پەرلەمانتارێكی گۆڕان:كـــوردستـــان بـــووەتـــە لیـــبـــیا

2011/03/01 at 8:30 PM Leave a comment

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدێكی یۆنامی رایگەیاند كوردستان بووە بە لیبیا.سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای كوردستان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی سێ‌ كاتژمێری لەنێوان فراكسیۆنی گۆڕان و بزووتنەوەی گۆڕان و یونامی و رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی جیهان بەرێوە چوو.
پەیام ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند لەكۆبونەوەكەدا سەرجەم ئەو ناوانەمان بە دیكۆمێنت دا بەوەفدەكە لەگەڵ گرتەی ڤیدۆیی كوشتن و دەستگیركردن‌و بریندار كردنی هاوڵاتیان.
هەروەها وتی “باسمان لەو هێزانە كردوە كە ئێستا هێنراون بۆ سەر شەقامەكان، كەس نازانێت ئەم هێزانە سەر بە كێن و كە هەموویان بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ تابلۆ و جام رەش و دەمامكیان داوە كە خەریكی سزانی خەڵك و ئیرهابی هاوڵاتیانن لە زۆربەی شوێنەكان تەقەی هەرەمەكی بەسەر خەڵكی دەكرێت و بەم هۆیەشەوە خەڵك كوژراون‌و بریندار بوون”.
پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشكرد لەكۆبونەوەكەدا  باسیان لە بارودۆخی هەولێر كرد بەتایبەت بڕیار بوو رۆژی هەینی خۆپیشاندان بكرێت، بەڵام لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە نەیان هێشت خۆپیشاندان بكرێت‌و كەوتنە رەشبگیری هاوڵاتیان‌و بە هۆیەوە خەڵكێكی زۆر دەسگیركراوە، وتی “داوامان لێكردن بەهانای ئەو خەڵكەوە بێن، چونكە كوردستان بووەتە لیبیا”.
وەفدەكەی یونامی و رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی جیهان رایانگەیاند ئێمە راپۆرتێك لەسەر كوردستان و ئەو پێشێلكاریانەی مافەكانی مرۆڤ  بەرز دەكەینەوە و بە وردی باس لەو كوشتن و رەشبگیریەی هاوڵاتیان دەكەین.

 هاوڵاتی

Entry filed under: گۆڕان. Tags: .

ناوی ئه ۆ که سا نه ی که له کوردستانه وه دیپۆرتی ئێران کراونه ته وه له‌ پێشوازی چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: