فاروق ره‌فیق:واده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانمان كۆتاییهات و حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه
2011/03/02 at 6:00 PM لێدوانێک بنووسە
“درێژه به خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن”
له سه‌عات 5:00ی ئه‌م ئێواره‌یه واده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و 25 داواكاریه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌را كۆتاییهات كه رۆژی (دوشه‌ممه) راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كران.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا فاروق ره‌فیق، نوسه‌ر و توێژه‌ری فه‌لسه‌فه‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاتی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را رایگه‌یاندوه: له ئێستادا ئه‌و واده‌یه كۆتاییهات كه بۆ حكومه‌ت دانرابو تا وه‌ڵامی داواكاریه 25 خاڵیهكهمان بداته‌وه، بۆیه بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین.
هاوكات داواشیكردوه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ دانانی رێ وشوێنی پێویست بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان.
زمناكۆ ئیسماعیل/سبه ی
Entry filed under: هاوپۆلنهكراو.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed