وه‌رن با 8ی مارسی 2011بکه‌ین ڕۆژی وه‌رچه‌رخانكێ مێژووی له‌ کۆمه‌ڵگای عێراقدا

2011/03/07 at 5:14 PM Leave a comment

8ی مارس رۆژی هاتنه‌  مه‌یدان وخستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی ژنانی نارازی و خه‌ڵکانی ئازادی خواز وپێشکه‌وتووخوازی کۆمه‌ڵگایه‌ ،له‌ دژی هه‌موو نابه‌رابه‌ری یه‌ك که‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا وجودی هه‌یه‌. 8ی مارس ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌ی  ته‌وای هه‌موو ئه‌و به‌شه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ر کوچه‌یه‌کی  ئه‌م دنیا یه‌دا به‌ده‌ست بێ مافی و  نابه‌رابه‌ری  نیزامی سه‌رمایه‌داری یه‌وه‌ ده‌ست و په‌نجه‌یان نه‌رم ده‌که‌ن.ده‌نگی  ژنانی کرێکارو زه‌حمه‌ت کێشه‌، ده‌نگی ژنانی فه‌رمانبه‌ران ومامۆستایانه‌، ده‌نگی ژنانی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌قڵێتی دواکه‌وتویی و پیاوسالاری و به‌ندکراوی جواردیواری ماڵه‌وه‌یان، ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دایکان و ژنانی ره‌ش پۆشکراوی ئه‌نفال و جگه‌ر سوتاو هه‌ر له‌گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌تا به‌غداد و به‌سره‌،ده‌نگی نارازی هه‌موو کچان  و کورانی  زانکۆ وپه‌یمانگاکانن ، 8ی مارس ڕۆژی ده‌نگ هه‌ڵبرینی  ئێمه‌ی ژنانه‌

8ی مارسی ئه‌مساڵ له‌ کوردستان وعێراق ‌ تایبه‌تمه‌ندی یه‌کی  گرنگ ومێژووی به‌ خۆوه‌ ده‌گرێت  که‌ هاوتایه‌ له‌ گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی عێراق و کوردستان،ئه‌گه‌ر چی له‌ ساڵانی ڕابردوو یه‌کێك له‌ ئه‌رکه‌کانمان  له‌ 8ی مارس دا  به‌ڕێخستنی  ڕێپێوان و خۆپیشاندان بوو له‌ دژی ده‌سه‌ڵات داران به‌رزکردنه‌وه‌ی یاداشت و داخوازی یه‌کانمان بوو به‌ ڕووی ده‌سه‌ڵات داراندا. وه‌ داوای گۆڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکانی باری که‌سێتی یمان ده‌کرد.به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان  له‌ دوای 17ی شوباته‌وه‌ ، وه‌ له‌ عێراق له‌ دوای 25 شوباته‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش ده‌وری خۆمان بگێرین له‌و خرۆشانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ دا. وه‌ ئه‌رك و ئامانجه‌کانان یه‌ك خه‌ین و سه‌ره‌رای هه‌ر داخوازی یه‌ك هه‌مانه‌ شان به‌شانی خۆپیشانده‌ران و له‌ ئاستێکی  فراوان تر هه‌نگاوه‌کانمان شکڵ به‌خۆوه‌ بگرێت .  

  به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان  له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا، نیشانه‌ی  ده‌رخستنی تواناو هێزی ئیراده‌یانه‌  له‌مه‌یدانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا.وه‌ هه‌وڵ وتێکۆشانی ژنان له‌ و مه‌یداندا چه‌نده‌ به‌هێزو خۆڕاگربێت، ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ری  جدی له‌ گۆڕینی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت .له‌به‌رئه‌وه‌ی تا چه‌ند ژنان له‌ مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ دوور له‌ سیاسه‌تی چه‌وتی حیزبی ده‌سه‌ڵات ده‌وربگێرن ،به‌ مانای ده‌ورگێڕانیان له‌ مه‌یدانی کاری جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌یی.  هه‌ڵسوڕاوانی ژنان  20 ساله‌ به‌هۆی ئه‌و یاسا کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوی یه‌وه‌،  له‌ ژێر سایه‌ی  ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه  زوڵمیان لێ ده‌کرێ و ده‌ چه‌وسێنرێنه‌وه‌ .به‌رده‌وام له‌شه‌ڕو کێشمه‌کێشی سیاسی دان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات داراندا. وه‌ له‌ هه‌ر کاتێکیش ئه‌گه‌ر له‌ ژێر  فشاردا شتێکیان بۆ ژنان کرد بێت  له‌ باشترین حاله‌تدا به‌چاوی به‌زیی ته‌ ماشای ژنان و مه‌سه‌له‌کانی ژنان کراوه‌، نه‌ك وه‌ك ئیراده‌ و توانایی ژنان خۆیان .

ئێمه‌ هه‌موو کات ئه‌وه‌مان دوپات کردۆته‌وه‌ ،وه‌ دوباتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ومی دینی (تاڵه‌بانی وبارزانی ومالکی) جێگه‌ ئومێدی خه‌ڵک نین ،وه‌ ئه‌وانه‌به‌پشتیوانی ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌و به‌ زه‌بری  هێزی عه‌سکه‌ری وملیشیاکانیانه‌وه‌ خۆیان سه‌پاندووه‌. به‌ یاساو قانوونه‌ سه‌رکوتگه‌ری یه‌کانیان ژیانی خه‌ڵکیان تێکداوه‌. ، ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌که‌وه‌ تیرۆرسته‌کان به‌ته‌قینه‌وه‌ وخۆ کوشی  ئه‌وا ئه‌مانیش به‌سه‌رکوتی ئازدی سیاسی، قانونی فره‌ ژنی و،کوشتنی ژنان ، بێکاری.برسێتی،بێخانه‌ولانه‌یی . وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ به‌خواست وداواکاری یه‌کانی ژنان وگه‌نجان و مناڵان به‌ربونه‌ته‌ گیانی خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردستان و عێراق وه‌ هه‌ر خۆیان ده‌رگایان له‌ به‌رامبه‌رسیخورو تیرۆرستان ئاواڵا کردووه‌.ئه‌مانه‌ ده‌سه‌ڵات داران شه‌رم  نایانگرێت له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتی خۆیان تا بۆیان بکرێت ده‌ست بۆ هه‌موو شتێک ده‌به‌ن ولووله‌ی یتفه‌نگه‌کانیان له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی ده‌ده‌نێن ومناڵان و خۆپیشانده‌ران شه‌ڵالی خوین ده‌که‌ن  له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر داواکاری یه‌کی خه‌ڵکی گرتن و ڕاونان کوشتن ته‌نها وه‌ڵامی یانه‌ . گرتن وکوشتن و  فڕاندنی  هه‌ڵسوراوان وخۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانیای  شاره‌کانی عێراق وکوردستان که‌ بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانیان و کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێکاری و بێخانه‌و لانه‌یی هاتبونه‌ مه‌یدان باشترین به‌ڵگه‌ن بۆسه‌رکوتی و دژایتی و دورێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌خواست و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وعێراق. وه‌به‌ دڵنیای یه‌وه‌ بۆ ژنانیش  ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت که‌متر نی یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ی ژنان ده‌بێت  ئه‌و ڕاستی یه‌ ده‌رک پێ بکه‌ین که‌ ته‌واوی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌ 20 ساڵه‌ له‌ژێر ده‌ سه‌ڵاتی  ئه‌حزابی قه‌ومی و دینی له‌ کوردستان وئێراق ته‌واوی خه‌ڵك به‌ده‌ستی یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ،له‌ پێش هه‌ر که‌سێکه‌وه‌ کۆت و زنجیرێکه‌ ژنانی یه‌خسیر کردوه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌دا.

هه‌ر بۆیه‌ هه‌مومان شایه‌تی ئه‌وه‌ین ،که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ،چۆن ڕژێمه‌ سی ساڵ ته‌مه‌نکان  له‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی (میسر و تونس لیبیا)و باقی ووڵاتانی ناوچه‌که‌ که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی رق و توره‌یی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی خۆیان وده‌سه‌ڵاتی ئه‌زه‌لی وئه‌به‌دیان  فرێ درایه‌ زبڵخانه‌ی مێژوه‌وه‌، سه‌روه‌ت وسامانه‌ دزراوه‌کانی خه‌ڵکی چۆن له‌ ناو ماڵ و بانکه‌ تایبه‌تی یه‌کانیان ئاشکرا کرا!!!

ئه‌زموونی چه‌ند سالی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و دینی له‌ عێراق و کوردستان  نه‌ك ته‌نها بۆ خه‌ڵکی عێراق به‌ڵکو بۆ هه‌موو دنیای سه‌لماند که‌ ئه‌م شێوه‌ ئه‌ڵته‌رناتیف و ده‌سه‌ڵاتانه‌ نه‌ك هه‌ر وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی خه‌ڵك بۆ  خۆشگوزه‌رانی وژیانێکی شایسته‌ی ئینسانی بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نین، به‌ڵکو بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ی ‌په‌یوه‌ندی یه‌ کۆمه‌ڵاتی یه‌کان ،له‌ شه‌ری نێوان شیعه‌و سونه‌ و کوردو عه‌ره‌ب وتورکمان و مه‌سیحی ویه‌زیدیه‌کان…هتد. وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژنان و‌ لاوان و خه‌ڵکی کوردستان و عێراقی کۆکردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندانه‌کانیان ده‌وره‌یه‌کی نوێ یه‌ له‌ خه‌بات و شۆرش له‌ پێناو نان کار ئازادی یه‌کسانی دا.وه‌ ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ ودژی ئینسانی یه‌.وه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕێکخراوی رزگاری ژنان له‌ عێراق  پێمان وایه‌ که‌ ته‌نیا ڕێگا چاره‌ ڕوخاندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی  مه‌ده‌نی غه‌یره‌ قه‌ومی  غه‌یره‌ دینی یه‌.

بژی ئازادی یه‌کسانی

بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی دینی

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌دله‌(ڕێکخراوی ڕزگاری ژنان له‌ عێراق)

Entry filed under: رۆژی جیهانی ژن, سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د. Tags: .

نه‌وشیروان موسته‌فا:ئــه‌گه‌ر پێویستی‌ كرد ده‌چــمه‌ نـێو خـۆپیشانده‌رانــه‌وه‌ ‌ ئۆکتۆبه‌ری نوێ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: