مایه‌ی‌ شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌سه‌لاتدارانی‌ هه‌رێم،ئازادی له‌و هاوڵاتیانه‌ زه‌وتده‌كه‌ن،كه‌ ده‌یان ساڵه‌ خه‌باتی‌ بۆ ده‌كه‌ن

2011/03/08 at 4:27 PM لێدوانێک بنووسە

له‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ی راپۆرتێك كه‌،رێكخراوی‌ (هیومان رایتس ۆچ)ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ كردوه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ئه‌نجامیانداوه‌و له‌ نێویشیان به‌ وردی‌ باسی له‌ سوتاندنی خێمه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو كه‌: رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 6ی ئازار به‌ به‌رچاوی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كه‌ ده‌موچاویان هه‌ڵپێچرابو هێرشیانكرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ شاری سلێمانی. په‌لامارده‌ران رێگه‌یان پێدرا كه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران بده‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن و ئاگر له‌ خێمه‌كانیشیان به‌ربده‌ن.
ریكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌: ئه‌ركی هێزه‌كانی ئاسایشه‌ پارێزگاری بۆ ئازادی راده‌ربڕین و كۆبونه‌وه‌ی هێمنانه‌ دابین بكات.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌دا، سارا لی ویتسون، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له‌ هیومان رایتس ۆچ، ئه‌وه‌ی‌ وتوه‌”ناكرێت هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌وری ته‌ماشاكار ببین له‌ كاتێدا كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ كاره‌ دزێوه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن. مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ كه‌ ده‌یان ساڵ دوای سه‌ركوتكردن، ئه‌مڕۆكورد ئه‌و مافه‌ و ئازادییه‌ی نییه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیدا دابینیان بكات، له‌وانه‌ مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌”.
ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی سوتاندنی ئه‌و خێمانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران تێیدا ده‌مانه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی 6 ی‌ مانگ، له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ (هیومان رایتس ۆچ) دا هاتوه‌ “یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ پارێزه‌ره‌ به‌ (هیومان رایتس ۆچ)ی وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكدا له‌ خێمه‌یه‌كدا خه‌ریكی ده‌مه‌ته‌قێ بوین، له‌ پڕ گوێم له‌ ته‌قه‌ی ده‌مانچه‌ بو، دو ده‌قه‌ دوای ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ به‌ تێڵا هاتنه‌ سه‌رمان و هه‌رچی له‌ رێیاندا بوایه‌ پێیاندا ده‌كێشا. چه‌ند كه‌سێكیان له‌ ده‌به‌ی بچوكدا به‌نزیان پێو، ئه‌یانكرد به‌ سه‌ر خێمه‌كانداو یه‌كسه‌ر چه‌ند په‌لامارده‌رێكی تر شقارته‌یان داده‌گیرساندو خێمه‌كانیان ئه‌سوتاند. به‌ دار له‌و خه‌ڵكانه‌یان ئه‌دا كه‌ له‌ خێمه‌كاندا خه‌وتبون.”
ده‌رباره‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی ئاسایش بۆ رێگرتن له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ خێمه‌كانیان سوتاند، ئه‌وه‌ش خراوه‌ رو كه‌: “سێ خۆپیشانده‌ر به‌ (هیومان رایتس ۆچ) یان وت، كاتێ هێرشیانكرایه‌ سه‌ر به‌ جیا چوبون بۆ لای ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش كه‌ له‌ نزیكیان جێگركرابون و داوایان كردبو یارمه‌تیان بده‌ن دژی په‌لامارده‌ران، به‌ڵام ئاسایشه‌كان وتبویان كه‌ فه‌رمانی ده‌ستێوه‌ردانیان نییه‌”.

Entry filed under: مــێدیــاکــان.

به‌ختیار عه‌لی‌ و ئاراس فه‌تاح له سه‌رای ئازادی ده‌مێننه‌وه‌ ره‌فسه‌نجانی یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌کانی له‌ده‌ست دا

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,225 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: