مەلا،توێژێکی هەلپەرەست و مشەخۆرە کە بەسەر ساویلەیی خەلک و دوکانی دینەوە دەژیت

2011/03/07 at 8:01 AM Leave a comment

عوسمان مەلا:رەوشتی هەلپەرەستانە و ریاکارانەی مەلاکان ئاوێنەی رەنگدەرەوەی ناوەرۆکی درۆینە و ساختەکارانە و هەلپەرەستانەی دینی ئیسلامە. ئیسلام هەرکاتیک لاواز و بێدەرەتان بوە، بە ریاکاری و ناچاری لەگەل نەیارنی سازشت و سات و سەودای کردوە. لە کاتی لاوازیدا لە زمانی خوداکەیانەوە باسی ئازادی باوەریان کردوە و ئاێەتەکانی “لااکراه فی الدین”، لکم دینکم ولی الدین”یان هێناوەتە کاێەوە.  هەر کاتێکیش بە هێز بوە، دەستی لە هیچ جیناێەتیک دەرحەق بە بەشەریەت نەپاراستوە. پەلاماری داوە، کوشتاری کردوە، سوتاندویەتی، تالانی کردوە و ئاێەتەکانی “وَقتُلُوهُم حَيصُ قَقِفتُمُوهُم وَ اَخرِجُوهُم مِن حَيصُ اَخرَجُوکُم وَ الفِتنَةُ اَشَدُّ مِنَ القَتلَ، وقاتلو فی سبیا الله ی دەر کردوە کە یانی لە هەر کوێ کافرانتان بینی بیانکوژن و سەرومالیان داگیر بکەن و لە مال و ژینگەیان دەریان بکەن.

مەلاکانیش هەمیشە ئەم سیاسەت و رەوشتە هەلپەرەستانەیان بەکار بردوە بۆ گەیشتن بە دەسەلات و حوکمرانی، یان بەشدار بون لە دەسەلاتدا. مەلاکان هەمیشە لایانی دەسەڵاتیان گرتوە و بۆ پاساو کردنی دیکتاتوری و دەسەلاتە گەندەل و دژی ئازادیەکان ئاێەتەکانی قورئانیان بەکار هێناوە. لە هەر کوێوە بای هاتبێت مەلا شەنی خۆی کردوە. مەلا توێژێکی هەلپەرەست و درۆزن و بێ شەرمن. بە پێی نرخی رۆژ نان دەخۆن. هەر ئێستا لەم راپەرینەی کوردستانی باشوردا بە باشی و بە رونی هەلپەرەستی و دورویی و درۆزن بونی مەلاکانمان بۆ سەلمێدراوە و بە چاوی خۆمان دەبینین. مەلاکانی ژێر دەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی کە دیکتاتوریی موتڵەقە، لە تەلەڤزیونەکانەوە سوکاێەتی بە جەماوەری راپەریوی کوردستان دەکەن. بە خوتبەدان و ئاێەت هێنانەوە لە قورئان داخوازەکانی جەماوەر بە حرام ناو دەبەن و جەماوەی کوردستان بە منافق و تێکدەر دادەنێن. مەلاکانی سەلێمانی و شارەکانی ژێر دەسەلاتی یەکیەتی کە دەبینن بەرەی خەڵکی راپەریو بە هێزە و جەماوەر خۆرۆشاوە و راپەریوە، هەلپەرەستانە و ریاکارانە خۆێان تێکەلی جەماوەر کردوە و بەسەری جەماوەر سویند دەخۆن. پشتگری لە داخوازەکانی جەماوەر دەکەن و لە خوای ئیسلام داوا دەکەن قوربانیەکان ببەخشی و بە بەهەشت شادیان بکا. بە داخەوە روناکبیرانی رابەر و رێکخەری جەماوەر کە خۆێان پێ عیلمانی و سکولارە، لێرەو لەوی باسی جیایی دین لە دەولەت دەکەن، بونەتە داردەست و مینبەر بۆ ورێنەکانی مەلاکان و لە پشت سەری ئەم مەلا ساختەچیانە خەریکی نوێژ کردنن. بەم شیوەێە مەیدانی ئازادیان کردوەتە مزگەوتی جەهل و خورافە و خۆڵ دەکەنە چاوی جەماوەر.

ئەگەر ئێستا و لەم کاتە هەستیارە دا کە روناکبیران و جەماوەر راپەریون و ئەێانەوی بە لابردنی سیستەمی کۆنی گەندەل و تێکەلاو بە دین، سیستەمیکی ئازاد و ئینسانی لە کوردستان بینا بنێن، دەبی رێگا لە مەلاکان و فروفێلەکانیان بگیرن. ئەگینا بە دلناییەوە دەبێ چاوەروانی دەسەلاتێکی دیکەی ماڵ وێرانکەر بین بە بەشداری دین و مەلاکان. دبێ هەر لە ئێستاوە فاتێحای دەسکەوتەکانی ئەم راپەرینە بخوینین و دوای ٢٠ سالیتر دیسانەکە برژێینەوە سەر شەقامەکان بۆ لابردنی دەسەلاتێکیتر و درندانە و کۆنەپەرەستانەتر لەوەی کە ئێستا هەێە. روناکبیران دەبی لە تەجرەبەی حاکمیەتی دژی ئینسانیی مەلا و دین لە مێژودا کەڵک وەر بگرن، لە هەڵس و کەوتی مەلاکان چ لە سەردەمی سەدام و چ لە دەورانی دەسەلاتی کوردیدا لە کوردستان تەجرەبەێان وەرگرتبێ و رێگا نەدەن خەبات و خوێنی جەماوەری چەوساوی کوردستان بە ناوی دیموکراسی بە فێرۆ بچێ. لانیکەم دەبی لە دەسەلاتی مەلاکان و ئیسلامیەکان لە ولاتانی دەوروبەر و دەرەوەتر وەک ئێران، ئەفغانستان، سودان، سومالی و هەمو ولاتانی ئیسلام لێدراو دەرسیان وەرگرتبی.

حیزبی گۆران بوەتە هاوسەنگەری ئیسلامیەکان و بەم کارەی گەورەتری خەێانەت بە میلەتی کورد دەکا. ئەم رەفتار و سیاسەتەی گۆران ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنی کە ئەم حیزبە تەنیا بە شوێن دەسەلات و بەشە دەسەلاتی زیاترەوەیە نەک خۆشبەختی و ژیانێکی باشتر و شارستانی بۆ جەماوەری کوردستان. کامە روشنبیر هەێە کە نەزانی ئیسلام چیە و ئامانج و سیاسەت و ناوەرۆکیان چیە و دەبنە چی لە دوا رۆژدا. خەلکانی مەدەنی و شارستانی و ئازادیخواز نەک هاوکاری و هاوسەنگەری ئیسلام و کونەپەرەستان ناکەن، بەڵکو لەقاویان دەدەن و لە سیاسەت و ئیدارە کردنی کومەلگادا وەلاێان دەنین. ئەم سیاسەتەی گۆران راست درێژەی هەمان سیاسەتی چەوت و خائێنانەی حیزبی تودەی ئێران و حێزبی شیوعی عێراقە کە بو دەێان سال رنجی جەماوەری ئەو دو وڵاتەیان بە با دا. لە ئاکامی هاوسەنگەری و هاوپەیمانی و پێک هینانی دەسەلاتی هاوبەش لەگەڵ خۆمەینی و ئیسلامیەکانی عێراق، بۆ ٥٠ تا ١٠٠ سال ئێران و عیراقیان بەرەودوا گەرانەوە و نابودیان کرد کە لە نزیکەوە شاهێدین کە چۆن بونەتە جەهەنم بۆ خەڵک و بە تایبەت ژنان و زەحمەتکێشان.

لێرەدا جێگای خۆێەتی کە دەست بخەینە سەر چەند دەغەڵکاریەکی مەلاکان و دین بە گشتی و دینی ئیسلام بە تایبەتی. یەکێک لە رێگاکانی ئازاد کردنی فکر و عەقڵی دیل کراو لە بەندیخانەی دیندا، رزگار کردنی کومەڵگا لە جەهالەت و خورافات و کونەپەرەستی ناسینی فریوەکان و ساختەکاریەکانی دین و مەلاکان و حیزب و گوروپە ئیسلامیەکانە. هەروەها تاکو خۆمان بە تەواوی لە داوەکانی فکریەتی ئالودە بو بە دین و درۆەکانی مەلاکان و دوکاندارانی دین رزگار نەکەین، ریزی خۆمان لە پۆخلەواتی دین و ئەحزاب و گوروپ و مەلای دینی جیا نەکەینەوە، بێگومان ناتوانین بە رزگاری و ئازادی بگەین!

دینی ئیسلام دەڵێ: ئیسلام پەێام هێنەری ئاشتی و ئازادی و یەکسانییە؟!

ئاێا لە کرداردا ئیسلام ئەمەێە کە بە وتار رایگەێاندوە؟ ئاێا مێژوی سەرهەلدان و بەریبونەوە و بەردەوام بونی ئیسلام پێچەوانەی ئەم بەلاغەی ئیسلام ناسەلمێنی؟ بەڵگەکانی کارنامەی ئیسلام و بەڵگە مێژوییەکان لەسەدا سەد ئەم بەلاغ و راگەیاندانەی ئیسلام بە درۆ دەخەنەوە و پێچەوانەکەی دەسەلمێنن. ئیسلام وەسیلەی سەرکوت و داگیرکاری بوە. دینی ئیسلام بە زەبری شمشێر و کوشتار هەر جۆرە ئازادیەکی لە بەشەر وەرگرتەوە و نابودی کردوە. نەک هەر ئازادیە سروشتیەکانی لێ سەندوەتەوە و ژیانی پێ رەوا نەبینیوە، بەلکو پاش مەرگیش وازی لێ ناهێنی و هەرەشەی لێ دەکا کە ئەگەر بە ورێنەکان و درۆەکانی ئیسلام باوەر نەکا کافرە و حوکمی کوشتنە و لە دنیاێەکی دەستکردی بی ناونیشاندا دەیسوتینن و عەزابی دەدەن.

ئاێا کەسێکی ئازادیخواز، یان بڵیین خوداێەکی بە رەحم و عادل، ئەتوانێ بێ رەحمی بکا و ناعدل بێ؟ ئاێا ئازادیخوازیک کە خودا بێ ئەو هەمو قەید و مەرجە ، ئەو هەمە هەرەشە و گورەشە، ئەو هەمو تۆقاندن و ترساندنە دەکاتە پێوەر و بیانو بۆ بەخشینی ئازادی بە کەسانیتر؟ یان بە مەخلوقی خۆی؟

ئیسلامیەکان و مەلاکان دەڵێن: ئیسلام بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکسانی هاتوە و کار دەکا. ئاێا کردار سەنگی محەک نیە؟ کارنامە و پێشێنەی دامەزرێنەران و داهێنەرانی دینی ئیسلام، یانی موحەمەد و دارودەستەکەی بە بەڵگەی ئاێەتەکانی قورئان نیشانی دەدەدا کە لە هیچ جیناێەتێکی وەک قەتلعام، کاولکاری، ترور، تەعەدا، داگیرکاری، هێرش کردنە سەر کاروانەکان و بە تالان بردنی سامانیان خۆێان نەپاراستوە. پاش هەر داگیر کاریەک پیاوەکانی کاروانەکان و میلەتەکانیان کوشتار کردوە و ژنان و کچانیان بۆ هەوەسبازی خۆێان و دارودەستەکیان بردوە و پاشان لە بازارەکانی کویلە فروشتندا فروشتونیان.

یەکێک لە رەوشتە نا ئینسانیەکانی دینی ئیسلام و ئیسلامیەکان بە دریژایی مێژوی سەرهەڵدانیان ترور کردنی نەێاران و کەسانی زانا و ناودار و جێگای متمانەی خەڵکەکان بوە. دینی ئیسلام بە ترور و تروریسم دەستی پێ کردوە و ئێشتاش بەردەوامە. ئیسلام و کادیرەکانی ئیسلام، یانی مەلاکان تەواوی ئەم کردەوە دژی ئینسانی و دژی ئازادی و دوژمنکاریە بەو پەری بێ شەرمی و روهەڵمالاویەوە بە پێچەوانە دەرخوادری خەڵکەکان دەدەن. وحشیگەری و تالانکارەیەکانی عەرەبی داگیرکەری ئیسلامی پاساوی دەکەن و دوکانیان بەسەرەوە داناوە. ئیسلامیەکان بۆ ئەوەیکە راستیەکان دەر نەکەون و درۆەکانی ئیسلام ئاشکرا نەبێ، خواێەکی وەهمیان دروست کردوە و ئەم درۆ دەلەسانەێان کردوەتە فەرمان و دەستورەکانی ئەو خوداێە.

دینی ئیسلام وەک باکتەریا و وایروسێکی کوشندە عەقڵ و فکر و شعوری پەیرەوەکانی دەکۆژێ و لەناوی دەبا. دین تواوی وزە داهێنەرە ئینسانی و عەقلانیەکان فەشل پێ دێنی. پەیرەوانی وەک مەر و مالات بەبار دێنی. کاری دینی ئیسلام بە کویلە کردنی ئینسانە بۆ کوشتار و سەربرین و چەوسانەوە. کاری دینی ئیسلام بێ کەلک کردنی تواناییەکانی خولقاندن و گەشە کردن و پێشکەوتنی ئینسان بوە و هەێە. دینی ئیسلام بە فەرمانی الله و پێغەمبەرەکەی مافی بریاردان و بیر کردنەوە لە خەلک وەردەگرن و رێگا نادەن ئینسانەکان خۆێان بریاردەر بن بۆ ژیان کردن و چۆنیەتی دارشتنی ژیانیان. دینی ئیسلام لە باتی بیر کردنەوە و بەکار هێنانی عەقل، حوکم دەکا کە پشت بە موعجزە و کەرامەتی رێبەرانی ئیسلامی ببەستن، یان بە پارە و بەرتیلدان بە دوکاندارانی ئیسلام، لە لای ئیمام و شێخ و سەحابە مردو و کوژراوەکان لە دادگای گەندەڵی الله دا واستە و شەفاعەتیان بۆ بکەن و بچن بۆ مەلهەکەی الله. مەلاکان کاریان تەمەل کردن و ئەحمەق کردنی خەڵک بوە کە هیچ شتیک بە بێ ئەمر و ئیرادەی خوا رو نادا. لەباتی کار و داهێنان و خولقاندن، لە باتی کەشفیات و بیری نوی بە خەلک دەڵێن کە چاوەرێی کەرەمی الله بن، خوا گەورەیە و یان هانیان دەدەن کە جیهاد بەکەن بۆ الله وە لەو رێگاێەوە بە داگیرکاری و تالان کردنی سامانی میلەتان و خەڵکانی بێ باوەر بگەن خۆشبەختی. ئەگەر ئەمەێان پێ نەکرا، دانیشن بە تەمای خوا بن و یان چاوەرێی هاتنەوەی پێغەمبەران و ئیمامان بکەن کە بگەرێنەوە و بە کوشتار و قەتلعام دنیایان بۆ بەکەن بە مەلهای بەهەشتی و بەگەن بە شەراب و هەنگوین و حوری و رابواردن.

فریوکارێەکی دیکە دینی ئیسلام و مەلاکان، ترساندنی خەلک بوە لە وەحشیگەریەکانی الله. بە ساز کردنی درۆ و وەهمیاتی ترسناک لە دەزگای شکەنجەی الله و سوتاندن و برژاندنی ئینسان بە دەسەتی شکەنجەگەرانی الله، ترس لە خەڵکدا دروست دەکەن تا خۆێان بریاردەر بن و دەست بەسەر بەرهەمی کار و رەنجی خەڵکدا برن و حوکم بکەن. تەواوی چیرۆکە دەستکرد و گاڵتەجاریەکانی ئیسلام و دینەکانیتر وەک دەر کردنی ئادەم و حەوا لە بەهەشت، کەشتیەکەی نوح، شەق بردنی روباری نیل، شەق کردنی مانگ، دیمەنە سامناکەکانی جەهەنم و سزاکانی پاش مردن بۆ ئەوەیە کە خەلک بترسێنن و دەست لە هەمو شتێک هەڵگرن و ببنە کویلەی دوکاندارانی دینی ئیسلام. بێگومان کاتێک کە ئینسان توشی ترس و خۆف دەبی و نا هوشیارە، ناچارە پەناێەک بۆ خۆی پەیدا بکا و پەنا بۆ کەسێک یان شتیک ببا کە بیپارێزی. بۆ ئەم مەبەستە بە هۆی تێنەگەیشتنیەوە لە هوکار و سەرجاوەی ترس و نیگەرانیەکانی، بە ناچاری خۆی و ئیرادەی خوی دەداتە دەست ئەو دەعبا ترسناکەی کە ناویان ناوەتو خودا، وە بەم شیوەیە دەبێتە ئامراز و جیهادکەر و بکوژ بۆ پاراستنی دەسەلات و خۆشگوزەرانی و حاکمیەتی سەران و رێبەرانی دین و دەسەلات..

روەشتیکی دیکەی فریودەرانەی مەلا و ئیسلام، بەڵینە پر لە شەرمەزاری و بێ ئەخلاقیەکانی پاش مردنە کە هیچ بناغە و بنەما و مەکانێکیان نیە. هەمو ئەم بەڵینانە لەسەر لەزەتی سێکس و خواردنەوەێە. ئەم بەڵێنانە بون کە عەرەبی نەوسنی هاندا بۆ کوشتار و داگیرکاری و تالانی میلتان، بۆ ٧٢ حوری و ٢٨ غەلمان، واتە کوری کەم تەمەنی توک نەکردو بۆ سێکس. بەم شیوەێە و بە پێی ئەم بەڵگانە دەبینین کە پاێە و بنەمای دینی ئیسلام و درۆ و ساختەکاریەکانی مەلاکان، دەستەمۆ کردن و بە کۆیلە کردنی ئینسانەکانە کە هەر هەموی لەسەر ئەساسی درۆ، فرێودان، ساختەکاری، ترس و بەڵینیە درۆینەکان بینا نراوە و دامەزراوە.

ئاێا شیاو و شایستەی بەشەری روناکبیری ئەمرۆێە کە لەم درۆ و ساختەکاریانەی دینەکان و دینی ئیسلام بەتایبەتی تێگەیشتوە،  خۆی و جەماوەر فریو بدا و بە ناوی دێموکراسیەوە رێگا بدا مەلاکان و دەغەلکارانی درۆزنی دین ببنەوە بە بەشیک لە دەسەلات بەسەر خەلکەوە؟ ئاێا شەرمەزاری نیە بۆ روناکبیریک کە لە پشت مەلاێەکەوە سوجدە ببا و نوێژ بکا؟ سوجدە بۆ چی؟ نوێژ بۆ کێ؟ ئاێا کەسێکی دڵسۆزی جەماوەر و پێشکەوتنخواز ئامادەێە و ئەتوانێ هاوپەیمانی دۆژمنی ریشەیی و مێژویی زانست و فام و عەقل و ئەندێشەی ئازاد بی و هەمو نرخە باشە ئینسانیەکان واز لێ بێنی و خوی دیل و ئەسیری درۆ و فریوکاران بکا؟

روناکبیرانی مەیدانی ئازادی دەبی رێگا نەدەن ئەم هەلپەرەستە ساختەچیانە بە ناوی پشتیوانی لە جەماوەر و بە خۆ هەلواسین بە داخوازەکانی جەماوەردا دیسانەکە خۆیان بخزێننەوە ناو سیاسەت و ئەم راپەرینەش لەبار بەرن. ئەوانەی کە لەگەل ئیسلامیەکان هاو پەیمان و هاو ئوپوزسیونن، بێگومان لەگەل جەماوەر راستگۆ نین.

عوسمان مەلا

٦/٣/٢٠١١

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

چه‌تری ئازادی هۆڵه‌ندا یادی ڕاپه‌ڕینی شکۆدارکرد له‌ئه‌مستردام دکتۆر که‌مال میراوده‌لی:تــــرســــم لــــه‌ مــــردن نیــــیه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: