نه‌وزاد بابان، پاش ئازاكردنی:له‌ ژورێكی ئینفیرادیدا زیندانی كرام و له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیشیدا توندوتیژیم به‌رامبه‌ر كرا

2011/03/01 at 5:51 PM Leave a comment

ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی‌ له‌ زیندابوم، لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه‌

دوای‌ 5 رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌رده‌ركی سه‌رای‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ 4 كه‌سی تر، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ نه‌وزاد بابان ئازادكرا.
له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی‌) پاش ئازادبونی‌، نه‌وزاد بابان باسی له‌وه‌كرد: رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابورودو كاتێك له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی‌ دیكه‌یدا سه‌رقاڵی‌ نانخواردن بوه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ چه‌كدارانی ئاسایشی ئه‌زمه‌ڕه‌و ده‌ستگیركراوه‌.
وتیشی: له‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژی‌ ده‌ستگیركردنم له‌ ژورێكی ئینفیرادیدا زیندانی كرام ‌و له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیشیدا توندوتیژیم‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا.
 له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بابان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی‌ له‌ زیندابوم، لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن و هاندانی‌ خه‌ڵك له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژانی‌ رابوردو، چه‌ندین كه‌س له‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی تره‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هیَزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستگیركران و تا ئێستاش چه‌ندین كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه‌، ئازاد نه‌كراون.

Entry filed under: نه‌وزاد بابان. Tags: .

بانگه‌واز بۆ ته‌واوی ژنانی کۆردستان و عێراق من بەیاننامەکەی هەولێرم نوسی و بێ منەتیشم!!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: