بۆ خۆپیشانده‌ره‌ بوێرو ئازاكانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌

2011/03/02 at 5:59 PM Leave a comment

ئه‌ندازیار عومه‌ری‌ حاجی‌ عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی

سڵاوتان لێبیت

19ساڵه‌ ئێمه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرین و نه‌یانبیست، نو‌وسیمان و نه‌یانخوێنده‌وه‌، هاوارمان كرد و گوێیان ئاخنی‌، له‌ده‌رگاماندان نه‌ك ده‌رگا په‌نجه‌ره‌كانیشیان به‌إوماندا كڵۆم كرد، نه‌ك سه‌رۆكێك دوانمان دواند دادی‌ نه‌دا، چو‌وینه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بێئومێد بووین، ناچار په‌نامان برده‌ به‌ر ئێوه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ شه‌قام و ئێوه‌ش رژانه‌ سه‌ر جاده‌ و وه‌ڵام نه‌بوو، په‌نجه‌ره‌كانتان شكاند بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێبیستانبن سه‌د مه‌خابن رێژنه‌ی‌ گولله‌یان كرده‌ پارازێت و گوێبیست نه‌بوون، بۆیه‌ به‌ خوێن له‌ سه‌ر شۆسته‌ و قیری‌ به‌ر باره‌گاكانیان نو‌وسیتان  بێده‌نگنابین و ئێوه‌ش  ده‌بێ سه‌ر بۆ زه‌وی‌ نه‌ویبكه‌ن و بیخوێننه‌وه‌ و جێبه‌جێیكه‌ن، گه‌ر ناشیكه‌ن كورسی چۆڵكه‌ن .
19 ساڵه‌ ئێمه‌ پێیان ده‌ڵێین ده‌ستی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت دو‌وربخه‌نه‌وه‌، ماڵ و موڵكی‌ گشتی‌ بده‌نه‌وه‌، ئێوه‌ حیزبن ده‌ست له‌ بازاإ بكێشنه‌وه‌، پێمان وتن یاسا با سه‌روه‌ر بێت، نه‌ك بۆ هه‌ژار بۆ هه‌مووان بێت، سوپا یه‌ك بێ مه‌یكه‌ن به‌ دوان حكومه‌ت یه‌ك كردیان به‌ سیان، كار بۆ هه‌موان نه‌ك بۆ خۆتان، خاكی‌ ئه‌م وڵاته‌ هی‌ گشتمانه‌ قۆرغی‌ مه‌كه‌ن بۆ خۆتان، خوێندنگا و زانكۆكان مه‌یدانی‌ زانستین نه‌ك سیاسی سه‌د مه‌خابن نه‌یانبیست و نه‌یانبیست، ده‌زانن چیانكرد؟!
– بوونه‌ مه‌ئموری‌ تاپۆ و ماڵ و موڵكی‌ گشتی‌ و تاكیان له‌سه‌ر خۆیان و سێبه‌ره‌كانیان تۆماركرد، هیچیان نه‌هێشت به‌ هه‌زاران دۆنم بۆ ئه‌وان، ڤێلا، باڵه‌خانه‌ی‌ به‌رز، باخ له‌ سیته‌ك و له‌ دوكان له‌ قوله‌ره‌یسی‌ و له‌ ده‌باشان له‌ قه‌ره‌داغ له‌ هه‌ولێر، له‌ پیرمام له‌ هه‌موو سه‌یرانگایه‌كی‌ كوردستان تاپۆیان كرد له‌سه‌ر خۆیان زه‌وی‌ 100مه‌تری‌ و شوقه‌ی‌ قاتی‌ حه‌وته‌م بۆ ئێوه‌، ئه‌ویش نه‌ك به‌ ئاسانی‌ ده‌بێت حیزبی‌ حیزبی. زه‌وی‌ 200 مه‌تری‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دووشه‌هید یه‌ك پارچه‌ زه‌مین، كرێچێتیش بۆ خانه‌نشین.
– حكومه‌ت بووه‌ كرێچی‌ و حیزب و سه‌رانی‌ حیزب بوونه‌ خاوه‌ن ماڵ، باڵه‌خانه‌ی‌ حیزب گه‌وره‌تره‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ماڵ.
– حیزب ده‌ستی‌ خسته‌ بینی‌ حكومه‌ت و نقه‌ی‌ لێبإی له‌وێوه‌ له‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كانه‌وه‌ بێجیاوازی‌ به‌ حیزبه‌ مایكرۆسكۆبییه‌كانیشه‌وه‌ پۆست و پایه‌كان دابه‌شكران ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌وێ‌ نه‌بیت یاساغه‌ بۆتۆ دامه‌زران.
– سه‌یاره‌ی‌ جام تاریكی‌ دوا مۆدێل بۆ كوإی‌ لێپرسراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی‌ دوای‌ راپه‌إین، بۆ ئێوه‌ش تاكسی‌ كوردستان و كرێكاری‌ خه‌باته‌ و سوچی‌ به‌ر دوكانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندان.
– یاسا سه‌روه‌ره‌ بۆ هه‌ژار و نه‌داران، به‌ڵام مه‌ره‌كه‌بی‌ سه‌ر كاغه‌زبوو بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتداران.
– میدیا، شوه‌یفات، زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و شاهانه‌ی‌ به‌ریتانی‌ بۆ نه‌وه‌كانیان، په‌یمانگا و كۆلێژی‌ بنه‌إه‌تی‌ و زانكۆی‌ ئێوارانیش بۆ خوێندكاری‌ هه‌ژاران.
– پێشمه‌رگه‌ سێ (زێره‌ڤانی‌، فه‌له‌ك، فه‌رمانده‌یی)، دارایی دوو، ئاسایش دوو، زانیاری‌ و پاراستن سه‌رباری‌ هه‌ردوو، به‌ڵام یه‌ك بۆ لێدانی‌ خۆپیشانده‌ران.
– حیزب و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ بوونه‌ به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێن بوونه‌ بریكار بۆ هێنانی‌ جگه‌ره‌ و ده‌رمان.
– گونده‌كانی‌ كوردستان وێران، رێژه‌ی‌ گوندنشین له‌ چاو شارنشین 11% یه‌ بۆ 89%، ئه‌مه‌یه‌ وڵاتی‌ كوردان.
– بێكاریی‌، هه‌ژاریی‌ به‌ربڵاوه‌ و هێڵی‌ سو‌وریان به‌زاندو‌وه‌، راده‌ی‌ كاركردنی‌ كاری‌ تاك له‌ یابان 14 سه‌عاته‌ و له‌ ئه‌ڵمانیا 10 سه‌عاته‌ و به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌دا ته‌نها نیو سه‌عاته‌ له‌ رۆژێكدا.
– هه‌زاره‌ها لاوی‌ ئه‌م وڵاته‌ بێكار و بێ مووچه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین سته‌مه‌ یان ده‌بێت كار بۆ تاكی‌ كۆمه‌ڵگا دابین بكرێت یان ژیانیان مسۆگه‌ر.
– كۆمپانیای‌ زه‌به‌لاح و سوپه‌رماركێت، هێڵی‌ ئاسمانی‌ و  بیری‌ نه‌وت و پاڵاوگه‌ی‌ قاچاغ و كاروانی‌ نه‌وت بوونه‌ موڵكی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ئه‌وساو لێپرسراوانی‌ ئێستا.
– دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نو‌وسیم (پارتی‌ كوردی‌ یان حیزبی‌ كوردی‌)   ئێستا په‌شیمانم ئه‌زیزانم، ده‌زانن بۆ هیچ نه‌بێت كۆمپانیا به‌رهه‌مێكی‌ هه‌یه‌ و له‌و به‌رهه‌مه‌ مووچه‌ ده‌داته‌ كارمه‌نده‌كانی‌، به‌ڵام حیزبه‌كانی‌ ئێمه‌ بوونه‌ته‌ بانك و مانگانه‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌دا كه‌ بێبه‌رهه‌من، له‌م هه‌رێمه‌دا حیزبایه‌تی‌ بووه‌ته‌ پیشه‌ ، ئێمه‌ وافێربووین كه‌ به‌ پاره‌ی‌ گیرفانمان حیزب به‌خێوكه‌ین، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ حیزبه‌كان (هه‌موو بێجیاوازی‌) ئه‌ندامه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌.
– ناوچه‌ دابإاوه‌كانیان گۆإییه‌وه‌ به‌ پله‌ و پایه‌، ماده‌ی‌ 140 كرایه‌ سه‌رمایه‌.
– بازاإكردنی‌ ئێوه‌ به‌رمزگه‌وتی‌ گه‌وره‌یه‌، بازاإی‌ ئه‌وان دوبه‌ی‌ و توركیا و ئه‌وروپایه‌، نادیان جیا، خوێندنگا و زانكۆی‌ تایبه‌ت، گه‌إه‌كی‌ نوێ، ته‌نانه‌ت گۆإستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ دو‌ورخسته‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ باڵا.
بۆیه‌ من لێره‌وه‌ ده‌ڵێم ئێوه‌ كارێكی‌ ره‌وا ده‌كه‌ن، مافتان خوراوه‌، به‌رده‌وامبن له‌گه‌ڵتانم، ده‌ستان ده‌گوشم چاوتان ماچ ده‌كه‌م، رۆژانه‌ له‌ ده‌ورتانم دڵم لاتانه‌، به‌ڵام یه‌ك تكام هه‌یه‌ خاڵی‌ لاواز مه‌ده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ هێمن بن، ئارام بن، هه‌میشه‌ با ئاڵای‌ كوردستانتان له‌سه‌ر سه‌ربێت. له‌كۆتایدا وته‌یه‌كی‌ (ابو ژر غفار)یتان وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ (سه‌رم له‌و كه‌سانه‌ سوإده‌مێنێت كه‌ له‌ برسا سكیان ده‌گوشن و شمشێره‌كانیان رووبه‌إو‌وی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ناكه‌نه‌وه‌) منیش ده‌ڵێم (سه‌رم سوإده‌مێنێت له‌و كه‌سانه‌ی‌ زوڵمیان لێده‌كرێت و ده‌نگیان به‌رز ناكه‌نه‌وه‌ رووبه‌إ‌و‌وی‌ سته‌مكاران) ئێمه‌ داوای‌ شمشێر به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ ئێوه‌ ناكه‌ین به‌ گوڵباران داوای‌ مافی‌ خۆتان و مافی‌ خوراوی‌ گه‌ل بكه‌ن  به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتنتان ماندوو نه‌بن.

Entry filed under: عومه‌ری‌ حاجی‌ عنایت هه‌ڵه‌بجه‌یی. Tags: .

شه‌هیدکردنى گه‌نجانى توڕه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه‌ … فاروق ره‌فیق:واده‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانمان كۆتاییهات و حكومه‌ت وه‌ڵامی‌ نه‌داینه‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: