دکتۆر که‌مال میراوده‌لی:تــــرســــم لــــه‌ مــــردن نیــــیه‌

2011/03/07 at 8:17 AM Leave a comment

هێشتا خۆ پیشاندانه‌کانی کوردستان ده‌ستی پێ نه‌کردبوو دکتۆر که‌مال میراوده‌لی وه‌ك که‌سێکی ڕۆشنبیرو سیاسی پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌وا ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌ستان به‌ ڕێکخستن و ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵه‌ کۆڕو سیمینارێکی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ هه‌ندێك شاره‌کانی به‌ریتانیاو چه‌ند ووڵاتێکی تری ئه‌وروپی، له‌ گشت سیمیناره‌کاندا جه‌ختی ووردیان ده‌خسته‌ سه‌ر گشت برینه‌کان و گه‌وره‌ی و فراوانی سته‌می ده‌سته‌ڵاتداری بنه‌ماڵه‌ی له‌ کوردستاندا، هه‌روه‌ها تیشکیشیان ده‌خسته‌ سه‌ر ڕێگه‌ چاره‌کان و چۆنێتی و چۆرێتی به‌رنامه‌دانان بۆ دامه‌زراندنی ووڵاتێکی سیستماتکی و ده‌ستووری. 
گه‌رچی هێشتا کۆڕو سیمیناره‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایدا بوو گه‌رده‌لوڵ کوردستانی گرته‌وه‌و گشت گه‌نجه‌ به‌ وه‌فاو جوامێره‌کان شه‌قامه‌کانیان پڕ کرده‌وه‌و هوتافیان به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات به‌ کۆمه‌ڵ ده‌وته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی چه‌نده‌ها لافیته‌ی جیاوازو ووتاری جیاوازدا له‌ به‌رده‌م مه‌یدانی ئازادی له‌ سلێمانی و چه‌نده‌ها جێگه‌ی تری کوردستان، هه‌ربۆیه‌ میراوده‌لی بۆ پشتگیری داوای هاوڵاتیان و له‌م کاته‌ ته‌نگانه‌دا بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان و درێژه‌ به‌ کۆڕو سیمیناره‌کان نه‌دات و بیان باته‌ کوردستان، گه‌رچی هه‌وڵێکی زۆریان دا که‌ زووتریش بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی ده‌ست نه‌که‌وتنی بلیتی فڕۆکه‌و هه‌ندێك هۆکاری تره‌وه‌ بۆ ئه‌م شی شه‌ممه‌ که‌ ده‌کاته‌ 8/03 دواکه‌وت.
له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌وا له‌گه‌ڵ مه‌عاناتی هاوڵاتیانی کوردستاندا ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی گشت جێگه‌کانی کوردستان ده‌کات له‌پێناو سه‌رخستنی داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان و بنبڕکردنی ئه‌و سیستمه‌ نادارپه‌روه‌ریه‌ی ئێسته‌ هه‌یه‌، به‌ دیهێنانی سیستمێکی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستورێکی دیموکراتی که‌ ماف و ئازادی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بکات، بوونی دادگاو دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، که‌ سکاڵای دادی هاوڵاتیان وه‌ربگرێت، ژیان و ماف و که‌رامه‌تیان بپارێزێ و له‌ ناهه‌قیه‌کان قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه‌‌.
شایه‌نی باسه‌ میراوده‌لی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جگه‌ له‌ کۆڕو سیمیناره‌ تایبه‌تیه‌کان به‌ژداریان له‌ چه‌ند خۆپیشاندانێکیشدا کردووه‌و په‌یامی خۆی به‌ ڕوونی بۆ ئاماده‌بوانی خۆ پیشاندانه‌کان و ده‌سته‌ڵاتداران ناردووه‌، جگه‌ له‌ چاوپێکه‌وتنی که‌ناڵی ئه‌ی ئێن بی که‌ ستۆدیۆکه‌ی له‌ له‌نده‌نه‌و به‌ زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌کرێت زیاتر ڕوون کردووه‌ته‌وه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین پێویسته‌ هاوڵاتیانی کوردستان پشتگیری له‌ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی بکه‌ن و له‌ پێشوازی کردنیدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌ ببن که‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 08/03/2011 ده‌کات کاتژمێر 05:00ی ئێواره‌.
شایه‌نی باسه‌ حکوومه‌تی به‌ریتانیاو سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاگاداره‌ به‌ ڕۆشتنه‌وه‌ی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی.

عومه‌ر عه‌لی/ستانده‌ر

Entry filed under: د.که‌مال میراوده‌لی. Tags: .

مەلا،توێژێکی هەلپەرەست و مشەخۆرە کە بەسەر ساویلەیی خەلک و دوکانی دینەوە دەژیت ڕاپۆرتی سەندیکالیستەکانی سوید لە سەر کوردستانی عیراق

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: