په‌یامی‌ یه‌كێك له‌ بێسه‌روشوێنه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ ڕابردوو ‌

2011/03/02 at 8:41 PM 1 comment

پەیامی نەوزاد بابان بۆ خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان

نەوزاد بابان رابەری ناسراوی كۆبوونەوە و خۆپیشاندانەكانی سلیمانی ئەمرۆ پەیامیكی ئاراستەی خەلكی كوردستان كرد, كۆپیەكی ئەو پەیامە دەست ” ناوەندی هەوالنیری كوردستان” كەوتووە, ئەمەش دەقی پەیامەكەی بابانە:
په‌یامی نه‌وزاد بابان بۆ جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
ئازادیخوزان، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی كوردستان
ئه‌م ڕۆژانه‌ له‌ جێگای هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی و بێمافی، له‌ جێگای ته‌نیایی و خه‌مباری و ده‌سته‌وه‌ستانی، شه‌قام شایه‌تی ڕیزی خه‌باتكارانه‌و ئازایه‌تی و نه‌به‌زینی ئێوه‌یه‌. له‌ هه‌موو كون و قوژبنه‌ سیخناخه‌كان به‌ جه‌ورو سته‌م و نایه‌كسانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌، هاواری به‌رزو ده‌نگی دلێری نا ووتنتان به‌رزده‌بێته‌وه‌. ئه‌م ڕۆژانه‌ پڕن له‌ قوربانی دان و ماندوو بوون و زه‌حمه‌ت كێشانی ئێوه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕۆژانی تره‌وه‌، پڕیشن له‌ ئومێد، له‌ حه‌ماسه‌ت و له‌ شادی سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وی. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، من به‌ ده‌ر له‌ ئیراده‌ی خۆم، به‌ زۆری سه‌ره‌نێزه‌ی پارێزه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه‌ پێچه‌وانه‌و تاریكه‌، به‌ جه‌سته‌، له‌ ڕیزه‌كانی ئێوه‌ دوور خرامه‌وه‌. له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌ لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ من و چه‌ند هاوڕێم له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی سلێمانی ڕفێندراین و چه‌ندین ڕۆژ بۆ دابڕاندنم له‌ ئێوه‌ خرامه‌ زیندانه‌وه‌. به‌ خه‌یاڵی خاویان پێیان وابوو به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی من عه‌زم و ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی ئێوه‌ لاواز ده‌كه‌ن و له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ناچارم ده‌كه‌ن كه‌ ڕیزی پڕ شانازی ئێوه‌ به‌جێ بهێڵم. به‌ڵام نه‌ك ته‌نها ئه‌و پیلانه‌یان سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵكو هه‌م عه‌زم و ئیراده‌ی پۆڵاینی ئێوه‌ به‌رجه‌سته‌تر بوو، هه‌م من وا وه‌ك ڕۆژانی پێشوو هاتوومه‌ته‌وه‌ ناوتان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ پێكه‌وه‌ دروشمه‌كانی نه‌به‌زین و سه‌ركه‌وتن بڵێینه‌وه‌.
هاوڕییان و هاوخه‌باتان:
جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌ ته‌عبیر‌ له‌ گیانی به‌ره‌نگاری و ناڕه‌زاییه‌ك ده‌كات كه‌ ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ ناخی هه‌ر یه‌كێكماندا و له‌ ناخی هه‌مووماندا به‌یه‌كه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بێت. ته‌عبیره‌ له‌و گیانه‌ی كه‌ قبوڵی دیلێتی و نایه‌كسانی ناكات. داوای گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی ده‌كات. ته‌نها به‌ لابردنی ئه‌م ده‌موچاوو ئه‌و سیمای ده‌سه‌ڵات ڕازی نابێت، به‌ڵكو گۆڕینی هه‌موو هاوكێشه‌ ناهاوسه‌نگه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ده‌وێت. گیانێك كه‌ قبوڵی ناكات له‌ پاڵ سه‌روه‌ت و سامانی بێ شومار، مناڵه‌كانمان هه‌ژار و بێ ناز بن و له‌سه‌ر جاده‌كان بۆ زیندوو مانه‌وه‌یان ڕه‌نج بده‌ن، مل به‌وه‌ نادات كه‌ كه‌مایه‌تیه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار بن و زۆربه‌ش نه‌دار و ده‌ست كورت، ده‌یان كه‌سێك سه‌رمایه‌ی چه‌ند ملیاری پێكه‌وه‌ بنێن، و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ باری نه‌بوونی و بێ خزمه‌تی و بێ مافی له‌سه‌ر شانیان كه‌ڵه‌كه‌ ببێت. گیانێك كه‌ ڕازی نابێت ئینسانه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ببنه‌ كۆیله‌ پارووه‌ نانێك كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسانی حزب و حكومه‌ته‌وه‌. گیانێك كه‌ ده‌بێته‌ ئاگر و به‌رده‌بێته‌ جه‌سته‌ی ئه‌و نیزامه‌ی كه‌ گاڵته‌ به‌ كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی و حورمه‌تمان ده‌كات و شوشه‌ و دیوار و پارچه‌ په‌ڕۆكانی خۆی له‌ گیانی لاو و مناڵه‌كانمان به‌ موقه‌ده‌س تر ده‌زانێت. جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ ڕزگاربوونه‌ له‌ ده‌ست هه‌موو چه‌شنه‌ كۆیله‌ بوونێك، ته‌نها بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نییه‌، به‌ڵكو بۆ گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌شه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستا به‌رگری لێ ده‌كات و ده‌یهێڵێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خۆمان. ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ی چه‌وساوه‌و سته‌م لێكراوو به‌شخوراو. به‌ڵام ئازیزان ئاشكرایه‌ ئه‌م ڕیگایه‌مان ئاسان نییه‌. هه‌ر ئێستا بۆ جڵه‌وگرتنی ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ له‌ هه‌موو له‌یه‌كه‌وه‌ پیلانگێڕان ده‌ستی پێ كردووه‌. هه‌وڵی ژیبه‌ژێری كوده‌تا ئاسا ده‌درێت بۆ بێ ده‌نگكردن و له‌باربردنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌. هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر شانی شه‌كه‌ت‌و به‌سه‌ر پردی قوربانیه‌كانی ئێوه‌دا بگه‌نه‌ خواست و مه‌به‌سته‌ حزبیه‌كانی خۆیان و ده‌سه‌ڵات به‌و جۆره‌ بگۆڕن كه‌ جێگای خۆشیانی تیا ببێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌بێ وریا بین و ناڕه‌زاییه‌كانمان له‌ سنووری ئه‌و به‌رنامه‌ و مه‌به‌ستانه‌ تێپه‌ڕێت و هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانی ڕیشه‌یی و سه‌رتاپایی هه‌ڵگرێت. هه‌موو ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه‌ی بۆ بێ ده‌نگكردن و سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراون ده‌بێ هه‌ڵوه‌شینه‌وه‌. هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ی كه‌ هه‌موو ڕۆژێك دروۆفیشاڵی حزبه‌كان ده‌كه‌ن به‌ گوێماندا ده‌بێ له‌ حزبه‌كان وه‌ربگیرێنه‌وه‌. هه‌موو ئێمه‌ كه‌ په‌راوێزخراوین و ژێرده‌سته‌ كراوین ده‌بێ له‌ ڕێگای نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی كۆبوونه‌وه‌ گشتیه‌‌كانی گه‌ڕه‌ك و كارگه‌ و خوێندنگا و دائیره‌كانی خۆمانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ڕۆڵمان ببێت و ته‌عبیر له‌ ئیراده‌مان بكرێت. هه‌رچی له‌ ده‌یان ساڵی ڕابردوودا زه‌وت كراوه‌ ده‌بێ بۆ جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌. سامانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ بۆ خۆشبه‌ختی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ته‌رخان بكرێت، هیچ داوایه‌ك له‌وانه‌ ڕه‌وا تر هه‌یه‌؟ من له‌ كۆتاییدا سوپاسی گه‌رم و پێزانین و ته‌قدیرم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خه‌می منیان خواردووه‌ و به‌ هه‌ر شێوازێك كه‌ بۆیان كرابێت هه‌وڵی ئازادكردنیان داوم، سوپاسی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان منی هاوڕێی خۆیان بیرنه‌چۆته‌وه‌ و به‌ خوزیار بوونیان بۆ ئازادكردنم و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانم منیان تا ئه‌به‌د قه‌رزاری خۆیان كردووه‌. من به‌ هیمه‌تی ئێوه‌ وا به‌ هه‌موو گوڕو تینێكه‌وه‌، به‌ به‌ڵێنی هه‌تاسه‌ر و تا دواهه‌ناسه‌ نه‌وه‌ستان هاتمه‌وه‌ ناوتان.
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی كوردستان! كریكاران , زه‌حمه‌تكیشان, لاوانی تیكۆشه‌ر و شۆرشگێر !
من له‌ كۆتاییدا ته‌نها ئه‌م په‌یامه‌م هه‌یه‌, با پیكه‌وه‌ تا به‌دیهینانی ته‌واوی خواست و داخوازیه‌كانمان دریژه‌ به‌م شیوازه‌ شارستانی و مه‌ده‌نیه‌ له‌ خه‌بات بده‌ین .
 سه‌ركه‌وێت خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ یه‌كسانیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان
بمرێت نایه‌كسانی و سه‌ركوت و دیلێتی
نه‌وزاد بابان  ‏2011‏-03‏-01

kurdistannc@gmail.com

Entry filed under: نه‌وزاد بابان. Tags: .

لە پەراوێزی بەیانی چەندین حزب و رێکخراو لایەن و گروپ دا مەبەست لە هێورکردنەوە چییە؟ پێرۆز بێ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن!

1 Comment Add your own

  • 1. COPRIK  |  2011/03/03 at 1:27 AM

    CENTRE FOR OBSERVANCE OF PEOPLE RIGHTS IN IRAQ AND KURDISTAN
    مركز رصد حقوق الناس في العراق وكردستان
    سه‌نته‌ری پارێزگاری له‌ مافه‌کانی خه‌ڵك له‌ کۆردستان و عیراق

    Ref: 172KI/1311 ‏‏الأربعاء‏، 02‏ آذار‏، 2011


    نداء عاجل

    القتل مع سبق الأصراروالترصد للمتظاهرین العزل علی أیدي سلطات
    حکومة أقلیم کردستان / العراق
    أفادت مصادر مرکزنا من داخل أقلیم کردستان العراق بأن السلطات الأمنیة لحکومة الأقلیم الی جانب المیلیشیات االعسکریة التابعة لکلا الحزبین الحاکمین KDP و PUK في أقلیم کردستان العراق ، تشن أعنف الحملات القمعیة الواسعة النطاق من القتل المنظم و العشوائي و الأعتقالات ، والأختطافات ضد المحتجین والصحفیین و نشطاء وقادة الأحتجاجات الجماهیریة الجاریة في مختلف مدن وقصبات کردستان .
    بعد نشوب حرکة الأحتجاجات الجماهیریة في مدینة السلیمانیة في 17 من شهر شباط الجاري ، ضد تفشي الفساد في مؤسسات الحکم ، والغلاء المفرط ، الی جانب البطالة ، وسؤ الخدمات في المرافق الصحیة والتعلیمیة وغیرها . بادرت السلطات الأمنیة الی أستعمال أسالیب مفرطة في القساوة ضد المحتجین ، أستعملت الرصاص الحي ضد المتظاهرین ، مما تسبب بقتل وجرح العشرات منهم ، من بینهم الأطفال والشیوخ ( الطفل؛ کرمیان أحمد صابر من موالید مدینة السلیمانیة 1999 ، ذوي الأثني عشر ربیعا فقط، والشیخ المسن السید ؛ رشید أحمد الذي ناهز الـ 65 عاما ، من مدینة کلار ) ، وجرح أکثر من 55 في الیوم الأول من المتظاهرین، جراء أطلاق میلیشیات الحزب الدیمقراطي‌ الکردستاني الذي یترأسه مسعود البارزاني ،رئیس حکومة أقلیم کردستان للرصاص الحي علی المتظاهرین ،. وبنفس الشراسة والقسوة تعامل بها سلطات الأمن الکردیة مع المتظاهرین في المدن والقصبات الأخری ، مدینة ، حلبجة ،کلار .کویسنجق ،عربت، شاندري ، ڕانیة ، قلعة دزة ، کرکوك ، بینجوین ، زرایین ، وغیرها من المدن، الی جانب هذا شنت هذه السلطات حملة واسعة جدآ من الأختطافات والأعتقالات للصحفیین ورموز وقادة الأحتجاجات الجماهیریة ، ووفقآ لمصادر مرکزنا ، لحین کتابة ‌‌هذا البیان ، کانت حصیلة الضحایا ،عشرات الجرحی وأکثر من سبعة قتلی ، وقد تمکن مصادرنا من معرفة تفاصیل عدد ممن فقدوا حیاتهم جراء أطلاق الرصاص الحي علیهم من قبل قوات الأمن ومیلیشیات الحزبین الحاکمین KDPو PUK ، وهو کالآتي:-
    1. ریجوان علي من موالید مدینة السلیمانیة 1994، قتل علی أیدي حراس الفرع الرابع للحزب الدیمقراطي الکردستاني في مدینة السلیمانیة ، في الـ 17 من شباط الجاري ، کما تسببوا في أصابة أکثر من 55 متظاهرآ آخر ، جروح العدید منهم بلیغة.
    2. سورکیو زاهد محمد ؛ من موالید 1994 ( طالب في الصف الخامس الأعدادي ،من سکنة مدینة السلیمانیة( قتل في تـظاهرة الـیوم الأحد المصادف للـ 20 من شهر شباط الجاري ‌. کما أصیب حوالي 47 متظاهرآ آخرآ ، جروح بعظهم بلیغة وفقآ لمصادر مستشفی الطواريء في مدینة السلیمانیة .
    3. بلال أحمد عبدلله ، من سکنة مدینة کلار، قتل علی أیدي عناصر قوات الأمن في مدینة کلار في الـ 25 من شهر شباط الجاري ، وسقط أکثر من 26 جریحآ ، جروح عدد منهم بلیغة.
    4. أغتیل الطفل کرمیان أحمد صابر ، ویبلغ من العمر 12 ربیعآ فقط ،من سکنة قضاء چمچمال ، علی أیدي قوات الأمن بفعل أطلاق الرصاص الحي علی المتظاهرین في مدینة جمجمال ، التابعة لمدینة السلیمانیة في یوم الجمعة الماضیة، الـ 25 من الشهر الجاري ، کما أصابوا عددآ آخرآ من المحتجین بجروح بلیغة.
    5. أطلق قوات الأمن الرصاص الحي علی المتظاهرین في ساحة التحریرفي مدینة السلیمانیة یوم السبت 26 شباط الجاري ، مما أسفرت عن سقوط 12 جریحآ من بین المتظاهرین ، جروح بعضهم بلیغة جدآ ، علی أثرها فقد أحد الجرحی حیاته‌ ویعدعوا ( ئومید جلال ) من سکنة مدینة السلیمانیة .
    6. جابهت قوات الأمن ومسلحي الحزب الدیمقراطي‌ الکردساتي ، یوم الأحد الـمصادف لـ 26 من شباط المتضاهرین العزل في مدینة کلار بقسوة ووحشیة مفرطة ، مما تسببوا في جرح أکثر من 29 متظاهرآ ، جروح بعضهم بلیغة ، وفقد المتظاهر المسن ( رشید أحمد) البالغ من العمر 65 عاما حیاته صباح الیوم في مستشفی السلیمانیة ، وفق تصریح الطاقم الطبي في المستشفی المذکور ، حیث کان المغدور وثلاثة آخرین من الجرحی قد نقلوا الی مستشفی الطوارئ في مدینة السلیمانیة ، في وقت سابق من یوم قبل السبت الماضي، بسب أصاباتهم البالغة . هذا وأفادت بعض المصادر الصحفیة من کردسان الی أن قوات الأمن شنت حملة أعتقالات واسعة للشباب في المدینة المذکورة منذ صباح ‌نفس الیوم ولازالت مستمرة .

    أمن وسلامة منظمي وقادة الحرکة الأحتجاجیة في خطر!

    سلطات الأمن وجهازي الباراستن و زانیاري ( أجهزة المخابرات الخاصة ) التابعة للحزبین الحاکمین PDK و PUK مستمرة في شن حملات الأختطاف والأعتقال الواسعة النطاق ضد قادة ومنظمي الأحتجاجات الجماهیریة الجاریة في مختلف مدن کردستان .
    أختطف ثلاثة من أعضاء وکوادر الحزبین الشیوعي العمالي العراقي والکردستاني، وأحد منظمي التظاهرات الجاریة في السلیمانیة في مساء یوم الجمعة الـمصادف لـ 25 من شباط 2011 في حوالي الساعة السابعة مساءآ في داخل مرکز المدینة من قبل عناصر جهاز المخابرات التابعة لـ PUK ، وذلك بعد أنتهاء التظاهرة التي کانت قائمة في ساحة السراي في مرکز المدینة وهم في طریقهم عائدین الی البیت ،. یجدر الأشارة الی أن المختطفین ،هم من الشخصیات البارزة والمنظمة لهذه الأحتجاجات الجماهیریة وخصوصآ في مدینة السلیمانیة وأطرافها وهم کل من :
    1. مؤید أحمد: عضو المکتب السیاسي للحزب الشیوعي العمالي العراقي ، ورئیس تحریر جریدة الشیوعیة العمالیة ، أحد نشطاء الأحتجاجات الجاریة في المدینة.
    2. نوزاد بابان : عضو المکتب السیاسي للحزب الشیوعي العمالي الکردستاني ، من أبرز قادة الأحتجاجات الجماهیریة الجاریة في منطقة السلیمانیة.
    3. شاخوان ناصح : کادر الحزب الشیوعي العمالي الکردستاني، وأحد منظمي الأحتجاجات الجاریة في مدینة السلیمانیة.
    4. خالد مجید: أحد نشطاء ومنظمي الأحتجاجات الجاریة في مدینة السلیمانیة. هذا ویجدر الأشارة الی أنه تم أطلاق سراح کل من مؤید أحمد و شاخوان ناصح و خالد مجید مساء یوم السبت 26 شباط ، جراء ضغوط حشود المتظاهرین المکثفة علی السلطات الحاکمة في مدینة السلیمانیة ، حیث کان المتظااهرون رفعوا صورهم في تظاهرة یوم السبت ( 26 شباط ) وجعلوا من أطلاق سراحهم أحد مطالیبهم الفوریة ، الا أنه لایزال مصیر نوزاد بابان مجهولآ، یذکر أن نوزاد بابان یعد واحدآ من أبرز القادة والمنظمین للتظاهرات القائمة في مدینة السلیمانیة وماحولها، ویرفض السلطات أطلاق سراحه. بالرغم من الضغوطات والمناشدات المستمرة لها ، من مختلف الأطراف.
    5. أعتقل المدعو هادي بوتیمار مسؤول لجنة بریطانیا لمنظمة کوردوساید ( چاك) في یوم الجمعة الماضیة 25 من شباط ؛ في مدینة السلیمانیة ،من قبل مفرزة مسلحة یرجح أن تکون تابعة لقوات جهاز المخابرات ( زانیاري) التابع لـ PUK ولایزال مجهول المصیر. ووفقآ لبیان کانت قد أصدرته المنظمة المذکورة في وقت سابق ، بأن المعتقل کان في ضیافة أحد أقاربه عندما تهجمت علیه تلك القوة ، وکانوا قد تبعثروا بمحتویات المنزل بعد تفتیشه، وأعتدوا بقساوة علی المعتقل قبل أقتیاده الی جهة مجهولة. یجدر الأشارة الی أن السید هادي هو ؛ من موالید 1973 کردي الأصل ویحمل الجنسیة البریطانیة ، من سکنة مدینة Sheffield في شمال بریطانیا. ولایزال مجهول المصیر.
    6. أختطاف الدکتور بشتیوان عبدلله العروف بـ (رینوار ریبین ) ، من قبل عناصر جهاز الپاراستن ( جهاز المخابرات التابعة لـ PDK ) ، في ظهیرة یوم السبت الـ 26 من الشهر الجاري ، في مکان قرب منزل عائلته في مدینة أربیل . الدکتور پشتیوان هو من حملة الجنسیة الأسترالیة ، ویعیش في أسترالیا منذ مایقارب الخمسة عشر عامآ ویزاول مهنة الطب ، وکان في زیارة لذویه في کردستان ، کما یجدر الأشارة الی أن الدکتور پشتیوان یعد ناشطآ سیاسیآ یساریآ في أوساط الجالیة العراقیة في أسترالیا ، الا أنه ووفقآ لمصادر صحفیة تفید بأضطرار السلطات الکردیة لأطلاق سراحه مساء الیوم الأثنین 28 من شباط ، جراء تدخل الحکومة الأسترالیة.
    7. أعتقل الفنان الشاعر شمال رشید في الـ 22 من شهر شباط الجاري، في قضاء سید صادق التابعة لمدینة السلیمانیة ، من قبل قوات الأمن التابعة للمدینة ، بسبب مناصرته للمحتجین في مدینة السلیمانیة ، ولایزال محتجزآ لدی تلك السلطات.

    الصحافة والصحفیین تحت وابل نیران قوات الحکومة الکردیة!
    1- القاء القبض علی علی الصحفي ناصح عبد الرحیم في یوم السبت المنصرم الـ 26 من شباط علی أیدي المیلیشیات العسکریة للسلطات في مدینة حلبجة التابعة لمدینة السلیمانیة وأبقائه رهن الحجز والتعذیب لساعات مطولة.
    2- ألقاء القبض علی أربعة صحفیین في مدینة کلار في یوم السبت المنصرم الـ 26 من شباط ، من قبل قوات الأمن في مدینة کلار التابعة لمدینة السلیمانیة ، وسلب کامیراتهم وآلات التسجیل الأخری ، وأبقائهم رهن الحجز والتعذیب لفترات زمنیة طویلة. وتهدید مجوعة خری منهم بالقتل .
    3- ذکر مراسل قناة تلفزیون ( سپێدة ) السید بیستون زالیي بأنه هدد بالقتل عن طریق الموبایل، کما تم الأعتداء علی الصحفي کاوه‌ کرمیاني ،مراسل جریدة ( ئاوینه‌ ) في یوم الجمعة المنصرم الـ 25 من شباط ، ولایزل راقدآ في المستشفی.
    4- أعتداء مجموعة کبیرة من عناصر المخابرات التابعة لـ KDP ،یوم أمس الأحد الـ 27 من شباط، علی أحد صحفیي جریدة ( هاوولاتي ) المدعو آلان صاحبقران ،في مدینة أربیل ، وفي العلن أمام حشد من الناس، علی أثرها أصیب بجروح بلیغة في جسمه.
    5- في الیوم نفسه (الأحد 27 من شباط ) تم الأعتداء علی أربعة صحفیین آخرین ( عیرفان أحمد، أنورعرب، سلام حاجي، ناصح عبد الرحیم ) من قبل رجال الأمن في مدینة حلبجة التابعة لمحافظة السلیمانیة .
    6- أعتداء مجموعة من رجال الأمن علی الصحفي شوان صدیق ، أحد أعضاء هیئة التحریر في مجلة سڤیل ( المدني )، یوم أمس ، الأحد 27 من شباط الجاري.
    7- أصدار مذکرات الأعتقال بحق مجموعة من الشخصیات السیاسیة والصحفیة المتضامنة مع الأحتجاجات الجماهیریة الجاریة في‌ کردستان ، من بینهم السیاسي المعروف الدکتور فائق کولبی .رئیس تحریر جریدة هاولاتي السابق ) .
    8- أصدرت قوات الأمن في مدینة السلیمانیة ، في 19 من شباط الجاري مذکرة أعتقال آخری للمثقف والصحفي فاروق رفیق ، لمساندته حرکة المحتجین.
    9- هاجمت قوة مسلحة کبیرة العدد محطة تلفزیون نالیا NRT بعد منتصف لیلة الـ 20 من شباط الجاري في مدینة السلیمانیة ،ووفقآ لمصادر القناة المذکور، التي أفادت بها ، القناة المذکور کانت قد تعرضت للمرة الثانیة لهجوم آخر بالأسلحة الرشاشة ، أي بعد یومین من حرقها، الا أنها لم تسفر عن خسائر بشریة ،کم أفادت بأن هذه الحادثة تسببت في خسارة مالیة تقدر بما یقارب العشرة ملیو دولار أمریکي . یجدر الأشارة الی أن القناة المذکور کانت تنقل وبشکل مباشر أحداث الأحتجاجات الی مشاهدیها في کردستان والعراق.
    10- کما أحرق مقر حرکة التغییر في قضاء سوران ،و تعرض مقرآخر لهم للنهب في مدینة دهوك ، في الـ 17 من شباط الجاري. وفي الـ 19 من شهر شباط الجاري ، أحرق مقر آخر للحرکة المذکورة في قضاء شقلاوة التابعة لمحافظة أربیل العاصمة ، وفي بیان للحرکة وجهوا أصابع الأتهام الی المیلیشیات المسلحة لـ KDP .
    11- تعرضت مکتب جریدة ( هاولاتي) للتهجم من قبل المیلیشیات المسلحة في أربیل ، في الـ 17 من شباط الجاري مما أضطر منتسبیها لأخلاء المکتب .
    12- أصیب في الـ 17 من شباط الجاري، کل من الصحفیین ؛ ‌هیمن عبد اللطیف ؛ مراسل صفحة الدستور الألیکترونیة ، ئاري محمد نوري مراسل وکالة الصورة الفوتغرافیة بجروح بلیغة ، بفعل الأطلاقات الناریة التي صدرت من مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الکردساتني في مدینة السلیمانیة.
    13- في الـ 17 من شباط الجاري أیضآ تعرض الصحفي رحمان غریب ، منظم مرکز المیترو ومراسل وکالة الأخبار للسومریة نیوز ، للضرب والأهانة علی أیدي مسلحین ملثمین في مدینة السلیمانیة.
    14- في مساء الـ 17 من شباط الجاري تعرض نامو نامق المخرج في قناة KNN وأحد مساعدیه ویدعو هزار الی الضرب والأعتقال علی أیدي قوات الأمن في مدینة السلیمانیة، ووفقآ للمصادر الناشرة للخبر تمت أطلاق سراح هزار بعد فترة وجیزة من أعتقاله ، الا أن نامو نامق بقي رهن الأعتقال ولا نعرف عما أذا کانت أطلقت سراحه أم لا ؟

    نحن في مرکز مرکز رصد حقوق الناس؛ نشجب و ندین بشدة ، الممارسات القمعیة واللاأنسانیة ،التي تنتهجها سلطات حکومة أقلیم کردستان ، والمیلیشیات التابعة للحزبین الحاکمین KDP و PUK ضد الأحتجاجات الجماهیریة السلمیة في مدن کردستان، ونحملها المسؤولیة الکاملة في قتل وجرح المتظاهرین ، ونطالبها بالإیقاف الفوري والتام لأعمالها القمعیة ضد المتظاهرین، والصحفیین ، والأفصاح عن مصیر المختطفین والمعتقلین و أطلاق سراحهم فورآ. کما نطالبها بتشکیل لجنة مستقلة ومنتخبة من قبل ممثلی المتظاهرین والجهات القضائیة الحکومیة ؛ لکشف المسؤولین عن قتل وجرح وأختطاف منظمي وقادة المتظاهرین ، والأعتداء علی الصحفیین . وسحب کافة القوات العسکریة والمیلیشیات الحزبیة من کافة المدن والقصبات، ورفع کافة المظاهر العسکریة عن حیاة المجتمع . وعدم وضع أي نوع من العراقیل في طریق ممارسة الجماهیر لحقوقها في التعبیر عن رأیها ، وتنظیم المظاهرات والأضرابات السلمیة ، وکافة الأشکال الأخری من الأحتجاج، في الوقت نفسه نطالب المجتمع الدولي والهیئات المعنیة في الأمم المتحدة ، البرلمان الأوروبي ، کافة منظمات حقوق الأنسان الصدیقة ، وکافة الأحزاب و المنظمات السیاسیة ،النقابات العمالیة وکافة أنصار الحریة وحقوق الأنسان في العالم ؛ للتعبیر عن شجبهم وأستنکارهم للممارسات اللاأنسانیة للسلطات في کردستان، والمناقضة لکافة المعاهدات الدولیة لحقوق الأنسان ، من حق التعبیر عن الرأي والأحتجاج السلمي وممارسة کافة أنواع الصغوط علیها وأجبارها علی إیقاف حملاتها القمعیة للمحتجین العزل والرضوخ لقبول المطالیب العادلة للجماهیر المحتجة حول کیفیة أدارتها للمجتمع .

    نسخة منه الی :
    o الأمم المتحدة : Human Rights
    o البرلمان الأوروبي
    o منظمة هیومان رایتس ووتش
    o منظمة العفو الدولیة
    o المنظمة العربیة لحقوق الأنسان
    o Campaigning for democracy, rights and freedoms. Human Rights
    o European Human Rights Centre
    o (PPR) Protecting and promoting your Right
    o European Human Rights Advocacy Centre ( HRSJ)
    o The Public Law Project
    o Statewatch
    o International Commission of Jurists
    o International Legal Assistance consortium
    o Defence for Children International
    o UNSCO
    o الجمعية الوطنية العراقية لحقوق الأنسان
    o المركز العربي الاوربي لحقوق الانسان والقانون الدولى
    o مركز القاهرة لدراسات حقوق الإنسان
    o The Iraq Body Count project

    COPRIK
    Wednesday 02 March 2011
    coprik@yahoo.com
    Phone: 0044 7729 949 000
    CENTRE FOR OBSERVANCE OF PEOPLE RIGHTS IN IRAQ AND KURDISTAN

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: