سه‌رکه‌وتووبێت خه‌باتی”ئاژاوه‌چییه‌کان”‌و”گێره‌شێوێنه‌کانی”کوردستان!

2011/03/06 at 3:48 PM Leave a comment

بنار مسته‌فا:بۆ جارێکی تر سه‌رو بنی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر گێره‌شێوێنه‌کان‌و ئاژاوه‌چییه‌کانه‌. له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م “ئاژاوه‌چییانه‌” به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵک‌و پاساو ده‌هێننه‌وه‌ بۆ کاره‌ چه‌په‌ڵ‌و خوێناوییه‌کانیان. به‌ بیانوی ئاژاوه‌گێڕی‌و که‌سانی گێره‌شێوێنه‌وه‌، جارێکی تر میللیتاریزه‌کردنی شاره‌کان‌و ئاماده‌باشی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی حزبه‌کان‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ناڕازی، درایه‌وه‌ به‌ گوێی خه‌ڵکیدا.

هه‌ر کاتێک که‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان دێنه‌ مه‌یدان‌و له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی داخوازیه‌کانیاندا ده‌نگ هه‌ڵ ده‌بڕن‌و نیشانی ده‌ده‌ن که‌ خواسته‌کانیان ڕه‌وایه‌و له‌ پێناویدا ده‌ستیان کردۆته‌ ده‌ستی یه‌ک‌و شه‌قه‌مه‌کان ده‌هاژێنن، ئه‌مه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مایه‌ی گێره‌شێوێنی‌و ئاژاوه‌گێڕییه، که‌ خه‌تایه‌کی هێنده‌ گه‌وره‌یه‌و مه‌جالی لێخۆش بوونی نییه‌، ته‌قه‌ کردن‌و ڕاونان‌و زیندانیکردن‌و ڕفناند، ته‌نها وه‌ڵامێکی گونجاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ “گێره‌شێوێنه‌کان‌”و “ئاژاوه‌چییه‌کان”.

ئه‌م “گێره‌شێوێنانه‌”، له‌ ده‌ییه‌ی رابردوودا له‌ چه‌ندین جیگه‌ی جیاوازی کوردستاندا خۆیان نواندوه‌: له‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵکی ناڕازی که‌لار، که‌ بۆ دابینکردنی خواسته‌کانی ڕۆژانه‌یان خۆپیشاندانیان ڕێکخست؛ له‌ خه‌ڵکی نارازی هه‌ڵه‌بجه‌دا، که‌ ئو مۆنومێنته‌ی بووبوه‌ سمبولی بازرگانیکردن پێیان، سوتاندو ڕیگه‌یان گرت له‌ دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی چه‌ندین ساله‌ی پێشووی ده‌سه‌ڵاتداران؛ له‌ قوتابیانی به‌شه‌ جیاوازه‌کانی زانکۆو خوێندنگاکانی تر، که‌ بۆ خواستی زۆر سه‌ره‌تایی هاتبوونه‌ مه‌یدان؛ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵکیدا، له‌ پێناو خزمه‌تگوزاریه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، وه‌ک ئاو، کاره‌با‌و سووته‌مه‌نی، بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی‌و تاڵانچێتی…هتد و ده‌یان نمونه‌ی تر. ئه‌گه‌ر قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ڕاست بێت‌و ئه‌مانه‌ کاری ئاژاوه‌بێت، ئه‌وا به‌شێکی بێژمار زۆری خه‌ڵکی کوردستان بریتیین له‌ ئاژاوه‌چیه‌کان‌و گێره‌شێوێنه‌کان.

کاتێک که‌ شۆڕشه‌کانی تونس‌و میسڕ نمونه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکی‌و باوه‌ڕبوون به‌ خۆ به‌رز ده‌کاته‌وه‌، “گێره‌شێوێنه‌کان‌”و “ئاژاوه‌چییه‌کان” ده‌بنه‌وه‌ پاڵه‌وانی نمایش‌و لێدوانی به‌رپرسه‌کانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات. کاتێک که‌ گه‌نجانێک تووڕه‌و بێزاری توندی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کێک له‌ هێزه‌ هه‌ره‌ دڕنده‌کانی کوردستان، که‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا کۆمه‌لێ تاوانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی تۆمار کرد، دێنه‌ مه‌یدان‌و په‌یامی خۆیانی پێ ده‌گه‌ێنن، له‌ قه‌ڵه‌مدانیان وه‌ک گێره‌شیوێن‌و ئاژاوه‌چی کاره‌ چاوه‌ڕوانکراو و حازره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بوو. ئه‌م تۆمه‌ته‌ بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌و کارتێکی هه‌میشه‌ ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتداران، تا به‌ هێزی میلیشیاکانیان وه‌ڵامی “ئاژاوه‌”ی خه‌ڵکی بده‌نه‌وه‌.

خۆش باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ په‌رله‌ماندا ئۆپۆسیزۆنی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌و شه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتدان نییه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌مانیش خه‌ڵتان خوێنکردنی لاوان‌و که‌سانی ناڕازی‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، ته‌نها به‌ “ئاژاوه‌گێر‌” ده‌توانن له‌ قه‌ڵه‌می بده‌ن‌و ده‌توانن له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هێزانه‌ ده‌ربڕن‌ که‌ وه‌ڵامی دروستی “گێره‌شێوێنه‌کان” ده‌داته‌وه‌. ئەمە بە ته‌نها به‌ مانای ملکه‌چبوونیان نییه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ده‌زانن که‌ ئه‌گه‌ر خۆشیان له‌ ده‌سه‌ڵاتدابن، پێویست ده‌کات به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ “ئاژاوه‌چییه‌کان” به‌رخود بکه‌ن، بۆیه‌ پشتیوانی ده‌ربڕین له‌ خوێنهه‌ڵکێشانی ده‌یان لاو، شایسته‌یه‌و وه‌ڵامی گونجاوی کاری “گێره‌شیوێنه‌کانه‌”.

ناوهێنان‌و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنی گێره‌شێوێن‌و ئاژاوه‌چی، سه‌رچاوه‌ی سوربوون‌و پێداگیری توندی خه‌ڵکه‌ بۆ خواسته‌ ره‌واکانیان، بۆ داخوازییه‌‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، وه‌ستانه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی عه‌شیره‌تی تاڵانچی، ڕازی نه‌بوونه‌ به‌ سیاسه‌ت‌و بارودۆخێک که‌ ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆ خوڵقاندویانه‌… ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنجه‌، ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵات، بچووکترین کاریگه‌ری له‌سه‌ خه‌باتی به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان دانه‌ناوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌موو جارێک به‌ باوه‌ڕ به‌خۆ بوونێکی زیاتره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ مه‌یدان.

کاتێک‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ‌و ترس‌و له‌رزه‌وه‌ دێنه‌وه‌ سه‌ر شاشه‌کانی تیڤی‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن‌و باس له‌ “ئاژاوه‌چییه‌کان” ده‌که‌ن، مانای وایه‌ که‌  خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک هه‌نگاوی بۆپێشه‌وه‌ ناوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچار به‌ پاشه‌کشه‌ کردوه‌، به‌ مانای نزیکبوونه‌وه‌ی ئاواته‌کانی خه‌ڵک‌و دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خشی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌،‌ مانای دووباره‌ هێنانه‌وه‌ی ئومیدی خه‌ڵکییه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن‌و گه‌شتن به‌ ئامانجیه‌کانیان… بۆیه‌ به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی “گێره‌شێوێن”و “ئاژاوه‌چی” کوردستان، ئومێدێکی گه‌وره‌ی هه‌موومانه‌. به‌ڕاستی بژی “گێره‌شێوێنه‌کان‌”و “ئاژاوه‌چییه‌کان”ی کوردستان!

3.3.2011

bnarmustafa@yahoo.co.uk

Entry filed under: بنار مسته‌فا. Tags: .

ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی‌و سەرتاپایی لە سیستەمی سیاسیدا خواستی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی کوردستانە حیزبی دیموكرات و سازمانی زه‌حمتكێكشان، شه‌ڕی سه‌رد و چه‌واشه‌كردنی مێژو حیزبی دیموكرات و پاساوی “ساز بوونی زه‌مینه‌ی شه‌ڕ”؟!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: