انگه‌وازێک له‌ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه‌/هۆڵه‌ندا/بۆ کوردانی ئه‌وروپا

2011/03/01 at 5:10 PM Leave a comment

به‌شداری خۆپیشاندانی دژ به‌زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رمابه‌ر خۆپیشانده‌ران بکه‌ن له‌ به‌رده‌م باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وروپا ه‌بروکسل- به‌لجیکا
به‌ڕێزان، کوردانی دانیشتووی ووڵاتانی ده‌ورو به‌ری به‌لجیکا،

جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران،

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 2مارس2011 کاتژمێر 13.00 به‌کاتی ئه‌وروپای ناوه‌ندی، خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌و فراوان ساز ئه‌کرێت له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا، بۆ ڕیسواکردنی مامه‌ڵه‌ی سه‌رکوتگه‌رانه‌و مافیایی حکومه‌تی هه‌رێم‌و میلیشیاکانی پارتی‌و یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشاندانی شارستانی‌و هێمنانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی‌و شاره‌کانی تری کورستان. بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران‌و خوێنڕشنی هاوڵاتیان‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ناڕازی‌و بێزاره‌ی له‌دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵکاری‌و بێمافی‌و بێکاری‌و هه‌ژاریدا ڕاپه‌ڕیون. 

 

ئێمه‌بانگه‌وازتان ئه‌که‌ین که‌به‌شداری به‌رچاوی ئێوه‌بۆ شکۆدارکردنی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین پشتگیری‌و پشتیوانی ئێوه‌یه‌له‌ماف‌و داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان، له‌هه‌مان کاتدا ده‌نگ‌و سه‌دایه‌کی گه‌وره‌ی ئێمه‌ده‌بیت بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی یه‌کێتی ئه‌وروپاو ته‌واوی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌و تاوانکاری‌و خوێنڕێژیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ناڕازی‌و سڤیلی شاره‌کان ئه‌نجامی ئه‌دات.

 

بەشداریکردنتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی شەهیدان.
کات:
 ڕۆژی چوارشەممە 02/03/2011کاتژمێر ١٣بەکاتی ناوەندی ئەوروپا، لەبەردەم بارەگای کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بروکسل-شوومان. خۆپێشاندانەکە تا ئێوارە درەنگ بەردەوامە. ئەو کەسانەی کار ئەکەن ئەتوانن دوای کارەکانیان بەشداری بکەن.
ناونیشان:
Wetstraat 200, 1000 Brussel,Belgium/België/Belgique,
گۆڕەپانی   Schuman
پەیوەندی: 0032-486386821 یان 0032492520097
کەسانی بێ ئۆتۆمبێل ئەتوانن بە ترێن (شەمەندەفەر) خۆیان بگەیننە ئیستاسیۆنی سەنتڕاڵ لە بروکسل و لەوێشەوە بە دوو مەترۆی جیاواز، ئەتوانن بگەنە شوێنی مەبەست کە وێستگەکە ناوی   (Schuman). هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە بڕوکسل ئەژین ئەتوانن سود لەو نەخشەیەی خوارەوە وەرگرن و لە هەرسێ ئیستاسیۆنە سەرەکیەکانی بروکسل واتە (بروکسل-“زۆود-میدی” بروکسل-سەنترال و بروکسل نۆڕد) شوێنی ئاماژەبۆکراو بدۆزنەوە کە مەیدانی شوومانە Shumanplein /Schuman بەردەم بارەگای سەرەکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئاوروپا.

 

28شوبات2011

 حه‌مه‌غه‌فور

نوێنه‌ری حزبی کۆمنیست له‌هۆڵه‌ندا

مۆبایل:  0681484938

  

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

ئامانجی جەماوەری گوران و سەرانی گوران جیاوازن! جەنابی بارزانی:ئەوە ئێوەن کە جێگەتان نابێتەوە لە کوردستان!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: