کمونیسته‌کان دژی بزووتنه‌وه‌ی کوردین؟

2011/03/02 at 4:53 PM Leave a comment

له‌ سایتی رۆژ هه‌لاتتایمز دا،خه‌به‌ریک بلاو کرایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ کمونیسته‌کان له‌م وه‌زعه‌ که‌لکیان وه‌رگرتوه‌ و هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد

عرفان تارین:ماوه‌یه‌که‌ شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی عیراق دژ به‌ ده‌سه‌لات دارانی کورد له‌ و هه‌رێمه‌ دا کۆشکی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌یان هێناوه‌ته‌ له‌رزین. خه‌لکی کوردستان بێزار بوون له‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری و نابه‌رابه‌ری له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ گه‌رچی هێمنانه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌، به‌لام له‌ لایه‌ن پارتی دێموکراتی کوردستانی ئیراقه‌وه‌ به‌ گووله‌ جوابی پێ درایه‌وه‌ و چه‌ندین کوژراو و برینداری لێ که‌وته‌وه‌. 
هه‌رێمی کوردستان، شێوازی ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌ بردنی له‌ چوار چێوه‌ی نیزامێک دا که‌ نێوی لێ نراوه‌ “ده‌وڵه‌تی فیدرالی عێراق” بۆ پارت و بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کوردستانی ئیران ببوو به‌ نموونه‌ و ئیلهام و ئه‌وانیش زۆر له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌دان که‌ ئه‌م شێوازی به‌رێوه‌بردنه‌ بگوێزنه‌وه‌ بۆ کوردستانی ئیران له‌ چوار چێوه‌ی ” ده‌وله‌تی فیدرالی ئیران” دا بوونیادی بنێن.
ئیستا که‌ خه‌لکی کوردستانی ئیراق کۆشکی ده‌سه‌لات دارانیان هێناوه‌ته‌ له‌رزین، ناسیۆنالیزمی کوردی ئیرانی دلنگه‌ران کردوه‌ و لایان وایه‌ که‌ ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ دژ به‌ ده‌سه‌لاتدرانی کوردی، زه‌ره‌ر و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ پرۆسه‌ی ئه‌وان بۆ کوردستانی ئیران، یان به‌ واتایه‌کی تر گه‌ر ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ چینایه‌تیه‌ ئاوا به‌رده‌وام بێت خه‌لکی کودستانی ئیران”کڕیاری” پرۆسه‌ی ئه‌وان نه‌بن که‌ وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ کۆتایی هینان به‌ کێشه‌ی میللی له‌ بازاری سیاسه‌ت دا ده‌یفرۆشن.
له‌ سایتی رۆژ هه‌لاتتایمز دا، خه‌به‌ریک بلاو کرایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ کمونیسته‌کان له‌م وه‌زعه‌ که‌لکیان وه‌رگرتوه‌ و هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد وئه‌مه‌ش وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌رحه‌قی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌ درێژایی سی ساڵی رابردوو به‌ چاوی خه‌لک دا ده‌ده‌نه‌وه‌.
ئه‌م بۆ چوونه‌ هه‌له‌یه‌ به‌ چه‌ند هۆ:
یه‌که‌م، بزووتنه‌وه‌ی کوردی له‌ گه‌ڵ پارت و رێکخراوه‌ی ناسیۆنالیستی دوو شتی لێک جیاوازن. ئه‌گه‌ر چی پارتی ناسیۆنالیستی کورد خۆی به‌ خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌ی کوردی ده‌زانێت، به‌لام له‌ هه‌ناوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ دا ره‌وتی چه‌پ و کمونیست ریشه‌یه‌کی له‌ بن نه‌هاتووی هه‌یه‌. واتا بزووتنه‌وه‌ی کوردی، هۆمۆگێن ( واتا هه‌موو یه‌کره‌نگ) ” ناسیۆنالیست ” نیه‌، و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ” هێتروگێنه‌” ( واتا جیاواز) . کمونیسته‌کان ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو بێت، له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه‌ی ناسیۆنالیست بوه‌ که‌ خۆیان کردوه‌ به‌ ئاغا به‌سه‌ر خه‌لکی کورده‌وه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی خه‌لک ده‌نگی پێ دابن، وه‌ک نوێنه‌ر خۆیان ده‌نوێنن و هیچ کاتیش گوێیان بۆ بۆچوونی خه‌لکی کورد رانه‌گرته‌وه‌.
کمونیسته‌کان به‌ درێژایی ئه‌و سی ساڵه هاواریان کردوه‌ که‌ پارت و رێکخراوه‌ی ناسیۆنالیست ناتوانن چاره‌سه‌ر بۆ کۆتایی هینان به‌ کێشه‌ی میللی بدۆزنه‌وه‌. ئه‌مه‌ی کوردستانی ئیراق، باشترین نموونه‌یه‌.
بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کوردی له‌ کوردستانی ئیراق دا به‌ درژایی دوو ده‌هه‌ له‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌لات دا جگه‌ له‌ نه‌هامه‌تی، گه‌نده‌لی ئیداری، و کوشت و کوشتار، هیچ خۆشیه‌کیان بۆ تاکی کورد نه‌هێناوه‌. ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر له‌ کوردستانی ئیراق دا، سه‌ر به‌ حزب و لایه‌نێک نه‌بیت، به‌شخوراو ده‌بیت. پارتی ناسیۆنالیستی ده‌سه‌لات دا، به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ک هه‌ولیان داوه‌ ئازادی له‌ تاکی کورد زه‌وت بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مافت پارێزراو بێت، ده‌بێت حه‌تمه‌ن سه‌ر به‌ پارت، ریکخراو یان عه‌شیره‌تێک بیت. له‌ سایه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی دا به‌ ده‌یان هه‌زار ژن بوون به‌ قوربانی پاراستنی ” شه‌ره‌ف”. له‌ پێناو بێده‌نگ کردن و شکاندنی قه‌له‌می نووسه‌ران، به‌ ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس کوته‌ک کاری کراون. نه‌به‌ز گۆران نووسه‌رێک بوو که‌ له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ هه‌موو جه‌سته‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ درا و ده‌ست و په‌نجه‌ی شکێندرا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چی تر قه‌له‌م به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌گرێت. سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، ئه‌و نووسه‌ره‌ جوانه‌مه‌رگه‌ بوو که‌ پارتی دێموکرات به‌ هه‌موو سه‌روه‌ت، سامان و هیزی نیزامی لێ ده‌ترسان و زۆر به‌ ناجوانمه‌ردانه‌ تێرۆریان کرد.
هه‌ر له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشه‌، له‌ گیرفانی چه‌نیدن سه‌رۆک و مه‌سئول دا که‌ ژماره‌ین به‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردرین کۆ کراونه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک، نانی سه‌ر سفره‌که‌ی به‌ زه‌حمه‌ت بۆ په‌یدا ده‌کرێت.
کمونسیته‌کان دژ به‌ ئه‌حزابی دز و گه‌نده‌ڵ وه‌ ده‌نگ هاتوون، نه‌ک خه‌لکی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردی. هیچ پارتێکی ناسیۆنالیست هێنده‌ی کمونیسته‌کان و پارتی کمونیستی مه‌سئولانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پرسی کورد، هه‌لوێستیان نه‌گرتوه‌. پارتی ناسیۆنالیستی کورد ئه‌گه‌ر په‌رچه‌مێکی به‌رزکردوه‌ته‌وه‌ و بۆ بزواندنی تاکی کورد هه‌ندێک سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار ده‌هێنیت، به‌لام له‌ واقع دا، درۆی له‌ گه‌ڵ خه‌لکی کورد دا کردوه‌ و به‌ نهێنی زه‌ربه‌ی لێ داوه‌.
بۆ من ئه‌وه‌ پرسیاره‌ که‌ حزبی دێموکرات ( هه‌ردوو باله‌که‌ی)، یان هه‌موو ناسیۆنالیسته‌کان چییان بۆ کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردی کردوه‌، که‌ کمونیسته‌کان نه‌یان کردبێت؟ زۆر بۆچوون نووس ده‌نووسن که‌ کمونیست دژی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کورده‌. له‌ راستی دا ئه‌مانه‌ مێژوو چه‌واشه‌ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت، ئه‌وه‌ رێبه‌ری حزبی دێموکرات بوو، له‌به‌یک و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بۆ ئیمام خومه‌ینی وت. ئه‌وه‌ سه‌رۆکی پارتی ناسیۆنالیستی کوردی بوو به‌ نهێنی و به‌ بێ ئه‌وه‌ی تاکی کورد ئاگاداربێت، له‌گه‌ڵ رژێم دا گفتووگۆی ده‌کرد بۆ فرۆشتنی کورد.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت ئه‌وه‌ ناسیۆنالسته‌کان (قیاده‌ی موه‌قه‌ت) بوون له‌ کوردستانی ئیران بوون به‌ چاوساغی ئیران بۆ کوشتنی کوردی ئیران و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ئازاد کراوه‌کان.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت ئه‌وه‌ پارتی کوردی ناسیۆنالیست بوون له‌سه‌ر په‌نجا به‌ په‌نجا، به‌ دیا هه‌زار کوردیان دا به‌ کوشت دا و له‌ پاشانیش بوون به‌ برای گیانی به‌گیانی بۆ به‌ تالان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت، ئه‌وه‌ پارتی ناسیۆنالیستی کورد بوو، 31 ی اب تانکه‌کانی حکومه‌تی به‌عسیان هێنایه‌وه‌ کوردستان بۆ کوشتنی کورد.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت ئه‌وه‌ ده‌سه‌لات دارانی کوردی بوون له‌ کوردستانی ئیراق دا ده‌ستی رژێمی جمهوری ئیسلامی و تورکیه‌یان ئاوه‌لا کردبوو بۆ تێرۆر کردنی کوردی ئیران و تورکیه‌ نیشته‌جێ له‌ کوردستانی ئیراق دا.
ئه‌گه‌ر تاکی ناسیۆنالیست له‌ بیری مابێت ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ به‌ گوله‌ و تۆپ جوابی داخوازی خه‌لکی تینو به‌ئازادی و بێزار له‌ گه‌نده‌لی ده‌داته‌وه‌، کمونیست نین. ئه‌وانه‌ قوتابی قوتابخانی ” ئه‌ی ره‌قیبن”.
با تاکی ناسیۆنالیست و قوتابیانی ئه‌ی ره‌قیب، پێمان بلێن، هێرشی چه‌کداری پارتی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ ره‌فتاری جمهوری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خۆپیشان ده‌ران هه‌یه‌؟ بێگومان هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌.
هه‌ر له‌ به‌ر سێبه‌ری ئه‌م مێژووه‌ ره‌شه‌ و تاوانانه‌ که‌ پارتی ناسیۆنالیست دژ به‌ تاکی کوردی کوردستانی ئیراق ئه‌نجامیان داوه‌، ده‌بێت کوردی ئیران له‌ ئه‌زموونی کوردستانی ئیراق ده‌رس وه‌ربگرن و ریگه‌ نه‌ده‌ن پارتی ناسیۆنالیست به‌و شێوه‌یه‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
ئه‌مرۆ پارتی ناسیۆنالیستی کوردستانی ئیران له‌ ئۆردوگا نشێنیی دا، ته‌حه‌مولی هاوسه‌نگه‌رانی خۆیان بۆ ناکرێت و به‌ گووله‌، زیندانی کردن و چه‌قۆ و کوته‌ت جوابیان ده‌ده‌نه‌وه‌. حه‌تمه‌ن ئه‌وانیش پارتی و یه‌کیه‌تی ئاسا رۆژێک به‌ گووله‌ جوابی داخوازی خه‌لک ده‌ده‌نه‌و گه‌ر رۆژیک دژ به‌وان له‌ کوردستانی ئیران دا خۆپیشان دان ئه‌نجام بدرێت.
به‌ بروای من حزبێک هاوسه‌نگه‌ری دوێنیی خۆی بکوژێت، تۆ بللێی چی له‌ من و که‌سانی وه‌ک من بکات که‌ دژ به‌وین؟ بێگوومان هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مرۆ جمهوری ئیسلامی له‌گه‌ڵ موخالفینی خۆی ده‌یکات.

Entry filed under: عرفان عثمان. Tags: .

دکتۆر مه‌حمود عوسمان هاته‌ نێو خۆپیشاندانه‌که‌وه‌ ڕیگه‌ی قسه‌کردنیان پێ نه‌دا چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان شۆرش گێرو حیزبە کوردیەکانی کۆنفرانسی بریتانیاش کارتۆنی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: