به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت هیچ مانایه‌ك نامێنێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

2011/03/06 at 4:45 PM Leave a comment

به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌  شه‌ش وه‌زاره‌تی‌ له‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕ و بێ‌ لایه‌ن بن و دور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌ بن

نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت و دوپاتی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌بێ هه‌ڵوه‌‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت هیچ مانایه‌ك نامێنێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت.له ‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ روبه‌ڕوی‌ كه‌ناڵی‌ KNN دا كه‌ سه‌عات 9:00ی‌ ئه‌مشه‌و په‌خشده‌كرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ گۆڕان تێڕوانین و بۆچونه‌كانی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ڕو.
له‌به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا نه‌وشیروان مسته‌فا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت و دوپاتی‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت هیچ مانایه‌ك ناهێڵێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت و راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ دروست ده‌بێت شه‌ش وه‌زاره‌تی‌ له‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕ و بێ‌ لایه‌ن بن و دور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌ بن.
نه‌وشیروان مسته‌فا‌ نمونه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامه‌كان بگۆڕدرێت، ئه‌وانیش بریتین له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی و وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی‌ داد، راشیگه‌یاند: پێمان باشه‌ وه‌ك چۆن له‌ به‌غدا داوا ده‌كرێت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ بدرێته‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن، بۆچی‌ بۆ ئه‌وان ره‌وایه‌ به‌ڵام بۆ ئێمه‌ ناڕه‌وایه‌؟ بۆیه‌ ئێمه‌ش له ‌كوردستان داوا ده‌كه‌ین ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ به ‌كه‌سانی‌ بێ‌ لایه‌ن راسپێردرێت و كه‌سانێك بن حیزبی‌ نه‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ‌ نه‌كرێت ئه‌وا هیچ مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت نامێنێته‌وه‌ و ئێمه‌ پشتیوانی‌ لێ ناكه‌ین.
له ‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاندوه‌: به‌پێی‌ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ لامانه‌ نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار گه‌نجی‌ كورد خوێندنی‌ باڵایان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی‌ كوردستاندا ته‌واو كردوه‌، له‌و 50 هه‌زار گه‌نجه‌ بڕواناكه‌م 50 كه‌سیان گه‌یشتبێبَته‌ ناوه‌نده‌كانی‌ بڕیاردان له‌ ناو حیزبه‌كان و سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كان و له ‌حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و كونسوڵه‌كان و  به‌رپرسی‌ لقه‌كان و وه‌زیره‌كان، ئه‌م ده‌زگایانه‌ له ‌كێ‌ هه‌ڵبژێردراون؟، هه‌موی‌ له ‌نه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبژێردراون كه‌ نه‌وه‌ی‌ پێش راپه‌ڕینن، نه‌وه‌ی‌ دوای‌ راپه‌رین خۆی‌ به‌ خاوه‌ن ده‌زانێ‌، راسته‌ فریا نه‌كه‌وتوه‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ بكات، فریا نه‌كه‌وتوه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتدا بژی‌، فریا نه‌كه‌وتوه‌ خه‌باتی‌ ژێر زه‌مینی‌ بكات، به‌ڵام به ‌مافی‌ سروشتی‌ خۆی‌ ده‌زانێ‌ له ‌داموده‌زگاكانی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چ داموده‌زگا حیزبییه‌كان، چ داموده‌زگا حكومییه‌كان به‌شی‌ خۆی‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌ ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ دوای‌ راپه‌ڕین بێ‌ به‌شبوه‌ له‌ به‌شداریكردن له ‌ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌، له‌ ژیانی‌ ئابوری‌، له‌ ژیانی‌ رۆشنبیریدا و ده‌یه‌وێت به‌شی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێت بۆیه‌ من پشتیوانی‌ لێده‌كه‌م.

Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا. Tags: .

خــــۆپیشاندانه کــــانی هــــه ریم کــــوردستــــان بــــه ر ده وامــــه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان له‌ په‌رله‌مان هێرشی كرایه‌ سه‌ر و به‌ خه‌ستی بریندار كرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: