من بەیاننامەکەی هەولێرم نوسی و بێ منەتیشم!!

2011/03/01 at 6:03 PM Leave a comment

پێشتر یەکێتی بەناو قوتابیان فشاریان خستە سەرم، پێش فشاری ئەو قوتابیانەی حیزبیش لەگەڵ بەرپرسی لقی دووی هەولێر بەتەلەفۆن قسەمان کرد و پێی ڕاگەیاندم کە”وەزعەکە لەهەولێر ناسکەو وەک سلێمانی نیە، باشتر وایە نەیخوێنمەوە”، هەر شەوی هەڕەشە پڕ لەجنێوە حیزبییەکەی ئەوان بوو کە قوتابیانی پارتی هاتنە بەشە ناوخۆییەکەم و سوکە کۆنفرانسێکیان لەگەڵ بەستم! هێنایان و بردیان تاوەکو جورئەت نەکەم بەیاننامەکە بخوێنمەوە لەبەردەم پەرلەمانی بەڕۆژ نوستووی کوردستاندا، بەڵام هیچ لەو قسانەیان نەچوو بەمێشکمدا، بۆیە کە لە چەلەحانێکەی ئەوان بوومەوە، تەلەفۆنێکم بۆ هات و ئەوەی کە لەبەرژەوەندی پارتی بوو پێی وتم، لەو تەلەفۆنەدا هەزار جنێوی وەک خۆیان ناشرینیان پێدام، من وەمزانی بۆسبەی ئینقلاب دەکەم نەک بەیاننامە دەخوێنمەوە، لەڕاستیدا هیچ ئەزموونێکم نەبوو لە هەڕەشە بۆ کوشتنم، چونکە من پێشتر لەسلێمانیدا بووم و زۆر شتیشم وتووەو وام پێنەکراوە، سەیربوو بەلامەوە کە پارتی بەو جۆرە لەبەیاننامەکەی من بترسێن، لەڕاستیدا خۆشحاڵ بووم کە پیرەپارتێکی شەست ساڵەی چەکدار لە بەیاننامەی گەنجێکی 25 ساڵەی وەکو من بترسێت کە لەسەر وەرەقە دەمخوێندەوە نەک لەسەر تانگ، دکتۆر پشتیوانی بێ پشتیوانیش تەنها تەلەفۆنی لەگەڵ من کردوو داوای کرد ناوی بخەمە سەر بەیاننامەکە، مخابن دووای ئەو هەڕەشەیەی کە لێم کرا بیستمەوە دکتۆر پشتیوان لەلایەن هێزە مافیاییەکانەوە فڕێندراوە، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە سەرقاڵی بەیاننامەکە بووم چیم گوتبوو لەڕێی تەلەفۆنی کۆڕەکەکەمەوە هەموویان گوێ لێ گرتبوو، من ئەو شەوە کە فشاریان لێ کردم لەناخی دڵمەوە هەستم بە غەریبی کرد، وام نەزانی کە لە پایتەختی وڵاتی خۆمم، پێم وابوو لەبەحرەینم، ئەوەشم بە بەرپرسی لقی دووی پارتی وت، ئەوان وەفای ئەوەیان نەکرد کە لەخاڵێکی بەیاننامەکەمدا داوام لەپەرلەمان کردبوو لەدەزگای ئاسایشی سلێمانی بپێچنەوە چونکە لقەکەی ئەوانی نەپاراستووە.
بەداخەوە هەرزوو پارتییەکان کەوتنە هەڕەشە لەو گەنجە بێ پشتانەی کە ئیمەیلیان بۆ ناردم تا ناویان بخەمە سەر بەیاننامەکە، ئەوان ترسان بۆیە پەشیمان بوونەوە، ناهەقیان ناگرم، ئەوان نەوەی نوێن هیچ ئەزمونێکیان لەگەڵ زمانی چەکدا نیە، هەڕەشەکەرانیش هەر ئەو زمانەیان بۆ دیالۆگ لەگەڵ دۆستانم دەزانی، ئاڤان فارسم نەدەناسی بەڵام دەزانم چۆن پارتییەکان ترساندوویانە تا ڕوون کردنەوەیەک بنوسێت و پەشیمان بێتەوە، هاوڕێیانی تریشم هەر وا دەڵێن و دەترسن، هەندێکیان هەر خێرا وەلائیان بۆ یەکێتی قوتابیانەکەی حیزب دووپات کردەوە و بیریان دەخستەوە کە فلان ساڵ لەفڵان شوێن ئەندام و لایەنگریان بوون، بۆئەوەی هەڕەشەیان لەسەر لابچێت، من دەمزانی ئەوان لەترسا وایان کرد، گوێ نادەمێ هەولێریش هەر شاری خۆمە، من دەڕۆمەوە بۆ هەولێر هەرچەند هەڕەشەم لێ کراوە تا بمکوژن، من هەموو بەرپرسیارێتییەک دەخەمە ئەستۆی ئەوان، بۆیە پێیان دەڵێم: سەرۆک وا ناپارێزرێت، تکا دەکەم ئەگەر سەرۆکتان خۆش دەوێـت بەوکارانەتان تەمەنی تەختەکەی قارس مەکەن!
22/2/2011 بەیاننامەیەکم نوسی تاوەکو لەبەردەم پەرلەمان بیخوێنمەوە، گەنجە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی و خوێندکارەکانی هاوڕێم پشتگیرم بوون، ئێمە بەنیازی ئینقلاب نەبووین، بەڵکو وتمان حەوت کەس تا هەشت کەسمان لە ناو حەوشەی پەرلەمان دەیخوێنینەوە، بەڵام نەیان هێشت و زەندەقی هەموو ئەوانەیان برد کە لەگەڵم بوون، لەسەرتاپای بەیاننامەکەدا ئەوە هاتبوو کە پەرلەمان بەئەرکی خۆی هەستێت، هەمووی 11 خاڵ بوو کە پەرلەمانی کوردستان 17 خاڵەکەی دەرکرد، من دە خاڵی خۆمانم تیا بینییەوە، داوا دەکەم بچن هەموویان سەر ببڕن، چۆن بەیانێکیان دەرکرد لەهی کۆمەڵێک منداڵ و مەزنی وەک ئێمە دەچوو، ئەوان دەترسان دەستێکمان لەپشت بێت، بەیاننامەکەی ئێمە هیچ تەجەموعێکی بۆ نەدەکرا، بەڵام میدیاکان ماڵخراپانە بڵاویان دەکردەوەو لەگەڵ کۆمەڵێک نوسین و قسەی تری کەسانی نادیاردا تێکەڵیان کرد، هەندێکیان حیزبیان لەئێمە وشیار کردەوە کە گوایە هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەین، بۆیە هەرچی زووە ئەوەشی کە هی ئێمە نەبوو خەریک بوو لەسەر ئێمە ببێتە ماڵ، قەیدی چی دەکات، من بێ منەتم”هەموو حۆری موبارەک بێت بە زاهید، لەبۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش”، خۆ ئێمە ئامانجان خۆ پیشاندان نەبوو، بەڵام خۆزیا خۆپیشاندانێک ڕووی دەدا تاوەکو بە شوجاعانە بەشداریم تێدا بکردبا!!
ئێستا کە هیچیان ڕووی نەدا، تکا لەپارتی دەکەم کەس نەفڕێنێت و کەس نەبات، سەدان ئیمەیلی ترم بۆ هاتووەو داوا دەکەن ناویان بخەمە سەر بەیاننامەکە، بەڵام لەترسی ئەوەی نەکا ئێوە ئازاریان بدەن، ناوەکانم زیاد نەکردووە، بەڕێزن ئەگەر خوێندەواریتان هەیە بەیاننامەکەی ئێمە ڕوونەو ئەگەر بەردەوامن لەئازاردانی ئەوانەی ئیمزایان بۆ کردم، دەست هەڵگرن لەئازاردانی هەموویان خۆم دێمەوە بۆ هەولێر و تۆڵەی ناهەقی خۆتانم لێ بکەنەوە، تکا دەکەم لەوە زیاتر هاوڕێکانم مەترسێنن، ئەوان فێرنین نەوەی نوێن و هیچ مەعریفەیەکیان لەسەر چەک و باروتی ئێوە پێ نیە!!
بەرزان عەلی حەمە
ڕۆژنامەنوس و نوسەری ئەو بەیاننامەیەی کە پارتی بەهەموو شێوەیەک ڕەتی کردەوە لەهەولێر
بەیاننامەکە لەژێر ئەم ناوەدا بوو:
بەیاننامەی کۆمەڵێک گەنجی قوتابی و خوێندکاری زانکۆ و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
لەم لینکەدا دەتوانن بیبینن، تا بزانن ئێمە چمان گوت و ئەوان چیان کرد!

بەرزان عەلی حەمە

Barzan_alihama@hotmail.com

http://rudaw.net/kurdish/index.php/raport/5105.html

Entry filed under: ڕاگه‌یاندن و به یاننامه. Tags: .

نه‌وزاد بابان، پاش ئازاكردنی:له‌ ژورێكی ئینفیرادیدا زیندانی كرام و له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیشیدا توندوتیژیم به‌رامبه‌ر كرا حكومه‌ت له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ پێشووی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,090 hits

%d bloggers like this: