شه‌هیدکردنى گه‌نجانى توڕه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه‌ …

2011/03/02 at 5:54 PM Leave a comment

که‌سوکارى شه‌هیده‌کان:هه‌رگیز له‌ خوێنى رۆڵه‌کانمان خۆش نابین

له‌م راپۆرته‌دا ورده‌کارى له‌سه‌ر ژیان و ته‌مه‌نى ئه‌و چوار گه‌نجه‌ى دواى (رێژوان و سورکێو و شێرزاد) شه‌هید بوون، ده‌خوێننه‌وه‌، ئه‌وانیش (گه‌رمیان ئه‌حمه‌د) له‌ چه‌مچه‌ماڵ و (بیلال ئه‌حمه‌د) له‌ که‌لار و (سه‌رکار حه‌مه‌ سه‌عید) پۆلیس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و (ئومێد جه‌لال) له‌ سلێمانى، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتى (ره‌شید محه‌مه‌د) ته‌مه‌ن (45) ساڵ که‌ دانیشتوى که‌لاره‌ و ویستویه‌تى بچێت بۆ لاى  کوڕه‌که‌ى له‌ لقى (22) پارتى، به‌ڵام فیشه‌کى به‌رده‌که‌وێت و بریندار ده‌بێت، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌شیه‌وه‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌کان تا ئێستا له‌ سلێمانى چوار گه‌نج شه‌هید و (130) هاوڵاتیش بریندار بوون، له‌ چه‌مچه‌ماڵ یه‌ک شه‌هید و پێنج بریندار، له‌ که‌لار دوو شه‌هید و (30) بریندار، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید یه‌ک شه‌هید که‌ پۆلیسه‌ و (46) هاوڵاتیش بریندار بوونه‌.

چه‌مچه‌ماڵ
له‌ ئه‌نجامى خۆپیشاندانه‌که‌ى رۆژى (25/2/2011) له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ‌، منداڵێک به‌ناوى (گه‌رمیان ئه‌حمه‌د) له‌به‌رده‌م بیناى لقى (19)ى پارتى دیموکراتى کوردستان فیشه‌کێک به‌ر پشتى ده‌که‌وێت و شه‌هید ده‌بێت.
له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ى (چه‌تر)، ئه‌حمه‌د سابیر باوکى شه‌هید گه‌رمیان وتى: «منداڵه‌ تاقانه‌که‌م ناوى گه‌رمیانه‌‌ و ته‌مه‌نى (12) ساڵ بوو، قوتابى پۆلى  پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ى (ئاشتى بنه‌ڕه‌تى)، دانیشتووى گه‌ڕه‌کى شه‌ست‌ و سێیه‌کانى سه‌ر به‌ شارى چه‌مچه‌ماڵین، کوڕه‌که‌م به‌شداریى خۆپیشاندانى نه‌کردووه‌، ته‌نانه‌ت نه‌شیزانیوه‌ خۆپیشاندان چییه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ شه‌وى رابردوو له‌ دایکى پرسیوه‌ (دایکه‌ خۆپیشاندان یانى چی؟)».
وتیشى: کارمه‌ندى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵم، کوڕه‌که‌م پێڵاوى تایه‌ى له‌پێدا بووه‌و له‌ناو بازاڕه‌وه‌ به‌ده‌م یاریکردنه‌وه‌ ویستوویه‌تى بێت بۆ لام، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کاتژمێر(4:40) له‌ رێگا فیشه‌کێک به‌ر پشتى که‌وت ‌و شه‌هید بوو نه‌متوانى بیبینم.
ئه‌حمه‌د وتیشى: «ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ خوێنى کوڕه‌که‌مان خۆش نابین‌و داواى یاسایى له‌سه‌ر لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان‌و ته‌قه‌که‌ران تۆمار ده‌که‌م ‌و ئه‌وانه‌ى ته‌قه‌که‌یان کردووه‌ ده‌یانده‌م به‌ دادگا».

که‌لار
له‌ که‌لاری (بیلال ئه‌حمه‌د) که‌ ته‌مه‌نى (15) ساڵه‌ له‌ به‌رده‌م لقى (22)ى پارتى ژیانى له‌ده‌ستدا، دوێنێش که‌سوکارى کوژراوه‌که‌ سکاڵاى یاساییان له‌سه‌ر پارتى تۆمارکرد، حه‌کیم ئه‌حمه‌د براى کوژراوه‌که‌ به‌ (چه‌تر) ى راگه‌یاند «دوێنێ چوینه‌ پۆلیسى که‌لار و دادگاى که‌لار و سکاڵاى یاساییمان له‌سه‌ر پارتى تۆمار کردوه‌».
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ «به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌ردارى مافى خۆمان نابین‌و داواکارین له‌ دادگا به‌ ئه‌رکى خۆى هه‌ستێ‌و مافه‌که‌مان بۆ وه‌ربگرێته‌وه‌».
هاوڕێکانى بیلال ئه‌وه‌یان بۆ (چه‌تر) خسته‌روو «بیلال کوڕێکى روح‌سوک‌ و له‌به‌ردڵان بووه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌ قوتابیه‌ خوڕه‌وشت جوانه‌کانى قوتابخانه‌که‌ى».

هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى خۆپیشاندانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیددا دژ به‌ گه‌نده‌ڵى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌ فیشه‌ک (47) پۆلیس و دوو ئه‌فسه‌ر برینداربوون و یه‌ک پۆلیسیش گیانى له‌ده‌ستدا به‌  گولله‌ى ده‌مانچه‌.
هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانى حکومى و حزبى ده‌ڵێن به‌ فیشه‌کى خۆپیشانده‌ران ئه‌و پۆلیسه‌ شه‌هید بووه‌، به‌ڵام گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو له‌ کاتى شه‌هیدبوونیدا ئه‌و پۆلیسه‌ له‌ناو خۆپیشانده‌راندا بووه‌ و هه‌ر خۆپیشانده‌رانیش هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌.
(سه‌رکار حه‌مه‌ سه‌عید) پۆلیسه‌ شه‌هیده‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ ساڵى (1983) له‌ گوندى ته‌په‌کوڕه‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سیروان له‌ دایکبووه‌ و خوێندکارى قۆناغى دووه‌مى په‌یمانگاى ته‌کنیکى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌، سه‌رکار خێزاندار بووه‌.
پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قوتابى په‌یمانگابوو له‌ نێو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌ریکى کارکردن بووه‌، ماوه‌ى دوو مانگه‌ بووه‌ پۆلیس له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پله‌ى مفه‌وه‌ز دامه‌زراوه‌، له‌ ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر(4:30) له‌ نێو بازارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆى دروست‌بوونى پێکدادانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانى پۆلیس گیانى له‌ده‌ستدا.

سلێمانى
دواى شه‌هیدبوونى سێ گه‌نج پێرێ گه‌نجێکى تر به‌ ناوى (ئومێد جه‌لال) ته‌مه‌ن (27) ساڵ، که‌ پیشه‌ى کاسبه‌ و خێزانداره‌ و منداڵێکى ته‌مه‌ن پێنج مانگى هه‌یه‌ به‌ ناوى (ئه‌نه‌س) له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ شه‌هید کرا و بنه‌ماڵه‌که‌شى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ خوێنى کوڕه‌که‌یان خۆش نابن و سکاڵا تۆمار ده‌که‌ن له‌ سه‌ر حکومه‌ت.
 

[ چه‌تر ـ عه‌دنان، دلێر، ئاسۆ ]

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

ده با گه نده ڵه کان خه ڵک ئه زێت نه ده ن به خۆیانه بچنه وه بۆ خۆپیشانده‌ره‌ بوێرو ئازاكانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: