بانگه‌واز بۆ ته‌واوی ژنانی کۆردستان و عێراق

2011/03/01 at 5:16 PM Leave a comment

ژنانی سته‌م دیده‌ ! دایکانی جگه‌ر سووتاو!

سه‌رگۆڵ ئه‌حمه‌د:ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر سات ووه‌ختێکی تر ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی خه‌ڵک پێویستیان به‌ هاتنه‌ مه‌یدان و پشتیوانی ئێوه‌یه‌ هه‌یه‌.  به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێ ، له‌ هه‌ر شوێنێکین، وه‌به‌هه‌ر جۆرێک بیر ده‌که‌نه‌وه‌،  وه‌رنه‌ مه‌یدان و  ده‌نگتان به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ملیشاو ئینسان کوژان هه‌ڵبڕن .سنگتان بکه‌نه‌ قه‌ڵخان وپێشره‌وی له‌ خۆپیشانداناکاندا بکه‌ن. عه‌زم و ئیراده‌ی پۆڵاینی  خۆتان بخه‌نه‌ گه‌ر. ڕێگه‌ مه‌ده‌ن چیتر ئه‌م مافیاو تاڵانچی و ژن کوژانه‌ ببنه‌ حاکم به‌سه‌ر خه‌ڵکی بێدیفاعی  عێراق وکوردستانه‌وه‌ . ئێمه‌ی ژنان خاوه‌نی هیچ شتێک نین و نابێت له‌ هیچ شتێک بترسین که‌ له‌ ده‌ستی بده‌ین  به‌ڵام به‌ یه‌کگرتوویمان ده‌توانین دنیایه‌ك پڕ له‌ خۆشی وشادی به‌ده‌ست بێنین.که‌ له‌و دنیایه‌دا ته‌نها ئینسان پیرۆز بێت.هیچ جیاوازی یه‌ك له‌ نێوان ئینسانه‌کاندا نه‌مێنێت،هیچ که‌سێک به‌هۆی ناسنامه‌ی قه‌ومی وڕه‌گه‌زی یه‌وه‌ نه‌چه‌وسێنرێته‌وه‌ .

جارێکی تر تاوانی کوشتنی دوعاکان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. قانونێك وجودی هه‌بێت که‌ باوك وبراو مێرد له‌ به‌رامبه‌ر ئازیزانی خۆیان دا جگه‌ له‌ ڕێزو خۆشه‌ویستی بیر له‌ هیچ تاوان و کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌وه‌ن نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆبه‌ قانوونه‌ دارزیوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و کوردستان به‌سه‌ریاندا فه‌رز بووه‌ وبۆته‌ عاده‌تی باوی کۆمه‌ڵگا .له‌و دنیایه‌دا  هه‌موو که‌سێك  چۆنی پێخۆشه‌و له‌کوێ پێیخۆشه‌ بژی ،نه‌ك وه‌کو ئه‌مڕۆ ئینسانه‌کان به‌ده‌ستی  ناسنامه‌ی (کورد بوون وعه‌ره‌بی بوون وشیعه‌و سونه‌ی دینی یه‌وه‌)زوڵمیان لێ ده‌کرێت،وه‌ سه‌دان که‌س بوونه‌ قوربانی ئه‌وئه‌قڵێه‌ته‌ عه‌شایه‌ری و خێله‌کی یه‌ . ئه‌وه‌ بێته‌وه‌ یادتان که‌ ئه‌م ئه‌حزابانه‌ له‌ سه‌ره‌تای گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سڵاتیانه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش چ رۆژه‌ ره‌شییه‌کیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق و کوردستاندا هێنا ، له‌ژێر ناوی نه‌هێشتنی بێئه‌خلاقی شه‌رعیه‌تیان به‌ ڕه‌شه‌کوژی ژنان دا له‌ کاتێکدا بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخوازو پێشکه‌وتوخواز ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌وان دامه‌زرێنه‌رو خۆڵقێنه‌ری ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ قیزه‌وه‌نه‌ن که‌ بۆ ژنانیان خوڵقاند ، که‌ مه‌جبووربن له‌شی خۆیان بفرۆشن بۆ داهاتی ڕۆژانه‌یان. له‌ شه‌ری کورسی وده‌سه‌ڵات له‌ نێوان یه‌کێتی و پارتی چۆن ڕۆڵه‌کانمانیان کرده‌ سووته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگه‌ خوێناوی یه‌  بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسییه‌کانیان.زیاتر له‌ بیست ساڵه‌  دزی و تاڵانی  ده‌که‌ن ،داهاتی ئه و ووڵاته‌ که‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ن بانکه‌کانی خۆیان پڕده‌که‌ن هه‌ر وه‌کوو براو دۆسته‌کانیان له‌ (تونس ومیسر وئیران ووڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کانی دراوسیان) هه‌موو سات ووه‌ختێک ئه‌وه‌مان له‌ یاد بێت که‌ چ جیاوازیه‌کی گه‌وره‌ له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه‌ و خه‌ڵکی ناڕازی تینوی ئازادیدا هه‌یه‌ .

خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان  به‌درێژایی مێژووی ملهووری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ ڕۆژێك بێ کێشه‌و موشکیله‌ نه‌بوون.کێشه‌ی ئاو کاره‌با،بێخانه‌ولانه‌یی،کێشه‌ی دامه‌زراندن،نه‌بوونی ئازادی،کێشه‌ی ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی،هتد. ئه‌م داواکارییانه‌ی ئه‌مڕۆی  خه‌ڵکی کوردستان وعێراق که‌ له‌ 17 /2 به‌رزیان کردۆته‌وه‌ مێژووی 20 ساله.20 ساله‌ خه‌ڵك به‌ گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌گێرو تابوری پێنجن تاوانبار ده‌که‌ن که‌ له‌ پێناو ئازادی یه‌کسانی، له‌ پێناوداخوازی یه‌  ڕه‌واکانی خۆیان ،له‌ پێناو ماف وئازادییه‌ فه‌ردی ومه‌ده‌نییه‌کان.لێره‌وه‌ بانگه‌وازی ته‌وای  ژنانی ئازادی خوازی ناڕازی عێراق وکوردستان ده‌که‌م که‌ شان به‌ شانی  ڕۆڵه‌کانیان براکانیان بێنه‌ مه‌یدان و  داوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن.وه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی دامو ده‌زگا حکومییه‌کان بکه‌ن.خۆتان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست.کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت شوورایی بێت .دڵنیام ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئێوه‌ی ژنان چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگا ئاڵ وگۆر پێ ده‌کات. به‌شداری و ئاماده‌بوونی ئێوه له‌ ڕاپه‌رینه‌کانی سالی 1991شاهیدی ئه‌و ڕاستی یه‌ن.  که‌ له‌ ڕاونان و ڕوخاندنی ڕژێمی هارو درنده‌ی به‌عس له‌ کوردستان که‌ ئیوه‌ چه‌ند ده‌وری  کاریگه‌ریتان هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ هاتنه‌ مه‌یدان و خه‌باتی ئه‌و کاته‌مان به‌رهه‌مه‌که‌ی چووه ‌باخه‌ڵی ناسیونالیزمه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا ده‌بی به‌ووریای یه‌وه‌ و بینه‌ مه‌یدان وتا چه‌سپاندنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو کۆڵنه‌ده‌ین  .

بژی ئازادی ویه‌کسانی
بژی هێزی خۆپێشانده‌ران
بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتداران

سه‌رگۆڵ ئه‌حمه‌د له‌(ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له‌ عێراق)
24شوبات 2011

Entry filed under: سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د. Tags: .

جەنابی بارزانی:ئەوە ئێوەن کە جێگەتان نابێتەوە لە کوردستان! نه‌وزاد بابان، پاش ئازاكردنی:له‌ ژورێكی ئینفیرادیدا زیندانی كرام و له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیشیدا توندوتیژیم به‌رامبه‌ر كرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: