هەر بژی جەماوەری ئاژاوە گێڕ

2011/03/03 at 1:42 PM Leave a comment

مەحمود ئەحمەد:ئاژاوەگێڕو تابووری یەک و چەندەم بوختان و  پەیامی شێخە ووردو درشتەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی و پارتەکانیەتی بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ یان لەدژی ڕاپەڕین و هاتنە مەیدانی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان . مەبەست لەم زاراوە بێ ناوەرۆک و توڕڕەهاتە تەنها شەرعیەت دانە بە قەتڵ و عامی خەڵک و دەست نەپاراستن لە ڕشتنی خوێنی بەناهەقی خەڵک کاتێک کە لەدژی دەسەڵات و شێوەی حوکمڕانی ئەوان دێنە مەیدانەوە .. ئەم مەنتیقە دژە مرۆڤ و دژی ئازادی یە هەمان ئاوازی بنەماڵەی سەرمایەدارانی جیهانی و بەتایبەت تر سیستەمە تۆتالیتارەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ پێش گرتن بە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ڕاپەڕیوو ئازادی خواز تا لەکەناری ئەم ئامرازەوە هەم بتوانن شەرعیەتی موتڵەق بە سەرکوت بدەن و هەم بتوانن بە شێوەیەکی بەربەری سڵ لە کوشت و بڕین نەکەنەوەو جەماوەری ئازادی خواز هەروا ئاسان خەڵتانی خوێن بکەن ..هاتنە مەیدانی جەماوەری وەتەنگ هاتووی تونس و میسرو لیبیاو یەمەن و چەند ناوچەیەکی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و وەڵام دانەوەی داخوازی یەکانیان بە چەکی قورس و سووک و خوێناوی کردنی شەقام و ئاپۆڕەی خۆپیشاندەران نمونەو ئالگۆیەکی واقیعین لە دەسەڵاتی هارو دڕندەی حکومەت و دەسەڵاتی سەرمایەداران لەم ووڵاتانەدا و ، کوردوستانیش وەک بەشێک لەم سیستەمە هارە لە خوێن ڕشتن و ڕەش بگیر کردنی هەڵسوڕاوان وجەماوەری ئازادی خواز هەرچی میعیارو پرەنسیبی ئینسانی هەیە وەلا ناوەو هێزی زۆرو زەوەندی بۆ ئەم قەتڵ و عامە ئامادە کردووە و بێ باکە لەوەی کە شەقامی کوردستان هێندەی تر بە خوێن سوور بکات..                                                                                                               
ئەگەر هاتنە مەیدانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و خۆش گوزەرانی .. بۆ گێڕانەوەی حورمەتی تاکی کوردو بۆ گێڕانەوەی ئیرادەی خۆی بۆ دەستی خۆی .. بۆ کوردستانێکی ئازادو بەرابەرو یەکسان ، بۆ ژیانێکی باشتر کەهەموو لەسایەی دا دڵ ئاسودەو خاتر جەم بن.. بۆ کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی عەشیرەتی و خۆماڵی کوردی و بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی واقیعی خۆی .. بۆ کۆتایی هێنان بەدزی و تاڵان و فەرهودی کردنی ژیان و قووتی خەڵکی کوردستان .. بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی حیزب لەناو هەموو جومگە ماددی و مەعنەوی یەکانی کۆمەڵگا .. بۆ جایی دین لە دەوڵەت و قانوون و بۆ فەراهەم کردن و دەستە بەر کردنی ئازادی تاک .. بۆ کۆتایی هێنان بە کۆنترۆڵی ژیان و چارەنووسی مرۆڤی کورد لەلایەن پارتی کوردی و دەسەڵاتی کوردی یەوە .. بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتنی دەنگی ئازادو بەرتەسک کردنەوەی ئازادی نوسین و بەیان و ڕادەربڕین .. بۆ کۆتایی هێنان بە بێ ئاسۆیی خەڵکی کوردستان لەلایەن ئەم پارتانەی کوردایەتیەوە لە بڕیاردان بۆ چارەنووسی سیاسی خۆی .. بۆ نەهێشتنی ئالیگارش و کۆنترۆڵی مالی ئەم حیزبانەو کۆتایی هێنان بە دزین و کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایە  لەسەر حسابی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان .. بۆ محاسەبە کردن و گێڕانەوەی و موڵك ماڵ و کەڵەکە و بلۆکی پارەو پوولی دزراوی خەڵک لەلایەن ئەم پارتانەوە و لێ پرسینەوەیان لە بەردەم دادگایەکی عادلانەدا .. بۆ هێنانە کایەی سیستەمێکی ئینسانی تر کەهەموو لایەک تێیدا بەشداربن و هەموو بەیەکسانی و بێ هەڵاواردن یاسا بیان گرێتەوە وهەرکات ویستیان بیگۆڕن بە قازانجی هەرچی زیاتری خۆیان .. بۆ کورستانێک کە مەرجی پێشکەووتنەکانی ئازادی تاکەکانی بێت و ئیتر هەڵاواردن و جیاکاری لە نێوان مرۆڤەکاندا و بە تایبەت  لە نێوان ژن  و پیاودا بۆ هەمیشە لەگۆڕ بنرێت .. بۆ نەهێشتنی ترس و تۆقاندن ، ترس لە خوێن و ترس لە ژیان کردن  ، ترس  لە بەکوشت دانی خەڵکی لە لە پێناوی شەڕی دەسەڵاتی سیاسی حیزبی کوردی ، ترس لە بێ توانایی ماددی و دەست ڕانەگەیشتن بە پێداویستی یەکانی ژیان .. تۆقاندن لە ڕەش پۆشی زیاتر ، لە نا ئەمنی ، لە شەڕ و ئاوارەیی ، لەسەرکوت و دزین و وون کردن .. بۆ رێگە گرتن لەسەرکوتی ئازادی و کۆتایی هێنان بە پێشێل کاریەکان لەدژی ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان …بۆ ژیان و ئایندەکی باشتر لەکوردستانێکدا کە هەموو بەنیازین بنیادی بنێینەوە و ئیتر بەڕاستی هەست بە هەناسەی ئازاد بکەین لە سایەیدا … بۆ ئەو ژیانە و بۆ ئەم جۆرە لەکوردستان هاتووینەتە مەیدانەوە .. ئەگەر ئەم پەیامەی ئێمە ئاژاوەو گێرە شێوێنی بێت ، ئەوا هەموومان ئیعتراف بەم ئاژاوەیە  ئەکەین و ئەڵێین بەڵێ بۆ خەڵکی ئاژاوەگێڕی کوردستان لە پێناوی بنیاد نانەوەی کوردستانێکی ئازادو یەکسان بۆ هەموان .. کوردستانێک کە هەموومان تێیدا سەرفرازو ئازاد بین .. هەربژی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بۆ هاتنە مەیدان و گۆڕینی لەڕیشەوەی  سیستەم و حوکمڕانی کوردستانێکی نوێ ..                                                 
  مەحمود ئەحمەد    ٢ی مارس ٢٠١١

Entry filed under: Categori, مەحمود ئەحمەد. Tags: .

لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌ڕاپه‌ڕین و ‌‌شوراکانی ساڵی 1991 ژنان و ڕاپه‌ڕینی کوردستان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: