خودا نیە،هەزار خۆزگە خوداێەک دەبو!!!

2011/03/08 at 3:58 PM Leave a comment

عوسمان مەلا:خودا بۆچی باشە؟ خودای بە توانا و بە رەحم لە کرداردا مانای بونی دەسەلمی! ئەگەر لە کاتی تەنگانەدا فریا نەکوێ، بەڵگەی نەبونیەتی! خودا لای من یانی فریاد رەسێکی بەرەحم! دڵسۆزێکی بەتوانا و بەرپرسیارێکی هەستیار بەرانبەر بە مەخلوقاتی خۆی! خودا لای من یانی خۆشی و شادی، ئاوەدانی و ئازادی، بەختەوەری و خۆشەویستی! خودا لای من یانی پێش گرتن بە زۆڵم و زۆر، زیان و زەرەر، تەعەدا و ناحەقی! خودا لای من یانی نەبونی هەژاری و ژێردەستی، برسیەتی و ئاوارەیی! خودا لای من یانی عەدالەت و دادگەری! خودا بەمانەوە مانا دەدا. خودا ئەمانەی پێ دابین و دەستبەر نەکری، یانی خودا نیە. خوزگە خوداێەک دەبو!

لە کوردستانی دەیان جار خاپور و کوژراو، دیسانەکە دەیکوژنەوە و لە بەر داخوازی نان و ئاو و ئازدی مندالەکان و لاوەکانی شەلالی خوێن دەکەن، خوا لە کوێێە؟ لە زیندانی سەرۆک کچۆلەکانیان حامیلە کرد، خوا لە کوێ بو؟ لە ئەفغانستان ٩ منداڵ بە دەستی سەربازانی ئەمریکی کوژران کە خەریکی چیلکە کۆ کردنەوە بون بۆ دایکیان چێشتیان بۆ لێنیت، خوا لە کوێ بو؟ لە پاکستان لافاو هات و سەدان هەژاری کوشت، رۆژانە مەرگی تەقینەوەی بەسەردا دەباری خوا لە کوێ بو؟ هەمو رۆژێک لە ئێران چەندین لاو ئیعدام دەکرێ، چەندین گەنج لە سێدارە دەدری خوا لە کوێ بو؟ هەمو رۆژێک بە سەدان کەس لە عێراق دەکوژرین، خوا لە کوێ بو؟ دەسەلاتدارانی دیکتاتور وەک هار و درندە بەربونەتە گیانی بەشەر، شارەکان خاپور دەکەن، بومبا بارانی ژن و مندال دەکەن، لە زیندانەکان شکەنجە دەکن، خوا لە کوێ بو و لە کوێێە؟ خوزگە خواێەک دەبو!

کاتتێک دۆعاێان بە بلوک کوشت خوا لە کوێ بو؟ کاتێک هەلەبجەێان کیمیا باران کرد و لە چەند چرکەێەکدا ٥ هەزار کوردیان بێدەنگ کوشت، خودا لە کوێ بو؟ ئەگەر هەێە بۆچی رێگای دا مەخلوقە بێ تاوانەکەی ئاوا بە کۆمەڵ بکوژن؟ کاتێک ١٨٠٠٠ هەزاری دیکەی کوردیان بێ سەروشوێن کرد خودا لە کوێ بو؟ ئەگەر هەێە و بە رەحمە، بۆ هێشتی ئەنفالیان بکەن؟ لە ئێران ژنێکی گەنجیان لە سێدارەدا کە ٢ منداڵی بچکۆلەی هەبو و باوکیشیان بە دەعمی سەێارە مردبو، خوا لە کوێ بو؟ ئەو ٢ منداڵە دواتر چۆن سەیری بەشەر دەکەن؟ خۆزگە خوداێەک دەبو!

خۆزگە خوداێەک دەبو و پێشی بەم هەمو کارەسات و ستەمگەری و نا عەدالەتیانە دەگرت و ئاوا بێ باک و نا بەرپرسانە نەدەبوە تەماشاچی. ئەڵین خودا گەورە و بە رەحم و عادلە، ئاێا ئاوا خوداێەکی بە رەحم ئەتوانێ بەرانبەر بەم هەمو کوشتار و خوێن رشتن و ماڵویران کردنەی مەخلوقاتی خوی کە هەمو دەبنە کچ و کوری خوی بێدەنگ بێ؟

منداڵانی ئەفریقا بە ئاواتی کوتە نان و قومێک ئاو لە کاتێکدا وشک و رەق هەڵهاتون گیان دەدەن، لە ئوروپا هەمو ماڵیک شاری یاریە و ناز و نەعمەتە بۆ مندالان و ئەلێن خودا عادلە، خۆزگە خوداێەکی عادل دەبو!

خودا بواێە عەدالەت ئاوا نەدەبو، خوزگە خودا دەبو! بەداخەوە لە جێگای خودای بە رەحم و مێهرەبان، جیهان لە کونترول و لە ژێر دەسەلاتی تاقمێک دەسەلاتداری هار و بێ رەحم دایە و ئینسانەکان بە بێ پشت و پەنا و فریاد رەسیک دیل و ئەسیری جەلادەکان و خوێنرێژکانن.

بەراستی خوزگە خودایەک دەبو هوشیار و تێگەیشتو، رەحمان و رەحیم، بەخشندە و دڵسۆز، دادپەروەر و عادل، پشتیوان و پشتگری هەژاران، پشتیوانی بێتاوانان بواێە و رێگای نەدایە ئاوا بە موخلوقەکەی بکەن. خۆزگە خوداێەک دەبو پارێزەری سەر و ماڵی هاولاتیان، پارێزەری ئابروی ئابرومەندان، پارێزەری حورمەتی بە حورمەتان بواێە! خۆزگە خوداێەک دەبو رێگای لە ستەمکاران، جەلادان، تالانچیان، بکوژانی چەوساوەکان دەگرت! خوزگە خوداێەک دەبو لەقاو دەری درۆزنان و ریاکاران، هەلپەرستان و هەزار روەکان بواێە!

خودا نیە!!! هەزاران خۆزگە خوداێەک هەبوایە با ئەم جیناێەتانە روی نەداێە! یان کۆتایی بەم شەر و شور و ئاوارەیی، برسیەتی و نەداری، هەژاری و نەخۆشی، زیندان و شکەنجە، رەزالەت و پەستیانەی بهێناێە! خۆزگە خودایەک هەبوایە ژیان و گیانی مندالان و گەنجەکانمانی دەپاراست، ئاشتی و خۆشەویستی لە ناخماندا دەچاند، رق و قینی دەسریەوە، هەرزانی و یەکسانی دەبەخشی، رێز و حورمەت و عێزەتی نەفسی دەکردە تایبەتمەندیمان با بمانپەرەستیباێە و سپاسمان بکرداێە.

خۆزگا خوداێەک دەبو کە پێش لە ئێعدام و سێدارە دانی هەر ئینسانێک لە هەر شوێنیکی جیهاندا داری سێدارەکەی دەسوتان و پەتی سێدارەکەی لەت و کوت دەکرد، با وەک موعجزە لێمان قەبول کردبا و ئیمانمان پێ هینابا! خۆزگە خوداێەک دەبو کە ستەمکاران و زاڵمان و تالانچیانی سامانی خەلکی بەر لە ستەم کردن، بەر لە زۆلم کردن و بەر لە تالان کردن پێشی پێ دەگرتن و بە دەنگی بەرز هاواری کردبا: هیچ کەسیک نوێنەر و پێغەمبەر و راسپاردەی من نیە، ستەمکاران و زالمان و پێغەمبەران هەر هەمو درۆزنن و ساختەچی دەغەلکار و فریودەر.

 خوزگە خوداێەک دەبو! 

عوسمان مەلا             ٧/٣/٢٠١١

 

Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان, عو‌سمان- م. Tags: .

پیرۆز بێت ٨ی مارس،رۆژی جیهانی ژنان! به‌ختیار عه‌لی‌ و ئاراس فه‌تاح له سه‌رای ئازادی ده‌مێننه‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: