مـــــەرگـــــى دیـــــکتـــــاتـــــۆرەکـــــان

2011/03/09 at 6:50 PM Leave a comment

“مەرگى وەحشیگەریى ئابورى و سیاسى و شارستانى”

      ئاسۆ جەبار:مەرگى دیکتاتۆر،واتە مەرگى دەسەڵاتى رەهاى حیزب و سەرکردە و بەرپرس و کاسەلێس و نائیسان و نانبڕ و مەرگى دەرەبەگ و بکوژ و مەرگى میدیاى زەبەلاح و چەواشەکار و ئاشکرابوونى دۆسیە قێزەوەنەکانى ئەو سیستمە دیکتاتۆرییە ناشرین و نائەخلاقییەى کە پێکڕا هێزگەلێکى ناشارستانى و نائیسانى بوون بۆ بەرپاکردنى فەزایەکى کوشندەى چەوسانەوەى ئابورى و سیاسى و شارستانى و رۆشنبیرى و کولتوریى. مەرگى دیکتاتۆر واتە مەرگى سانسۆر و دەرەبەگایەتیى حیزبى و حکومى بەسەر ژیان و گوزەران و چاپ و بڵاوکراوەکانەوەـ واتە مەرگى دەوڵەمەندە چاوچنۆکەکانى حیزب و ئاشکرابوونى دزیى گەورە و پڕۆژەى وەهمى و تاڵانکردنى کۆمەڵگە و ئاشکرابوونى ستراتیژى داگیرکردن و تاکتیکى کوشندە.
ئەم نوسینە تەرخاندەکەین بۆ قسەکردن لەسەر دیاردەیەکى شارستانى زیندوو، دیاردەیەک کە مێژوو دەتوانێت شانازى گەورەى پێوەبکات، کە پێکڕا پەیوەندییەکى قوڵ و هەمەلایەنى هەیە بە ژیانى سیاسى و کۆمەڵایەتى و کولتورى سەرلەبەرى ئینسانەکانەوە. رووداواکانى ئەم دواییانە پێمان دەڵێن: دیکتاتۆرەکان چەند دڕندە بن، کۆمەڵگەیان بۆ خامۆش ناکرێت و شەقامەکانیان بۆ قفڵ نادرێت، چەند بکوژ و چەوسێنەر و عەسکەرتارى بن ناتوانن شارەکان گڕ تێبەردەن و هاوڵاتیان رەشبەگیر و رەشەکوژ بکەن.
وەکچۆن دیکتاتۆرەکان لەخۆیانەوە دروست نابن، هاوکات ستەمکاریش رێکەوتێکى خێرا و سەیروسەمەرە نییە، ستەمکاریى تەنها بریتى نییە لەداپڵۆسین و کوشتن و وێرانکارى و پڕکردنەوەى زیدانەکان، ستەمکارى جیهانبینییەکى گەورەى پێکهاتەیى ئالۆزە لەسەر نەخشەیەکى شارستانى و کۆمەڵایەتى، کەواتە وەکچۆن ستەمکاریى جەستەیى لەئارادایە، ستەمکاریى مێژوویى و شارستانى و رۆشنبیرى و حیزبى و پەروەردەیى و ئابورى و سیاسى و دەروونى و بەڕێوەبردن پێکهێنەرى ئەو سیستامە نالۆژیکى و وێرانکارەیە کە وێرانکار و پێکهێنەرى کڵێشەیەکى دیاریکراوى کۆنترۆڵکردن و خاڵیکردنەوەى هەر پێکهاتە و دامەزراوەیەکە لەجیهانبینییە جیاواز و سەربەخۆکان و پڕکردنەوایان بە کەرەستەگەلێکى دیکتاتۆرى و نائەخلاقى و نالۆژیکى تائاستێکى قوڵى زەبروزەنگ.
کاتێک دیکتاتۆرەکان دەبن بەخاوەنى هێزێکى گەورەى سەربازى، هەر لەسوپاى ئامادەباشەوە تادەگاتە چەکى قورس و بۆمبى کیمیاوى و بەکتریى و بایلۆژى و ئەتۆمى، ماناى ئەوە نییە دیکتاتۆر لەدایەکدەبێت، بە مانایەک تەنها جەبەروتى سوپا و هێزى میلیتارى ناتوانن دیکتاتۆر دروستبکەن، نەخێر بۆنمونە چۆن کۆمەڵگە هەیە بەرهەمهێنەرى دیکتاتۆرە راستەقینەکانن، هاوکات زۆرکات یاسا دەتوانێت مەترسیدارترین سیستمى دیکتاتۆرى بخولقێنێت، زۆرجار مەزهەبێکى دیاریکراو یان دەسەڵاتێکى ئاینى یان ئیئتلافێکى حیزبى و نەتەوەیى و مەزهەبى پێکڕا دەتوانن بەرهەمهێنەرى زەبەلاحترین سیستمى دیکتاتۆرى بن، هەر لەدیکتاتۆرییەتى ئابورییەوە تادەگاتە دیکتاتۆریەتى کارگێڕى و سەربازى و دامودەزگایى و پۆلیسى و میدیایى و ئیستیخبارێتى و نەتەوەیى. 
زۆر بەسادەیى بۆنمونە پڕۆژەیاسایەکى دەستورى دەتوانێت لەیەکچرکەى غافڵگیردا مەترسیدارترین دیکتاتۆر و مەزنترین فاشیستت بۆ دروستبکات، هاوکات پێبەندى و هوتافکێشانێَکى کوێرانە بۆ سەرکردەیەکى شەڵاڵ لەگەندەڵى و پێشێلکارى مافى مرۆڤ دەکارێت بەرهەمهێنەرى دیکتاتۆرێکى راستەقینە و زیندوو بێت.
قوڕسترین شۆڕش، شۆرشە بەسەر دیکتاتۆرەکاندا، قوڕسترین شەڕ شەڕە لەگەڵ دیکتاتۆرەکاندا. بەڵام ئاسانترین کار دروستکردن و داتاشینى دیکتاتۆرە، مێژوو ئەو راستییانەمان بۆ دەخاتە بەردەست کە ئێستاکە لەم ساتەوەختى نوسینەدا دەبنە بەڵگەلێکى زیندوو بۆ راستکردنەوەى ئەو حەقیقەتە سادانەى کە تائەورۆکە بە زیندوویى ماونەتەوە.
بۆ دۆزینەوەى شوناسى راستەقینەى ئەو پیشەسازییە سەرەتاییەى دروستکردن و زیندووکردنەوەى دیکتاتۆر و سیستمى دیکتاتۆریەت، پێویستە بەرلەهەر شتێک بگەڕێینەوە بۆ ستراکچەرى ئەو بونیادە گەورەیەى کە دیکتاتۆرى لەسەر رادەوەستێت، بگەڕێینەوە بۆئەو  نیزامى دابەشبوونەى کە سەرلەبەرى پانتاییەکان لەساتەوەختێکى درێژخایەنى بێئاگاییەکاندا داگیردەکات، دەکرێت ئەو رێکخەرە گەورەیە بخەینە بەردەم پرسیار و راڤەکارى کە فەزاى بێدەنگى و سەرزەمینى بێدەنگ و خامۆش دروستدەکەن، پێویستە ئەو ناوەند و دەزگا و پانتاییانە بناسین کە دەکەوێتە نێوان بێدەنگى و زەبروزەنگەوە، کە پردى پەیوەندین لەنێوان خامۆشى و دەسەڵاتدا، هاوکات سەرزەمینێکن لەنێوان مەرگ و وەهمدا. مەرج نییە بگەڕێیتەوە سەر ئەو کاریزمایەى کە لەدەورى ئەو بوونەوەرە تەجەلادەکات، بگەڕێینەوە بۆ سەر ئەو عەدەمییەتەى کە لەدەرەوەى هەموو بوونەوەرەکان، هەموو هەبووەکان بەرپادەبێت، کەواتە ئایا ئێمە لەدەرەوەى ئەو خەیاڵگەیە دەژین، ئایا کەوتوینەتە دەرەوەى ئەو بازنە بێسنورەى کە فەزاکانى دیکتاتۆر دەکێشن و دووبارەدەبنەوە، ئایا لەهەموو بوونەوەرێکدا ئەو کاریزمایە دروست نابێت؟ تۆ بۆئەوەى لەدەرەوەى ئەو مۆنۆپۆلیزەیە قسەبکەیت و رامانێکى دیکە و دنیابینیەکى دیکە بەرپابکەیت، دەکرێت لەدەرەوەى ئەو وێرانەیە، لەدەرەوەى ئەو ستراکتورە کۆنکرێتییە جارێکى دیکە بڕوانیتە ئەو بونیادە و ئەو کاریزماو داگیرکارییە گەورەیەى کە دیکتاتۆر خەلقى دەکات و دەبێتە خالق و بەرپاکەرى ئەو پانتاییە کۆنترۆڵکراوانەى کە مرۆڤەکانى تیادا دەژین. ئەو وەک کورتکەرەوەیەکى گەورەى ژیان، تەنها مەرگدۆستێکى کارا نییە بۆ بەرپاکردنى مەرگ؛ نەخێر ئەو لەخودى مەرگ مۆدیلێکى دیکەى ژیان بەرپادەکات و خەیاڵێکى سەرتاسەرى بێئیرادەى تاکەکان و ئیرادەیەکى گشتى کۆنکرێتى دروستدەکات، دیکتاتۆر خولقێنەرێکى گەورەى فەنتازیا و حیکایەتە وەهمیەکانە، کاتێک تەواوى ناوەندەکان دەبنە دارێژەر و بەرپاکەرانى کۆنتروڵ و چاودێریکردن و لێپرسینەوە و تەرجەمەکردنى شفرەکان و هێماکانى ئەو دەسەڵاتە، تۆ بەئاسانى ناخوانیت سەربازگەیەک لەمزگەوتێک جیابکەیتەوە، ناتوانیت قوتابخانەیەک لەرێکخراوێکى حیزبى یان لەدەزگاکانى دەسەڵات جیابکەیتەوە، یان زانکۆ لەبە%@9�دیخانە جیابکەیتەوە، کاتێک سەرجەم ناوەندەکان دەبنە موڵکى دەسەڵات و حیزب؛ ئەوکاتە سیستمێکى ئاسۆیى کۆنترۆڵ و داگیرکاریى بەرپادەبێت، ئەوکاتە دیکتاتۆر و کاریزماکانى بەسەر تەواوى نێوەندەکاندا دابەشدەبن، دەرئەنجام مامۆستایەک یان مەلایەک دەتوانێت هەمان رۆڵ و کاریگەریى دیکتاتۆر ببینێت، ئەوکاتە مزگەوتێک و خوێندنگەیەک و زانکۆیەک دەتوانن هەمان رۆڵى حیزب و دیکتاتۆر ببینن، کاتێک دیکتاتۆر بەسەر تەواوى ناوەند و موۆڤەکاندا دابەشدەبێت، گرنگ نییە دیکتاتۆر هەیە یان نییە، راڤەکردنى ئەم بۆچوونە زۆر بە سادەیى پەیوەستە بە ڕوانین و دنیابینیە هاوشێوەکان و لەکارخستن و خەساندنى سەرلەبەرى جیاوازییە فەرهەنگى و رۆشنبیرى و شارستانییەکان و یەکسانکردنەوەى سەرلەبەرى ئەو ناوەندە ژیارییە بە پانتاییەکى گەورەى بەرهەمهێنا!D9�ى ئیرادەیەکى گشتیى پاوانکراوى تاکڕەهەند.
لەکۆتاییدا دیکتاتۆریەت و دروستکردنى دیکتاتۆرەکان رێکەوتێکى ئەفسانەیى نییە، بەڵکە پیشەسازییەک%D=� راستەقینە و زیندووە لەسەر ئاستى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و ئابورى و پەروەردەیى و دواجار بێدەنگى دروستکارێکى راستەقینەى دیکتاتۆر و ستەمکار و بکوژەکانە، بە پێچەوانەشەوە فشار و ناڕەزایى و دروستبوونى ئۆپۆزسیۆن و دادگاییکردنى وەزیر و بەرپرس و تاڵانچى و گەندەڵخۆر و بکوژەکان رێگرێکى راستەقینەن لەبەردەم ئەو پیشەسازییە راستەقینەیەدا کە کارخانەیەکى گەورەیە بۆ دروستکردن و جوانکردنى دیکتاتۆرەکان.
لەکۆتاییدا کۆمەڵگەى بەرپرسیار بەرهەمهێنەرى هێزگەلێکى شارستانى و زیندووە بۆ زیندووکردنەوەى شەقامەکان و رەخنەگرتن و ناڕەزایى و ئیرادە و شکاندنى سانسۆرەکان و ئاشکراکردنى فەزیحە و ئەو ئاستە وەحشیگەرییەى کە دیکتاتۆرەکان بەرهەمیان هێناوە.
دیکتاتۆر چەند دڕندە بیت، لەبەردەم کۆمەڵگەیەکى بەرپرسیار و زیندوودا بێجگەلە بونەوەرێکى زەلیل و تاوانبار و دۆڕاو هیچى دیکە نییە.
دەرەنجام کۆمەڵگە بەرپرسیارێکى راستەقینە و زیندووە بەرامبەر گۆڕانکاریى سیاسى و کولتورى و کۆمەڵایەتى و ئابورى، ئەو نائینسانیەتەى کە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و ستەمکارەکان تاسەرئێسقان بەرگرى لێدەکەن، کۆمەڵگە دەتوانێت لەیەک چرکەى شارستانى و ئیسانپەروەریدا تێکیبشکێنێت، بەڵام ئەم پڕۆسەیە بێئەندازە وەستاوە لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییە شارستانى و ئەخلاقى و کولتورییەى کە هەڵگرى کایەیەکى مەعریفى زیندووە بۆ پراکتیزەکردنى ئینساندۆستى لەرووبەرێکى زیندووى شارستانیدا. کەواتە ئایا ئێمە خاوەنى ئەو بەرپرسیارێتییە شارستانى و ئەخلاقى و کولتوریى و سیاسییەن بۆ رووبەڕووبونەوە و بەرپاکردنى سەرزەمینێکى کراوە و کاریگەر و یاسایى و سیاسى؟

      ئاسۆ جەبار

Entry filed under: Categori, ئاسۆ جەبار. Tags: .

“یـــه‌كێك له‌ مـــه‌ترسیه‌كـــان له‌ هه‌رێم بـــونی‌ دو هـــێزی‌ چـــه‌كـــداره‌” 3 هه واڵ له قه‌ڵادزه ی،که‌لار،سلێماني

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: