لە یادی بیست ساڵەی ڕاپەڕینی ئازاری 1991

2011/03/08 at 3:50 PM Leave a comment

ئەم ڕۆژانە، یادی بیست ساڵەی ڕاپەڕینی ئازاری 1991 ە. ڕاپەڕینێك کە لە زوربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا، دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژێمی بەعسی هەڵپێچا. لە جەرگەی ئەو ڕاپەڕینەدا هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە هەوڵی ڕێکخستن و بەرپاکردنی شوراکان بوون وەك ئۆرگانی ئیرادە و دەسەڵاتی جەماوەر بۆ ڕێکخراوکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە. “بەرەی کوردستانی” ئەو کاتە، پێکهاتوو لەم حزبە ناسیونالیست و دەسەڵاتدارانەی ئەمڕۆ، کەوتە سەرکوتی ئەو شۆرایانە، کەوتە تەنگ پێهەڵچنین، سەرکوت و ترۆری ئازادیخوازان.

ئەمرۆ حزبە ناسیونالیستەکانی کوردستان خۆیان هەڵدەکێشن بەوەی کە دەسەڵات و ئەزموونی ئەوان بەرهەمی ئەو ڕاپەڕینە و دەسکەوتەکانیەتی، دروست بەپێچەوانەوە، دەسەڵاتی ئەوان بەرهەمی لەباردن و خنکاندنی ئەو ڕاپەڕینە و دەسکەوتەکانی بوو، لەلایەن ئەوانەوە، هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانیدا. بەو ئەندازەی کە ئەم حزبە ناسیونالیستە کوردیانە، سەرکوتی شۆراکانیان کرد، بزوتنەوەی بێکاری ئەو کاتەیان تێکشکاند، خۆیان پڕچەك و خاوەن میلیشیا کرد، توانیان  جەماوەر بێ ئیرادە بکەن، دەسەڵاتیان بەسەر کۆمەڵگەدا بسه‌پێنن، سەروەتوسامانی گشتی لوش بدەن و وەك مۆتەکە بنیشنەوە بەسەر سینگی خەڵکی کوردستانەوە.

هاتنەمەیدانی جەماوەری ناڕازی بەدژی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرکوتگەرە لە 17 ی شوباتی ئەم ساڵدا و گوللە باران کردنی خۆپێشاندەران، کوشتن و بریندارکردنیان، باشترین دەرخەری ئەو ڕاستیانەی سەرەوەن.

ئەم خۆپێشاندانانە پێبەپێی پەرەسەندنیان، پاشەکشەیان بە دەسەڵاتدارانی کوردستان کردوە و ناچار کەوتونەتە زمان لوسی و بەڵێندان بە چاکسازی، ئەویش لەپێناو هێورکردنەوەی جەماوەری داخ لەدڵ و فریودانی خەڵك، دواترینان پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم بوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.

لە یادی بیست ساڵەی ڕاپەڕینی ئازاری 1991دا، کۆمەڵگەی کوردستان لە ژانگرتنی ڕاپەڕینێکی تردایە، بەڵام ئەم ڕاپەڕینە نەك دژی دەسەڵاتێکی چەوسێنەری نەتەوەیی کە لەدەرەوەی کوردستانەوە هاتبێت، بەڵكو دژی دەسەڵاتێکی نەتەوەیی خۆماڵییە.

ئەمرۆ لە کاتێکدا جەماوەری کوردستان هاتۆتەمەیدان کە شەپۆلێك لە ڕاپەڕین و شۆڕش وڵاتانی باکوری ئەفریقیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە و چەند دکتاتۆریان ڕوخاندوە و هی تریش به‌ڕێوه‌یه‌. هەر بۆیە، بۆ ڕزگار بوون لەم دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرکوتگەرە خۆماڵییە، خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان پێویستە سود وەرگرن لەو ئەزموونە شۆڕشگێرانەیەی وڵاتانی باکوری ئەفریقیا.

ڕێگەی بەدەستهێنانی خواسەتەکانی خەلکی کوردستان بۆ ژیانێکی کامەران و ئازاد، پەرەسەندن و باڵا پێکردنی ئەم خۆپێشاندانانەیە، تا ئاستی ڕاپەڕین و لە گۆڕنانی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرکوتگەرە و بەرپا کردنی دەسەڵاتێکی شۆرایی.

هێنانەدی بلۆکێکی ڕادیکاڵی ئازادیخواز لەدەرونی ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە و ئەم خۆپێشاندانانەدا، یەکێك لە ئەرکە دەمودەستەکانی هەڵسوڕاوانی ڕادیکاڵ و ئازادیخواز، هەڵسوڕاوانی چەپ و کۆمۆنیستە، بۆ ڕیسواکردنی زمان لوسی و فریوکاریەکانی دەسەڵات، بۆ بەرگرتن بە ئاسۆی ڕیفۆڕمیستی لیبراڵانە کە بە چاکسازیەکی نیوە ناچڵ، ئەم بزوتنەوە ناڕازیە و ئەم خۆپێشاندانانە هێور دەکەنەوە و لەدایك بوونی کۆرپەیەکی تری ڕاپەڕین لە کوردستاندا لەبار دەبەن.

نەمری و سەربەرزی بۆ گیان بەخت کردوانی ڕاپەڕینی ئازاری 1991، و خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵ.

مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرکوتگەر.

بژی ڕاپەڕین، بژی دەسەڵاتدارەتی شۆرایی.

ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری

6-3-2011

http://www.rewend.info

Entry filed under: ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. Tags: .

مه‌لا به‌ختیار هه‌ر تۆمه‌تبار نیه‌بڕیارده‌ریشه! پیرۆز بێت ٨ی مارس،رۆژی جیهانی ژنان!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: