مه‌لا به‌ختیار هه‌ر تۆمه‌تبار نیه‌بڕیارده‌ریشه!

2011/03/08 at 3:42 PM لێدوانێک بنووسە

(له‌په‌یوه‌ند به‌هێرشی شه‌وی 5مارس بۆ سووتاندنی خێمه‌کانی مه‌یدانی ئازادی)

حه‌مه‌غه‌فور:دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار تۆمه‌تبار ئه‌کریت به‌وه‌ی که‌هێرشی شه‌وی 5 مارس بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی‌و سووتاندنی خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌فه‌رمانی ئه‌و بووبێت، سایتی چاودێر په‌یوه‌ندی کردووه‌به‌مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌و به‌ڕێزیشیان لیدوانی ڕه‌سمی داوه‌بۆ‌چاودێر. له‌به‌شێکی ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا هاتووه‌: “من بڕیاری‌سوتاندنی‌خێمه‌و بڕیاری‌هیچ هێرشێكیشم نه‌داوه‌، به‌ڵكو دوای‌ئه‌وه‌ی‌ئه‌و هه‌واڵه‌م له‌سایتی‌هاوڵاتی‌خوێنده‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ‌به‌حاكم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌گشتی‌ئاسایشم ووتووه‌كه‌لێكۆڵینه‌وه‌له‌و كێشه‌یه‌دا بكه‌ن.” .(هێڵی ته‌ئکید من کێشاومه‌).

 

به‌ر له‌هه‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێک پیویسته‌قسه‌یه‌ک له‌م مۆدێلی دیالۆگی دیموکراسیه‌ی نێوان سایتی چاودێرو خاوه‌نی ده‌زگای چاودێر( مه‌لا به‌ختیار)و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی بکه‌ین. ئه‌م دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌یه‌ی نێوان ده‌زگای حزبی‌و گوێڕاڵ سکانداڵێکه‌و هیچی تر. ئه‌م شه‌فافیه‌ت‌و زانیاری گواستنه‌وه‌مه‌سئولانه‌یه‌ی چاودێرو مه‌لا به‌ختیارو حاکم قادر مه‌گه‌ر ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌زموونی یه‌کێتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا جێگای ببێته‌وه‌.

 

کێ ئه‌توانێ بڕوا بکات ئه‌و هێزه‌یاسایی‌و ئه‌و ڕایه‌ڵه‌مۆڕاڵیه‌ی مه‌لا به‌ختیار وه‌کو کارگێڕی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ چاودێر که‌هیچ، چونکه‌ده‌زگایه‌کی ملدرێژی ژێر ده‌ستی به‌ڕێزیانه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حاکم قادر وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی سلێمانی چیه‌و کامه‌یه‌وا لایده‌رێکی حزبی فه‌رمان به‌سه‌ر پیاوێکی گه‌وره‌ی میری وه‌کو حاکم قادردا ئه‌دات‌و ئاراسته‌ی ئه‌داتێ هه‌تا بچێت له‌کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌و ئاژاوه‌گێڕیه‌کی ئاشکراو به‌رچاو دژ به‌هاوڵاتیانی ساره‌که‌ی بکۆڵێته‌وه‌!؟ له‌کاتێکدا خودی چه‌کداره‌کانی ئاسایشه‌که‌ی حاکم قادر تێوه‌گلاوه‌له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی به‌شه‌و و له‌شیرین خه‌ودا!!؟؟ وه‌حاکم قادر که‌به‌رپرسی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری چاودێری ئه‌من‌و ئاسایشی سلێمانیه‌ئاگای له‌هیچ نیه‌و دوای ئه‌وه‌که‌به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار به‌سه‌هو تۆمه‌تبار ئه‌کرێت به‌له‌پشتبوونی ئه‌م پیلانگێڕیه‌له‌دژی مه‌یدانی ئازادی، ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌و فه‌رمان ئه‌دات به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له‌ڕووداوه‌که‌بکۆڵێته‌وه‌!؟

 

ئه‌م ده‌سته‌که‌شفه‌. منداڵێکی سلێمانیش قانع ناکات ئه‌م سیناریؤیه‌تان. چونکه‌ته‌نها هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ی که‌خودی مه‌لا به‌ختیار که‌له‌لێدوانه‌ڕه‌سمیه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه، “، ده‌ستبه‌جێ‌به‌حاكم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌گشتی‌ئاسایشم ووتووه‌كه‌لێكۆڵینه‌وه‌له‌و كێشه‌یه‌دا بكه‌ن.”  یانی ئه‌مه‌که‌ده‌سه‌ڵاتێک، سه‌ره‌وه‌ریه‌ک که‌به‌رپرسێکی حزبی هه‌یه‌تی له‌سه‌رووی هه‌ر ده‌زگایه‌کی گوایا ڕه‌سمیه‌وه‌له‌چه‌شنی ئاسایشی گشتی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌شیه‌وه‌بێت، ئاوا سووک‌و ئاسان ئه‌ندامی حزبێک فه‌رمان بدات به‌پیاوێکی حکومه‌ت‌و یاسا، وه‌حاکم قادریش وورته‌ی لێوه‌نه‌یه‌ت، ئه‌و ڕاستیه‌مان پێ ئه‌سه‌لمێنێت که‌حزب هه‌مه‌کاره‌یه‌له‌م ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموونه‌ی کوردایه‌تیداو، له‌هه‌مان کاتیشدا، مادام مه‌لا به‌ختیار هێند ده‌ستڕۆیشتوو بێت به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیه‌وه‌، ئه‌کرێ‌و ئه‌شتوانێت فه‌رمانی پیلانگێڕان‌و په‌لاماردان‌و هێرش بردنیش بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی‌و سووتاندنی خێمه‌کانیش ده‌ربکاو فه‌رمانیش بدات به‌به‌ڕێز حاکم قادر، فه‌وره‌ن جێبه‌جێی بکات!! وه‌فه‌رمانی ترسناک تریش ده‌ربکات. بۆیه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه‌عه‌شیره‌یی‌و مافیاییانه‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆرو نائارامی‌و ئاشوب‌و ئاژوه‌گێڕیه‌! به‌دروست خه‌ڵک بۆ ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌بنه‌ماڵه‌یی‌و سه‌روخه‌ڵکیانه‌ڕاپه‌ڕیون.

 

حه‌مه‌غه‌فور

hamagafu@gmail.com

7مارس2011‌

 

 

 

 

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور.

بانگەواز بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و کۆمۆنیست و چه‌پ لە یادی بیست ساڵەی ڕاپەڕینی ئازاری 1991

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,735 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: