چه‌تری ئازادی هۆڵه‌ندا یادی ڕاپه‌ڕینی شکۆدارکرد له‌ئه‌مستردام

2011/03/07 at 7:58 AM Leave a comment

ئاماده‌کردنی راپۆرت: حه‌مه‌غه‌فور

چه‌تری ئازادی هۆڵه‌ندا ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌ناوه‌ندی شاری ئه‌مستردام (مه‌یدانی دام)، خۆپیشاندانێکی شکۆداری سازکرد بۆ ڕێزگرتن له‌20 بیسته‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی مارسی 991. له‌م یادکردنه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا ئاماده‌بوون. وه‌کۆمه‌ڵێک دروشم‌و وێنه‌ی گیانبه‌ختکردوان‌و پلاکاردی جۆراوجۆر به‌رزکرابوونه‌وه‌.

 

خۆپیشاندان سه‌ره‌تا به‌سرودی ئینته‌رناسیوناڵ، وه‌کو سرودێکی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌سه‌رتاپای نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌جۆراو جۆره‌کانی جیهان، سه‌ربه‌خۆ له‌زمان، ڕه‌نگی پێست، ئاین، ڕه‌گه‌ز‌و بیروڕای سیاسیان له‌خۆیدا کۆئه‌کاته‌وه‌و ڕه‌نگ‌و شێوازێکی یونیفێرساڵ‌و مرۆیی ئه‌دات به‌ڕوخساری خۆنیشاندان‌و کۆڕو کۆمه‌ڵ‌و ڕاپه‌ڕینه‌کانیشیان، ده‌ستی پیکرد. ئه‌م سرووده‌به‌ناوبانگ‌و پڕشانازیه‌ی ئینته‌رناسیوناڵ مه‌یدانی قه‌ڵه‌باڵغی دامی بێده‌نگ کردو سه‌رنجی به‌شێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی ئه‌و مه‌یدانه‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.

 

پاشان چه‌ندین دروشمی وه‌کو (ئازادی.. ئازادی.. بۆ ده‌ره‌وه‌به‌رزانی، ڕاپه‌ڕینی لاوانه‌… بۆ ژیانی یه‌کسانه‌، چیتان ئه‌وێ به‌شداران… مه‌حکه‌مه‌ی تاوانباران، هێزی چه‌کتان ته‌واوه‌… خه‌ڵک بڕیاری داو…. بۆ ده‌ره‌وه‌.. بۆ ده‌ره‌وه‌… حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه‌…تد) له‌مایکرۆفۆنه‌وه‌به‌ده‌نگێکی به‌رزو دیار ئه‌وترانه‌وه‌که‌ئاماده‌بوان به‌شۆڕو شه‌وقه‌وه‌له‌گه‌ڵیان ئه‌یانووته‌وه‌.

 

ئینجا به‌ڕێزان ناسک ئه‌حمه‌د و تاهیر حه‌سه‌ن ووتاری خۆیان به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینی مارسی 991ه‌وه‌پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کرد.

 

ووتاری هه‌ر یه‌ک له‌تاهیرو ناسک ئه‌مڕۆ به‌ووردی ئه‌و ڕاستیه‌یان دووپات کرده‌وه‌که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بیست ساڵه‌به‌زه‌بری هێزی چه‌کدارو میلیشیای عه‌شیره‌یی سه‌پاندوویانه‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، قابیلی چاکسازی نیه‌و ئومێد به‌گۆڕینی هه‌ندێ ده‌موچاوی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌به‌هه‌ندێکی تر کوشنده‌یه‌و خه‌ڵک ده‌بێ ووشیار بن که‌به‌م سیناریۆیانه‌فریونه‌خۆن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ده‌بێت بڕوخێت. هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا نیه‌بۆ گه‌یشتنیان به‌مافه‌کانیان، به‌خواسته‌کانیان وه‌به‌ئازادی‌و کۆتایی هێنان به‌گه‌نده‌ڵی جگه‌له‌ڕۆیشتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌. دووپاتیان کرده‌وه‌که‌تاڵه‌بانی‌و به‌رزانی خۆیان ده‌بێت ئیستیقاله‌بده‌ن‌و ڕێگابکرێته‌وه‌خه‌ڵک خۆیان وه‌کو ڕاپه‌ڕینی 91 له‌شوراکانی خۆیاندا ئیراده‌ی ڕاسته‌خۆی خۆیان بهێننه‌مه‌یدان‌و ده‌سه‌لاتدارێتی خه‌ڵکی بۆ دابین کردن‌و ته‌زمین کردنی هه‌موو خواسته‌کانیان، وه‌به‌رقه‌رارکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌شوراکانیاندا یه‌کگرتو و ڕێکخراو بکه‌ن.

 

شکۆدارکردنی یادی ڕاپه‌ڕین خۆی له‌خۆیدا خۆپیشاندانێکیش بوو بۆ ڕێزگرتن له‌ئامانجه‌ڕه‌واکانی خه‌ڵکی له‌و راپه‌ڕینه‌داو بۆ پشتگیری‌و پشتیوانی بێدریغی خۆشیان بوو له‌ڕاپه‌ڕینی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان که‌له‌17شوباته‌وه‌ده‌ستیپێکردووه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش سه‌رباری پیلانگێڕان‌و فریودان‌و نانه‌وه‌ی ترس‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و گرتنی ڕابه‌رانیان، به‌رده‌وامه‌و هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی ناوچه‌ی سلێمانی گرتۆته‌وه‌.

 

به‌م شێوه‌یه‌ئه‌مڕۆ ره‌وه‌ندی کوردی هۆڵه‌ندا مه‌یدانی (دام)ی ئه‌مستردامیان کرده‌شانۆی ڕێزگرتن له‌یادی قوربانیانی ڕاپه‌ڕین‌و به‌رزڕاگرتنی ڕاپه‌ڕین، وه‌ئامانجه‌پیرۆزه‌کانی له‌عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ڕۆژێکیش بۆ ووتنی نایه‌کی گه‌وره‌به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵچیان‌و تاڵانچیانی پارتی‌و یه‌کێتی، هه‌روه‌ها پشتیوانی بێئه‌وپه‌ڕی خۆیان ڕاگه‌یانده‌وه‌بۆ خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینی ئێستای کوردستان‌. ئاماده‌بووان خوازیار بوون راپه‌ڕین سه‌رانسه‌ری ببێته‌وه‌و پارتی‌و یه‌کێتی ده‌سهه‌ڵگرن له‌سه‌رکوت‌و گرتن‌و ڕاونان‌و سه‌پاندنی جه‌وی عه‌سکه‌رتاری به‌سه‌ر شاره‌کاندا.

6مارس2011

 

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

سوتاندنی خێمەکان و چاره‌نوسی یەکێتی نیشتیمانی مەلا،توێژێکی هەلپەرەست و مشەخۆرە کە بەسەر ساویلەیی خەلک و دوکانی دینەوە دەژیت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: