نابێت فێری”نا”یه‌كی بێئاڕاسته‌ و كوێرانه‌ بن

2011/03/10 at 7:23 PM Leave a comment

له‌وانه‌ نیم كه‌ باوه‌ڕم به‌دروستكردنی به‌هه‌شته‌ له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئینسان ده‌توانێت سیستمێك دروست بكات که مرۆڤه‌كان تێیدا نه‌كرێنه‌ كۆیله‌

به‌ختیار عه‌لی:نووسه‌ر و ڕووناكبیر له‌نێو ئاپۆره‌ی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیدا ڕایگه‌یاند؛ “ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ئه‌مڕۆ دروستی ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌م جوان بێتو هه‌م دروست بێت، چونكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی داهاتوومان هه‌یه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی دوای خۆتان هه‌یه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو دڵه‌ كپكراوه‌كانی كوردستان هه‌یه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانای شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه‌ش له‌ خۆرهه‌ڵاتو باكوور و خۆرئاوا هه‌یه‌”، بۆیه‌ به‌ختیار عه‌لی وتی: “ئێوه‌ لێره‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌تان هه‌ڵگرتووه‌، ئێوه‌ ته‌نیا مانای ماف و ئازادی ناگۆڕن، به‌ڵكو نه‌وه‌یه‌كن مانای سیاسه‌ت له‌ڕه‌گه‌وه‌ ده‌گۆڕن”.
نیوه‌ڕۆی دوێنی به‌ختیار عه‌لی له‌ وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م خوێندكارانی خۆپیشانده‌ری زانكۆ وتی: “له‌وانه‌ نیم كه‌ باوه‌ڕم به‌دروستكردنی به‌هه‌شته‌ له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئینسان ده‌توانێت سیستمێك دروست بكات لانیكه‌می دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و مرۆڤه‌كان تێیدا نه‌كرێنه‌ كۆیله‌ و بوونه‌وه‌ری په‌راوێز و بێده‌نگكراو”.
له‌به‌شێكی وته‌كه‌یدا بۆ خوێندكاران نووسه‌ر و ڕووناكبیر وتی: “گه‌وره‌ترین ده‌ردێك كۆمه‌ڵگایه‌ك تووشی ببێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكڕای مرۆڤه‌كانی پێكه‌وه‌ بڵێن “به‌ڵێ”، ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هێزێكی ڕاسته‌قینه‌مان نییه‌ بڵێت “نا”، “ناكانی” پێشوومان هه‌مووی “نا”ی بچووكن، گه‌وره‌ترین و قورسترین شتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك فێری ببێت هونه‌ری وتنی “نا”یه‌، به‌ڵام به‌ختیار عه‌لی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕووی له‌خوێندكاران كرد و وتی: “باس له‌ڕه‌فزكردن و توڕه‌ییه‌كی كوێرانه‌ ناكه‌م، باس له‌”نا”یه‌ك ناكه‌م كه‌ ته‌نها له‌زه‌ت له‌ تووڕه‌یی خۆی ببینێت، به‌ڵكو “نا”یه‌ك له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ مرۆڤ هه‌م خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ و هه‌م مانایه‌ك به‌ ژیانی ده‌دات”. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ده‌ربڕینی (به‌ڵی) و (نا)، به‌ختیار به‌ خوێندكارانی وت: “به‌ڵێ”یه‌ك كه‌ گوزارشت له‌ ئیراده‌یه‌كی دروستكه‌ر و پۆزه‌تیڤ ده‌كات، نه‌وه‌ك “به‌ڵێ”یه‌ك كه‌ “به‌ڵێی كۆیله‌یه‌تییه‌”. “نا”یه‌ك كه‌ گوزارشت له‌ بیركردنه‌وه‌ و وشیاری ده‌كات نه‌وه‌ك “نا”یه‌ك كه‌ “نایه‌كی كوێرانه‌ و بێئاڕاسته‌ و عه‌ده‌مییه‌”. بۆیه‌ وتیشی: “لێگه‌ڕێن ئه‌م خه‌ونه‌ له‌سنوری بچوكدا دیل نه‌كه‌ین، لێگه‌ڕێن تووڕه‌ییتان ته‌نیا تووڕه‌یی نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌زوڵمێك یان دیكتاتۆرێك، به‌ڵكو تووڕه‌یی بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌ دیكتاتۆرییه‌ت دروستده‌كات.”
به‌ختیار عه‌لی له‌نێو خوێندكاراندا به‌چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی لێكرا، له‌وێوه‌ خوێندكارانی به‌گیانی زیندووی كۆمه‌ڵ وه‌سفكرد و وتی: “مرۆڤی ئێمه‌ چه‌ندین وه‌خته‌ ته‌نیا بینه‌ر و گوێگربووه‌، سیاسه‌ت و مێژوو دوو شانۆ بوون كه‌ هه‌رگیز مرۆڤی ئه‌م وڵاته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك ئه‌كته‌ری ڕاسته‌قینه‌ تێیدا به‌شدار بێت، گه‌وره‌ترین و ترسناكترین دیارده‌ی ئه‌م مێژووه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئینسانه‌كان هه‌میشه‌ له‌په‌راوێزدا بوون، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین كاتێك مانای ده‌بێت و كاتێك ده‌بێته‌ هێزێكی گه‌وره‌ كه‌ مرۆڤی ئێمه‌ و تاكی ئێمه‌ له‌ دۆخی په‌راوێزی ده‌ربێنیت و بیكاته‌وه‌ به‌ بكه‌ر و دروستكه‌ری مێژووی خۆی”.ئاسۆ

Entry filed under: به‌ختیارعه‌لی. Tags: .

فیلم:8 مارس سلێمانی دوو سەرنج لەسەر بانگەوازەکەی”حکک کوردستان”بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و کۆمۆنیست و چه‌پ.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: