له‌ پێشوازی چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز دا

2011/03/02 at 4:34 PM Leave a comment

بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو رێکخراوه‌سیاسییه‌کان وکۆمه‌ڵه‌ وناوه‌نده‌ مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

وه‌ک هه‌موو لا ده‌زانین له‌ مێژ ساڵه‌ رێوره‌سمه‌کانی چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان، ده‌کرێن به‌ ده‌رفه‌تێک بۆ نیشاندانی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ربڕینی ویست وداخوازه‌ نه‌ته‌وه‌یی، دیموکراتیک و ئینسانییه‌کان.ئه‌مساڵ له‌ کاتێکدا له‌ چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز نزیک ده‌بینه‌وه‌ که‌ ململانیی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیران له‌گه‌ڵ دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی، جارێکی دیکه‌ چۆته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان وناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌ درێژه‌ کێشانی دیکتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی نوێ. ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵومه‌رجێکدا که‌ راپه‌رین به‌ دژی سیستمه‌ سیاسییه‌ فاسید ودیکتاتۆره‌کان، سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌لاتی نێوه‌راستی داگرتوه‌ وله‌گه‌ل هه‌ر شه‌پۆلێکی خۆیدا، مزگێنیی رووخانی یه‌کێک له‌و دیکتاتۆرییانه‌، به‌ دنیا راده‌گه‌یه‌نێ.

له‌هه‌لومه‌رجێکی ئه‌و تۆدا، جێی خۆیه‌تی ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م خه‌ڵک، به‌ تایبه‌تی  چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز هه‌رچی زیاتر بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر‌ی راپه‌ریو له‌ دیکتاتوری له‌ سه‌رانسه‌ری ئێراندا، که‌لکیان لێ وه‌ربگیرێ. ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ بێ دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌ نێوان رێکخراوه‌ سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ وناوه‌نده‌ مه‌ده‌نییه‌کانیاندا به‌دی نایه‌.

حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌ دا هه‌موو حیزب ورێکخراوه‌ سیاسییه‌کان وکۆمه‌ڵه‌ وناوه‌نده‌ مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، بۆ پێکه‌وه‌ دانیشتن ودیالۆگ و ساغبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر دروشم وحه‌ره‌که‌تی دیاریکراو ویه‌کگرتووانه‌ بۆ ئه‌م دوو بۆنه‌یه‌، بانگه‌واز ده‌کا. ئه‌م کاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی یارمه‌تیی هه‌رچی یه‌کگرتوو بوون وئامانجدار بوونی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکه‌که‌مان به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه‌ سوورییه‌وه‌ ده‌کا، نزیکیی حیزب ورێکخراوو کۆمه‌ڵه‌ سیاسی ومه‌ده‌نییه‌کان له‌یه‌کتر و ئاماده‌ بوونی به‌ کرده‌وه‌یان بۆ هاوخه‌باتی و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌ قۆناغی ناسکی ئێستا دا ده‌گه‌یه‌نێ که‌ بێگومان ده‌بێته‌ مایه‌ی دلگه‌رمی وهیواداریی خه‌ڵکی خه‌باتگێر وئازایخوازی کوردستان له‌ ده‌سپێکی ساڵی نوێدا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان چاوه‌ڕوانی وڵامی شیاوی لایه‌نه‌کان به‌م بانگه‌وازه‌یه‌ وهه‌ر له‌ ئێستاوه‌، ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوفکری وهاوهه‌ڵوێستی وهاوکاری له‌م پێوه‌ند‌ییه‌ دا راده‌گه‌یه‌نێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌فته‌ری سیاسی

11ی ره‌شه‌ممه‌ی 1389

2ی مارسی 2011

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان. Tags: .

پەرلەمانتارێكی گۆڕان:كـــوردستـــان بـــووەتـــە لیـــبـــیا دکتۆر مه‌حمود عوسمان هاته‌ نێو خۆپیشاندانه‌که‌وه‌ ڕیگه‌ی قسه‌کردنیان پێ نه‌دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: