هه‌ر کاتێک هه‌ولێر خۆپیشاندانی کرد لێدوانه‌که‌ی به‌رزانی گوێگری ئه‌بێت!

2011/03/03 at 11:24 PM Leave a comment

حه‌مه‌غه‌فور:ئه‌مڕۆ مه‌سعود به‌رزانی لێدوانێکی تۆمارکراوی خوێنده‌وه‌ڕوو به‌خه‌ڵکی کوردستان. یه‌که‌م سه‌رنج سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه‌ئه‌وه‌یه‌که‌سه‌رۆکی پارتی گوشاری ڕه‌وشی ڕاچه‌نیوی کوردستانی پێوه‌دیار بوو. هه‌رچه‌ند ڕێوشوێنی باش گیرابووه‌پێش هه‌تا که‌مترین ناجێگیریی ده‌روونی سه‌رۆک له‌و لێدوانه‌دا ده‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵام جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره‌به‌دی ئه‌کرێت له‌نێوان ئه‌م لێدوانه‌و ووتاره‌کانی پێشووتریدا. به‌رزانی به‌دوو ده‌لیل نه‌یتوانی باڵانسی سیاسی‌و ویژدانی خۆی ڕاگرێت‌، بۆیه‌پێناچێت په‌یامه‌که‌شی ماکی وه‌ڵامێکی هێوڕکه‌ره‌وه‌ی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. چونکه‌مۆرکی سه‌ره‌کی لێدوانه‌که‌ی له‌سه‌ر وه‌ته‌ری هێوڕکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌به‌هه‌مان ستایڵی فازڵ میرانی، به‌ڵام نه‌رمتر وازی ئه‌کات، نه‌ک هه‌وڵێک هه‌ر جۆره‌هه‌وڵێک بۆ وه‌ڵام به‌ڕیشه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی خه‌ڵکی به‌نائومێدی ئه‌وتۆ به‌م ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه‌گه‌یاندووه‌که‌خۆیان ڕاپه‌ڕیون‌و بۆی هاتوونه‌ته‌مه‌یدان تا گه‌نده‌ڵی کۆتایی پێبێنن‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بکه‌ن.

 

سه‌رنج بده‌ن له‌م بڕگه‌یه‌له‌لێدوانه‌که‌ی به‌رزانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من پێکه‌وه‌چه‌ند ده‌لیلی جیاوازی مه‌سعود به‌رزانی پێش 17شوبات‌و مه‌سعود به‌رزانی پاش 17شوبات دیاری بکه‌ین. به‌تایبه‌ت ئه‌و قسانه‌ی هێڵم به‌ژێردا کێشاون. “به‌ڕێزان خۆپیشاندان مافێكی‌سروشتیه‌وه‌، ئه‌بێ‌گه‌لی‌ئێمه‌ئازادبێت له‌خۆپیشاندان له‌ڕاده‌ربرینی‌ئێش‌و ئازاره‌كانی‌، وه‌من نامه‌وێت له‌كوردستانێكدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی‌كورد تیایدا سه‌رفراز‌و ئازاد نه‌بێت، ته‌نها تكای‌من ئه‌وه‌یه‌تكایه‌كی‌برایانه‌بۆ پاراستنی‌سومعه‌ی‌خۆتان‌و ووڵاته‌كه‌تان مه‌هێڵن ئه‌و خۆپیشاندانانه‌هیچ كاتێك توندوتیژی‌لێبكه‌وێته‌وه‌، ماده‌م ده‌رفه‌تی‌ئه‌وه‌هه‌یه‌هه‌رچی‌ده‌تانه‌وێت بیڵێن هه‌ر بیروڕایه‌كی‌هه‌تانه‌ده‌ریببڕن ئیتر ئومێده‌وارم كه‌مه‌جال نه‌درێت توندوتیژی‌هیچ جارێك ڕوبداتن بۆ پاراستنی‌سومعه‌ی‌خۆتان‌و ووڵاته‌كه‌تان، ده‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه‌دایه‌كه‌داوای‌چاكسازی‌ده‌كات داوای‌عه‌داله‌تی‌كۆمه‌ڵایه‌تی‌ده‌كات.”(هێڵی سه‌رنج من کێشاومه‌)

 

به‌رزانی له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌ڵێ؛ خۆپیشاندان مافێکی سروشتیه‌وه‌ئه‌بێ گه‌لی ئێمه‌ئازاد بێت له‌خۆپیشاندان!! به‌ڵام هه‌ر منداڵ‌و مێردمنداڵێکی ئه‌م کوردستانه‌زۆر سانا ئه‌توانێ له‌به‌رزانی بپرسێت؛ ده‌ی باشه‌ئه‌گه‌ر تۆ به‌هه‌ق بڕوات وایه‌، بۆچی سه‌رۆکی حزبێکیت که‌به‌ته‌قه‌کردن‌و ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان وه‌ڵامی خۆپیشاندانی گه‌نجانی سلێمانی‌و که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ‌و شوێنه‌کانی تریشیان دایه‌وه‌!؟ که‌وایه‌به‌ر له‌هه‌ر شتێک پێویسته‌ده‌ست بکێشیته‌وه‌له‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وه‌کو فازڵ میرانی به‌رده‌فڕێدراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌گه‌نجێکی تووڕه‌له‌حزبه‌که‌ت‌و له‌گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی ڕووه‌و باره‌گای لقه‌کانتان به‌”ته‌عه‌داو ده‌سدرێژی بۆ سه‌رتان دائه‌نێیت!”

 

ده‌ی باشه‌وه‌ڵامت چیه‌بۆ ڕووداوی ته‌عه‌داو ده‌سدرێژی پیاوانی حزبه‌که‌ت له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا بۆ سه‌ر د. پشتیوان‌و ڕاپێچکردنی به‌ناشیرینترین شێوازی قێزه‌ونتر له‌ڕه‌فتاره‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو؟! وه‌ڵامت چۆن ده‌بێ بۆ دزین‌و شوێنبزرکردنی سێ که‌سی ناسراوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و هاوڕێیه‌کیان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی حزبی هاوپه‌یمانتان که‌دوانیان ڕابه‌ری خۆشه‌ویستی خۆپیشاندانی مه‌یدانی ئازادی سلێمانین!!؟؟

 

ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش گه‌ڕێین، بۆچی له‌لێدوانه‌که‌تدا خۆت نه‌داوه‌له‌قه‌ره‌ی حوکمی عه‌سکه‌ری سه‌پێنراو به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا. له‌دوای 17شوباته‌وه‌هه‌ولێرتان به‌میلیشیاو چه‌کدار داگیرکردووه‌و ژیانی خه‌ڵکی شارتان کردۆته‌بارمته‌ی ده‌سه‌ڵاتتان. ئێوه‌خۆپیشاندان چۆن به‌مافی سروشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی شاری هه‌ولێرتان کردۆته‌کونه‌وه‌و هه‌ر که‌س بیریشی بچێت به‌لای خۆپیشانداندا، له‌د. پشتیوان خراپتری به‌سه‌ر دێنن! ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ڕێزتان مسداقیه‌تی کوا ماوه‌یان هه‌یه‌!؟

 

ئه‌ی باشه‌به‌ڕێزتان هێنده‌دڵت بۆ گه‌نجی کوردستان به‌جۆشه‌، مادام بۆچی یه‌کێتی قوتابیانتان وه‌کو مونه‌زه‌مه‌به‌عسیه‌کان به‌زۆری زۆرداری ده‌رگای زانکۆکانیان داخست‌و خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرتان له‌شار وه‌ده‌رنا!؟ بۆچی پرۆسه‌ی خوێندن له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین بۆ ماوه‌ی مانگێک ڕاگیراوه‌و به‌ڕێزیشتان وورته‌تان له‌و باره‌وه‌له‌ده‌م ده‌رنه‌هاتووه‌؟؟

 

به‌شی دواتری هه‌مان بڕگه‌ی هێناومه‌ته‌وه‌داوا له‌گه‌نجان‌و خۆپیشانده‌ران ئه‌کات که‌توندوتیژی نه‌نوێنن، مه‌به‌ستی هه‌مان زمانه‌که‌فازڵ میرانی ووتی به‌ردیان گرتۆته‌باره‌گای ئێمه‌بۆیه‌بۆ دیفاع کردن له‌خۆمان ته‌قه‌مان کردووه‌! به‌رزانیش به‌هه‌مان زمان به‌شێوازێکی تایبه‌تی تر به‌گه‌نجان‌و خۆپیشانده‌ران ئه‌ڵێت: توندوتیژی ئه‌نجام مه‌ده‌ن، ده‌نا به‌ده‌ردی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م لقی 4چوارتان ئه‌به‌ین!! به‌ڵام باسی ته‌قه‌کردنی لقه‌کانی پارتی ناکات که‌توندوتیژیه‌و تاوانه‌و خوێنڕێژیه‌و به‌هیچ جۆرێک ئیدانه‌ی ناکات! مانای ئه‌مه‌ئه‌وه‌ئه‌گه‌یه‌نێت که‌لێدوانه‌که‌ی به‌رزانی بۆ کڕینی کات‌و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هێرش بردن بۆسه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ووتراوه‌و پێناچێت گوێگری له‌نێو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو خه‌ڵکی ناڕازی کوردستاندا بۆ په‌یداببێت.

 

به‌م پێیه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌، ئه‌گه‌ر ئاگاتان له‌م شتانه‌نیه‌که‌ڕویانداوه‌، وه‌ئێستا پێیان ده‌زانیت، وه‌ئه‌گه‌ر ویژدانت له‌و لێدوانه‌تدا حه‌که‌مه‌و پێودانگت ئینسافته‌نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیتان، پێویست بوو دوای گه‌رانه‌وه‌تان ده‌سبه‌جێ لێدوانی ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌تان له‌پارتی‌و له‌سه‌رۆکایه‌تیش بوایه‌!! نه‌ک مانۆڕێکی سیاسی دیکه‌له‌سه‌ر هه‌مان ئاکاری ڕابردووتان، که‌ڕه‌وشه‌که‌خۆی به‌ره‌نجامی ئه‌و ئاکارانه‌ی ئێوه‌ بووه‌. ڕه‌فتاری بێمنه‌ت بوون‌و گوێنه‌گرتن بۆ ده‌نگی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک‌و شه‌قام.

 

هه‌ر کاتێک ڕه‌وشی شاری هه‌ولێر ئاسایی بوویه‌وه‌و خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ش وه‌کو سلێمانی‌و شارۆچکه‌کانی تر خۆپیشاندانیان له‌دژی ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتتان، وه‌بۆ ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵی‌و بۆ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بۆ پشتگیری له‌شاری سلێمانی به‌رپاکرد، ئه‌وسا لێدوانه‌که‌ت گوێگری له‌وانه‌یه‌بۆ په‌یدا ببێت!!

3مارس2011

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

ناسنامه‌ی کوردکوژه‌کانی جه‌لال و مه‌سعوود هه‌شتی مارس و هیوا و هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانمان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: