نه‌وشیروان موسته‌فا:ئــه‌گه‌ر پێویستی‌ كرد ده‌چــمه‌ نـێو خـۆپیشانده‌رانــه‌وه‌ ‌

2011/03/07 at 8:50 AM Leave a comment

ده‌مانه‌وێت شێوه‌ی‌ موجامه‌له‌و خواردن و وێنه‌گرتن و ماچ و موچ نه‌هێڵین

نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ 17ی‌ شوبات نه‌بووین له‌ڕووی‌ كاته‌كه‌یه‌وه‌.له‌میانی‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕووبه‌ڕو كه‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌مه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ KNN میوانداری‌ كرابوو ، نه‌وشیروان موسته‌فا وتی‌” ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر جاده‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ نه‌وه‌ی‌ نوێن و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه‌ مه‌حروم كراون و كه‌وتونه‌ت ژێر ته‌نكه‌لۆژیای‌ نوێوه‌ ، ئێمه‌ 50هه‌زار كه‌سمان هه‌یه‌ كه‌ خوێندنی‌ بالاَیان ته‌واو كردوه‌و 50كه‌سیان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ پۆسته‌ بڕیارده‌ره‌كان.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی‌ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان ، نه‌وشیروان موسته‌فا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا” باشترین په‌یوه‌ندی‌ ئابووری‌ و بازرگانی‌ و سیاسی‌ له‌نێوان ئێران و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ هه‌رێم هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ مه‌به‌ستیان ئێران بێت چۆن ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ تێك ده‌ده‌ن ، ئه‌وان به‌و قسانه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا به‌ گژ ئێمه‌دا بده‌نه‌وه‌.
ناوبراو ڕونیكرده‌وه‌” خۆپیشاندانه‌كان خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌كی‌ تازه‌و جۆرێك له‌ فره‌یی‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌و وتیشی‌” داواكاری‌ هاولاَتیان له‌ هه‌ندێك ڕوه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌چێ‌ و له‌ هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ دیكه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ زیاتره‌.
سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ مه‌بده‌ئی‌ گفتوگۆمان ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه‌ ، به‌لاَم ده‌مانه‌وێت شێوه‌ی‌ موجامه‌له‌و خواردن و وێنه‌گرتن و ماچ و موچ نه‌هێڵین ، به‌ڵكو پێمان باشه‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك گفتوگۆ بكه‌ین و داواكاری‌ ئێمه‌ هی‌ جه‌ماوه‌ره‌و تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ قسه‌مان نه‌كردوه‌و خۆیان نوێنه‌ریان هه‌یه‌و وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نیه‌ بۆ گفتوگۆ.
نه‌وشیروان موسته‌فا له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌دا وتی‌” ئێمه‌ له‌ پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن په‌شیمان نین و ده‌ستمان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی‌ ده‌ستووری‌ و سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردن نیه‌و له‌سه‌ر هه‌موویان ڕێكه‌وتووین ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكیمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانێت ئه‌و 22خاڵه‌ جێبه‌جێ بكات.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێش وه‌خت كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتبوو ، سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد” ئه‌گه‌ر به‌م دام و ده‌زگایه‌ی‌ ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت ڕه‌نگه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ نه‌بێت كه‌ جێی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ بێت و به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ پێكبهێنرێت وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆو دارایی‌ و دادو پێشمه‌رگه‌و ده‌زگای‌ ئاسایش و زانیاری‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی‌ خۆپیشاندانه‌كان چۆنیان بوێت بیگۆڕن ، حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت ته‌نها شتێك ده‌زانن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حوكم بمێننه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێك كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ی‌ به‌رێت ، نه‌وشیروان موسته‌فا وتی‌” بۆ ئه‌وه‌ی‌ 2000كه‌سی‌ دیكه‌مان نانبڕاو نه‌بێت و ترسی‌ گواستنه‌وه‌و گرتن لای‌ جه‌ماوه‌ر نه‌مێنێت هه‌ڵبژاردنی‌ پێش وه‌ختی‌ وامان ناوێت و سوورین له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ 7 خاڵیه‌كه‌ی‌ 21/1 .
وتیشی‌” ئه‌و ده‌سه‌لاَت و حكومه‌تانه‌ی‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێگه‌ی‌ گرتن و چاوترساندن وه‌ك چۆن یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئه‌و ڕێگه‌یان گرتۆته‌به‌ر ، ئێمه‌ ئومێد ده‌كه‌ین ڕێگه‌ی‌ تێگه‌یشتن بگرنه‌به‌ر ، چونكه‌ هه‌ر ده‌سه‌لاَتێك ڕێگه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ گرتبێته‌ به‌ر تاسه‌ر بۆی‌ بۆی‌ نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر.
له‌ كۆتایی‌ به‌رنامه‌كه‌شدا نه‌وشیروان موسته‌فا وتی‌”ئه‌گه‌ر پێویستی‌ كرد ده‌چمه‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.

کورستان نیوز

Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا. Tags: .

ڕاپۆرتی سەندیکالیستەکانی سوید لە سەر کوردستانی عیراق وه‌رن با 8ی مارسی 2011بکه‌ین ڕۆژی وه‌رچه‌رخانكێ مێژووی له‌ کۆمه‌ڵگای عێراقدا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: