ویستیان ئۆپۆزسیۆن بترسێنن…

2011/03/08 at 8:32 PM Leave a comment

به‌بڕیاری‌ سه‌رۆك، ده‌رگای‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن داده‌خرێت

سبه ی>دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان، هه‌رسێ‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ بڕیاریاندا له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان بمێننه‌وه‌ و گفتوگۆ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام به‌بڕیاری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌رگای‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن داده‌خرێت.
یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا بو به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: ئێمه‌ سه‌رقاڵی‌ گفتوگۆ بوین، كاتێكامان زانی‌ ده‌رگایان له‌سه‌رداخستین، هاوكات هێزێكی‌ زۆریشیان له‌ناو په‌رله‌ماندا بڵاوكردبۆوه‌.
وتیشی‌: ده‌رگا داخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هێز له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ ترساندنی‌ ئێمه‌ بو، به‌ڵام ئێمه‌ درێژه‌مان به‌ كاره‌كانی‌ خۆماندا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد: وایان به‌ ئێمه‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ بۆیه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ده‌ركردوه‌، چونكه‌ عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری‌ چوه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ی‌ ئه‌و دانیشتوه‌، به‌ڵام ئه‌و پاساوه‌ بێ بنه‌مایه‌ و كه‌س له‌ شوێنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دانه‌نیشتوه‌، به‌ڵكو ویستیان ترس بخه‌نه‌ دڵی‌ ئێمه‌وه‌، ئێمه‌ش وا سه‌یری‌ روداوه‌كه‌مان كرد كه‌ كارێكی‌ نه‌شیاوه‌ و بێڕێزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مان و هیچی‌ تر.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

پــەرلەمــانتارانــی ئــۆپــۆزسیــۆن لــە نــاو پەرلەماندا زیــندانــی کــران ئۆپۆزسیۆن:ده‌بێت سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوای‌ لێبوردن بكات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: