پیلانگێڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی که‌رکوک پووچه‌ڵه‌!

2011/03/01 at 4:39 PM Leave a comment

حه‌مه‌غه‌فور:پارتی‌و یه‌کێتی فوویان کردووه‌ به‌ زوڕناداو ته‌واوی میدیای خۆیان‌و ووته‌بێژانی سه‌ربه‌خۆیانیان ڕاسپاردووه‌ ده‌سبکه‌ن به‌ پڕوپاگانده‌به‌هه‌موو شێوازێک، یانی چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی، ڕۆژنامه‌و گۆڤارو که‌سایه‌تیه‌کان‌و ته‌نانه‌ت گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌هاوڵاتیان‌و دایکی شه‌هیدانیش ئه‌فڕێنن‌و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌له‌شاشه‌ی تی‌ڤی‌یه‌کانیانه‌وه، ‌بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان‌و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان به‌ “پیلانی به‌عسی‌و شۆڤێنی‌و ده‌ستی ده‌ره‌کی‌و ..تد” جاڕبده‌ن، هه‌تا فه‌زای جه‌نگی‌و تۆقاندن‌و دڵه‌ڕاوکێ بسه‌پێنن به‌سه‌ر ڕه‌وشی جووڵه‌ی جه‌ماوه‌رو شۆڕشی خه‌ڵکیدا. هه‌تا ڕێگا خۆشکه‌ن بۆ فڕاندن‌و گرتن‌و ڕاونانی خۆپیشانده‌ران‌و ڕابه‌رانیان. له‌ پاڵیشیدا داوا له‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو ده‌که‌ن بڕۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و جارێ وازبێنن له‌ خواست‌و داواکاریه‌کانیان، با گوایه‌ده‌سه‌ڵات، یان یه‌کێتی‌و پارتی بچن‌و میلیشیاکانیان بجووڵێنن‌و پارێزگاری بکه‌ن له‌خه‌ڵکی کوردزمانی که‌رکوک‌و ناوچه‌دابڕاوه‌کان!!

 

باشه‌ پێمان ناڵێن؛ خۆپیشاندانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی ناوچه‌ی که‌رکوک‌و ده‌ورو به‌ری، به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان‌و تورکمانه‌کان، بۆچی ده‌بێت به‌ پیلانی شۆڤێنی بدرێنه‌ قه‌ڵه‌م؟؟

یان بۆ بۆمان ڕوون ناکه‌نه‌وه‌که‌بۆچی هه‌تا ئێستاش سه‌دان ماڵی ئاواره‌ی که‌رکوکی گه‌ڕاوه‌بۆ ئه‌و شاره‌له‌که‌لاوه‌و خانووی له‌وحی‌و شوێنه‌سه‌ربازیه‌کاندا ئه‌ژین؟ یان بۆچی له‌که‌رکوکیش که‌سانی سه‌ر به‌حزبه‌کانتان هه‌مه‌کاره‌ن‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون‌و ئه‌بن، جه‌ماوه‌رێکی فراوانیش له‌ئاواره‌ی که‌رکوکی هه‌ژارو بێکارو بێماف‌و موحتاجن؟؟

 

ئه‌ی خێره‌ وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی، له‌ به‌رزترین ئاستیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حزبی شۆڤێنی‌و کوتله‌ نزیکه‌کان له‌ به‌عسیه‌کانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت‌و پارله‌مانی عێراقدا موو ناچێت به‌به‌ینیانداو، مام جه‌لال تاڵه‌بانی نوکته‌شیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌!!؟؟ ناشێ پێمان بڵێن نوکته‌کانی مام جه‌لال ته‌کتیک‌و سیاسه‌ته‌!!!

  ئه‌م سیاسه‌تی بانێکه‌و دوو هه‌وایه‌زۆر بڕ ناکات‌و پووچه‌ڵه‌!!

 خه‌ڵکی سڤیل خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ داخوازی به‌رهه‌ق‌و ڕه‌واو ئاسایی خۆیان، پارتی‌و یه‌کێتی‌و ئۆپۆزیسیۆنیش به‌ شۆڤێنی‌و پیلانی به‌عسیه‌کان بیده‌نه‌ قه‌ڵه‌م، به‌ڵام 20 بیست ساڵه‌ سه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ به‌عسی‌و فاشی‌و تائیفی‌و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیدا بران‌و حکومه‌ت‌و پارله‌مان پێکدێنن، ئه‌م کاره‌ی ئه‌وان ڕه‌وایه‌و شه‌رعیه‌و له‌پێناو خه‌ڵکی کوردستاندایه‌!!؟؟

 نا، نا، به‌ڕێزان، ئه‌م درۆ شاخداره‌ دادتان نادات! بیانووی که‌رکوک هه‌ڵگرن بۆ خۆتان! خه‌ڵک کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ خودی ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵتاندا هه‌یه‌!

 ئێوه‌ خۆتان ئێستا گه‌وره‌ترین دوژمنی خه‌ڵکی کوردستانن، نه‌ک به‌عسی‌و شۆڤێنی!! خه‌ڵک له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و حزبی‌و میلیشیایی ئێوه‌ ڕاپه‌ڕیوه‌و ئێوه‌ش بێشه‌رمانه‌ته‌قه‌تان ڕووبه‌سنگی هاوڵاتیانی خۆتان کردووه‌و خوێنتان ڕشتووه‌و تاوانی گه‌وره‌تان ئه‌نجامداوه‌، تازه‌ ئه‌م دیعایه‌و شێرو ڕێویه‌ ناتوانێ له‌به‌رده‌م ڕق‌و نه‌فره‌تی گشتی‌و جه‌ماوه‌ریدا ده‌ربازتان بکات، وه‌ئه‌م پڕووپووچی که‌رکوک‌و پارێزگاری له‌دڵ‌و قودسی کودستانه‌، خه‌ڵک له‌ته‌سمیمی لابردنی ئێوه‌له‌سه‌ر عه‌رشی فیرعه‌ونیی ده‌سه‌ڵاتتان په‌شیمان ناکاته‌وه‌.

 خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری داوه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ وه‌کو ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م ئاسووده‌یی‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆییاندا پاک بکاته‌وه‌، دواتر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تریش به‌ لۆژیکی مۆدێرن‌و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری پێکهاته‌کانی ئه‌و شارو ناوچانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات!

 ئێستا خه‌ڵک داوای ڕۆشتنی ئێوه‌ ده‌کات! ئه‌م پیلانگێڕیانه‌ له‌ ئینکاریه‌ موجافه‌ئامێزو شێتانه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئه‌چێت! باشتره‌ ده‌سهه‌ڵگرن له‌م پیلانگێڕیانه‌تان له‌دژی هاوڵاتیانی کوردستان! چاره‌نووسی ئه‌م په‌نجه‌ڕاوه‌شاندن‌و په‌نابردنه‌بۆ نانه‌وه‌ی فه‌زای ترس‌و خۆف، هه‌ر له‌سه‌رۆک‌و ڕژێمی تونس‌و میسرو قه‌زافیه‌وه‌ئه‌توانن تێبگه‌ن!

 ده‌سهه‌ڵگرتنتان له‌م گه‌ڕو گێچه‌ڵه‌تان به‌خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان، که‌خه‌ته‌ری ڕژانی خوێنی زیاتری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی به‌شوێنه‌وه‌یه‌، هه‌نگاوێکی ژیرانه‌تره‌‌ بۆ عاقیبه‌تێک که‌ چاوه‌ڕێتان ئه‌کات!

01mars2011

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

دوای دوانــزه رۆژ تاله بانی لــه سه ر خوپێشاندران بــه قــسه هــات ئامانجی جەماوەری گوران و سەرانی گوران جیاوازن!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: