‌ی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری- حکمه‌تیست بانگه‌وازی ئێوه‌ ئه‌کات پشتیوانی سیاسی خوشک‌و برایانی خۆتان بکه‌ن له‌ کوردستانی عێراق.

ئێمه‌ بانگه‌وازتان‌ ده‌که‌ین،

(*) پشتگیری له‌ داواکاری ئینسانی‌و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بکه‌ن.

(*) ته‌قه‌کردن، کوشتن‌و بریندارکردنی جه‌ماوه‌ری مافخوازو ناڕازی به‌ وه‌زعی سیاسی ئێستا مه‌حکوم بکه‌ن.

(*) خوازیاری ئازادی ده‌سبه‌جێی هه‌موو ده‌سگیرکراوه‌کان بن.

(*) داوا بکه‌ن تاوانبارانی کوشتاری خه‌ڵکی بدرێنه‌ دادگاو به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

حزبه‌ باڵاده‌سته‌کان له‌ کوردستانی عێراق بڕیاریان داوه‌ ژنان‌و پیاوان‌و گه‌نجانی ئازادیخوازی خوازیاری ژیانێکی باشتر، سه‌رکوت بکه‌ن‌و بیان نێرنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان.

له‌ هه‌مان کاتدا حزب‌و ڕه‌وته‌ ناسیونالیست‌و قه‌ومپه‌رسته‌کانی کوردستانی ئێران، ده‌ستیان خستۆته‌ ناو ده‌ستی یه‌ک‌و له‌ژێر ناوی، “توندوتیژی مه‌که‌ن” ئازادیخوازیی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق به‌ تاوان‌و خه‌تا دائه‌نێن وه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئه‌حزابی حاکم‌و برایانی خۆیان قنج بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر به‌م ڕیزه‌ له‌ نوێنه‌رانی چینه‌ داراکان‌و هه‌تا سه‌ر ئێسقان کۆنه‌په‌رستدا، یه‌کڕیزی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و هه‌موو ئینسانه‌ ئازادیخوازه‌کان پێویست‌و حه‌یاتیه‌. ڕیزێک که‌ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتداران‌و نوێنه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینه‌ داراکان‌و سته‌مگه‌ران‌و سه‌رکوتگه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و، هه‌ر له‌ سلێمانی‌و هه‌ولێره‌وه‌ تا به‌غداو به‌سراو تاران “نا” یه‌کی گه‌وره‌یان پێ ده‌ڵێت، له‌ خه‌باتێکی چاره‌نووس سازدا ته‌حه‌ددایان ده‌کات.

کرێکاران،

جه‌ماوه‌ر‌،

ئێوه‌ ته‌جروبه‌ی خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌تان پشتی سه‌ر ناوه‌‌، هه‌ر له‌ گردبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و بچوک، مانگرتنی کرێکاریی، مانگرتنی گشتی‌و داخستنی بازاڕو خوێندنگاو فه‌رمانگه‌کان، نووسینی به‌یاننامه‌ی سیاسی، ئاماده‌کردنی تۆماری ناڕه‌زایه‌تی‌و پشتیوانیی چه‌ندین هه‌زار که‌سی‌و ..تاد‌.

به‌ هه‌ر شێوازێک که‌ بۆتان ئه‌لوێت، جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی هاوچاره‌نووسه‌کانتان له‌ کوردستانی عێراق پشتگیری‌و پشتیوانی لێبکه‌ن.

 نه‌ قه‌ومی، نه‌ مه‌زهه‌بی، بژی شوناسی ئینسانی

بژی هاوپشتی مرۆڤایه‌تی ئازادیخواز

 کۆمیته‌ی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری- حکمه‌تیست

27 شوباتی 2011

Entry filed under: ڕاگه‌یاندن و به یاننامه, حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری - حکمه‌تیست. Tags: .

به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌ چه‌کداره‌کان بارودۆخه‌که‌ هێور ده‌بێته‌وه‌! خۆپیشاندانی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رایی‌ سلێمانی‌ له‌چاوی‌ كامێراوه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: