خۆپیشانده‌ران:تا 48 كاتژمێری دیكه‌ وه‌ڵام نه‌درێینه‌وه‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌كه‌ین

2011/02/28 at 5:59 PM Leave a comment

خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و ئه‌نجومه‌نی‌ كاتیی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ 48 كاتژمێر ده‌داته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ داواكارییه‌كانیان‌و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه‌ مان ده‌گرن.زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌دوانزه‌هه‌مین ڕۆژی‌ خۆپیشاندانه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن ژماره‌یه‌ هاوڵاتی‌ ڕویانكرده‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ كاتیی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند “ئێمه‌ به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ هه‌رده‌ستێك ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی‌ تێكدانی‌ ڕوخساری‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و هه‌رتوندوتیژی‌‌و كاری‌ تێرۆریستی‌ له‌كوردستاندا ئه‌نجامبدرێت ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رپرسیارن لێی‌”.

له‌ڕونكردنه‌وه‌كدا ئاماژه‌ به‌و كراوه‌ “پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و گیانی هاوڵاتیان‌و خۆپیشانده‌ران له‌ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌و هێزه‌كانی ئاسایش‌و وه‌زاره‌تی ناخۆدایه‌”.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ نوسه‌ر‌و ڕوناكبیر فاروق ڕه‌فیق به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ ڕاگه‌یاند “ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دێن بۆ مه‌یدانی‌ ئازادی‌، لێره‌دا ئێمه‌ داواكاریه‌كانی‌ خۆمان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كاری‌ خۆی‌ بكات، له‌مڕۆوه‌ ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێر داده‌نێین بۆجێبه‌جێ‌ كردنی‌ داواكاریه‌كانمان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كان له‌ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێر ڕانه‌گه‌یه‌نرا ئه‌وا ئێمه‌ مانگرتنی‌ ڕه‌سمی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن” .

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ شاری‌ سلێمانی‌ وێنه‌ی‌ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ 17ی‌ مانگه‌وه‌ تا دواترینیان هه‌ڵواسرا ، له‌گه‌ڵ ناوی‌ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌ كارده‌كه‌ن بۆ شه‌هیدو برینداره‌كان،  هه‌روه‌ها ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستگیر كراون‌و ناوی‌ برینداره‌كانیش به‌دیواره‌كانی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵواسراون.

ئاوینه

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

خۆپیشاندانی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رایی‌ سلێمانی‌ له‌چاوی‌ كامێراوه‌ دوای دوانــزه رۆژ تاله بانی لــه سه ر خوپێشاندران بــه قــسه هــات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: