هەڵبژاردنى پێشوەخت،وەڵامى داخوازییەکانى خەڵکى ناڕازى کوردستان نییە!

2011/03/06 at 4:07 PM Leave a comment

لەژێر فشارى خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانى خەڵکى شارەکانى کوردستاندا، سەرەنجام یەکیتى وپارتى لەزمانى سەرۆکى هەرێم و حکومەتەکەیانەوە، سیناریۆى هەڵبژاردنى پێشوەختیان وەک ڕێگاچارەیەک بۆ دەربازکردنى دەسەلاتەکەیان لەداڕمان ڕاگەیاند. بەلام ئەم سیناریۆیە، جگە لەوەى کەهەوڵێکە بۆ دامرکاندنەوەى ڕەوتى شۆڕشگێڕانەى جەماوەر کەبۆ خواستى کۆتایى هێنان بەدەسەلاتى کەندەڵ ومیلیشیایى ئەم حزبانە، هاتۆتە مەیدانەوە، هاوکات خۆدزینەوەیەکى ئاشکرایە لەخواستەکانى جەماوەرى ناڕازى کوردستان. 

هەڵبژاردنێکى پێشوەخت کە حزبە دەسەلاتدارەکان پێشنیاریان کردووە،  بەجیا لەوەى کە بۆیان دەچێتە سەر یان نا، بەلام لەبارو دۆخێکدا کەهێشتا هێزى میلیشیا و دەزگا سەرکوتگەریەکانى وەک ئاسایش وپاراستن و دەزگاى زانیاری بەدەست دەسەلاتەوەیە، کەهێشتا بودجەو داهاتى ولات لەلایەن حزبەکانى دەسەلاتەوە قورغکراوە، کەهێشتا میدیاى زەبەلاحى یەکیتى وپارتى وەک ماشینێکى گەورە لەدژى جەماوەر لەکاردایە، بەماناى مانەوەى ئەم دەسەلاتە سەرکوتگەر ودژى خەڵکیەى بۆرژوازى کوردە.

خەڵکى ناڕازى وخرۆشاوى کوردستان حوکمى کۆتایى هێنانى خۆیان بەسەر ئەم دەسەلاتە وهێزى میلیشیاو سیستەمى ئیدارى و قانونیەکەیدا، داوە وسیناریۆى هەڵبژاردنى پێشوەختیش جگەلە کودەتایه‌ک بۆ سەرکوتى خوپیشاندان وناڕەزایەتیە جەماوەریەکانى ئێستاى خەڵکى کوردستان، شتێکى زیاتر نییە. خەڵکى کوردستان هوشیارن بەتەجروبەى هەڵبژاردنى تەزویرو دزینى دەنگ، کەلەلایەن حزبە میلیشیاو سەرکوتگەرەکانى دەسەلاتەوە بەڕێوەبراوە. هەربۆیە هەڵبژاردنى پێشوەختیش ناتوانێ شتێکى لەمەزیاتر بێ وکەمترین وەلامیش بەخواستى نان وکارو ئازادى ودەسەلاتدارێتى جەماوەرى بداتەوە کەهه‌ر ئێستا بۆتە سەرلەوحەى خرۆشانە جەماوەریەکانى خەلکى کوردستان.

وەلامى خەڵکى نارازى کوردستان بەم سینایۆیە، تەنها توندکردنەوەى فشارەکانى جەماوەرە لەڕێگاى بەرین کردنەوە و گوێزانەوەى خۆپیشاندان ومانگرتنەکان بۆ نێو ناوەندەکانى کار وکارگەو گەرەک و زانکۆکان، تاسەرەنجام بارگە وبنکەى ئەم دەسەلاتە سەرتاپا لەڕیشەوە هەڵئه‌تەکێنێ.

حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریی کوردستان وێراى ئەوەى کەپێشنیارى هەڵبژاردنى پێشوەخت بەپیلانێک لەدژى خرۆشانى جەماوەرى و خواستى کۆتایى هێنان بەدەسەلاتى ئێستا دەزانێ هاوکات بانگەوازى خەڵکى ناڕازى کوردستان دەکات، کەبەتوندکردنەوەى خەبات وبەرین کردنەوەى ناڕەزایەتیەکانیان ئەم سیناریۆیە بەشکستدا بکێشن.

 

سەرکەوێ خرۆشانى جەماوەرى بۆ کۆتایى هێنان بەدەسەلاتدارێتى حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانى کورد!

 

حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریی کوردستان

4/2/2011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

حیزبی دیموكرات و سازمانی زه‌حمتكێكشان، شه‌ڕی سه‌رد و چه‌واشه‌كردنی مێژو حیزبی دیموكرات و پاساوی “ساز بوونی زه‌مینه‌ی شه‌ڕ”؟! بەڕێز رەحمانی حاجی ئەحمەدی،سکرتێری پژاک سڵاو!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: