فاروق ره‌فیق:ده‌سه‌ڵات له‌بری‌ تۆمه‌ت‌و سیناریۆ خستنه‌پاڵ من،باشتره‌ داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات

2011/03/11 at 4:47 PM Leave a comment

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا،فاروق ره‌فیق نو‌وسه‌رو روناكبیر،وه‌ڵامی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ رووبه‌إووی‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و پێیوایه‌ له‌بری‌ ئه‌و تۆمه‌ت‌و سیناریۆیانه‌، ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ خه‌ڵك‌و دایالۆگ‌و شێوازێكی‌ عه‌قڵانی‌ هه‌بێت.هاوڵاتی‌: دوێنێ له‌یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كاندا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ تۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌رپرسی حیزبی‌و حكومییه‌وه‌ پاره‌ت وه‌رگرتووه‌، ئه‌و زانیارییانه‌ تاچه‌نده‌ راستن؟
فاروق ره‌فیق: من هه‌ر له‌رۆژی‌ یه‌كه‌می‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ وه‌كو نیشانه‌ نیشانه‌م لێگیراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تادا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت‌و درۆو ده‌له‌سه‌ی‌ بێمانایان به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكرده‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ دوو ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تییان له‌سه‌ر ئێمه‌ كردووه‌، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ له‌وه‌ش ده‌رچووه‌و رۆیشتووه‌ته‌ سه‌ر رووپه‌ری‌ رۆژنامه‌كان‌و ته‌شهیرو سوكایه‌تیپێكردنی‌ ئه‌خلاقیی‌ به‌خودی‌ خۆم‌و خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌ن له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شدارین، ئه‌وه‌ش بۆ شكاندنی‌ كاره‌كته‌رمانه‌.
هاوڵاتی‌: ئه‌و شتانه‌ی‌ ئه‌وان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی‌ تۆ، چییه‌؟
فاروق ره‌فیق: باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ گوایا من له‌لایه‌ن هێرۆخانه‌وه‌ پاره‌م پێدراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ دوا ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ رووبه‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دواتر هه‌ڵوێستی‌ خۆم ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌رده‌بإین، ئه‌وه‌ش بێبنه‌ماترین شته‌ كه‌ خۆم تائێستا دیومه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تێكی‌ تریشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایا دكتۆر به‌رهه‌م منی‌ بینیوه‌و له‌دروستكردنی‌ كابینه‌ی‌ تازه‌دا وه‌زاره‌تم پێده‌دات، من له‌م مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌ به‌هه‌موو كه‌سم راگه‌یاندووه‌ كه‌ هاونیشتیمانییه‌كم هۆیه‌ك وای‌ له‌من كردووه‌ بێمه‌ ئێره‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌نجانی‌ شاره‌كه‌م بیرنداركراون‌و كوژراون، خۆإسكانه‌ هاتوومه‌ته‌ ئێره‌‌و رابه‌ری‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ نیم، تۆمه‌تێكی‌ تریشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ی‌ خانه‌ی‌ حیكمه‌ت بإدراوه‌، خانه‌ی‌ حیكمه‌ت حه‌وت مانگ پێش ئێستا بودجه‌كه‌ی‌ بإاوه‌ راسته‌ من به‌إێوه‌به‌ری‌ خانه‌ بووم، به‌ڵام ره‌بتێكی‌ به‌منه‌وه‌ نییه‌و من وه‌ك هاوڵاتی‌ له‌سه‌ر شه‌قامم نه‌ك وه‌ك خانه‌ی‌ حیكمه‌ت.
هاوڵاتی‌: بۆچی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ بۆ خۆت‌و خێزانه‌كه‌ت دروستده‌كه‌ن؟
فاروق ره‌فیق: بۆئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بكشێینه‌ دواوه‌‌و ماندوومان بكه‌ن، به‌ڵام من به‌وانه‌ ده‌ڵێم ئه‌م شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ شێوازێكی‌ قێزه‌ونه‌و زۆر نامه‌دانییانه‌یه‌، ئێمه‌ چه‌ندینجار له‌مینبه‌ری‌ مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌ داوامان له‌حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كردووه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ عاقڵتان هه‌یه‌ بیهێنن با گفتوگۆ بكه‌ین خه‌ڵك داواكاری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا هه‌ر درێژكراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردین كه‌ له‌رابردوودا كه‌ خێڵێك دژی‌ خێڵێك بوو یه‌كه‌م شت تۆمه‌تی‌ ئه‌خلاقی بۆ دروست ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ من دژی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌وه‌ستمه‌وه‌و خه‌ڵكیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ به‌رپرسێكی‌ سیاسییمان نه‌دیووه‌ چه‌ندینجاریش به‌رپرسه‌كان ویستو‌ویانه‌ بمبینن، به‌ڵام من ره‌تمكردووه‌ته‌وه‌و وتو‌ومه‌ من یه‌ك كه‌سم بإۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا قسه‌ بكه‌ن بۆ له‌گه‌ڵ مندا قسه‌ ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی‌: له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ تۆمه‌ته‌كاندا ناوی‌ دكتۆر به‌رهه‌م‌و هێرۆخان هاتووه‌، تۆ چ قسه‌یه‌كت بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ هه‌یه‌؟
فاروق ره‌فیق: داواكارم له‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ كه‌ ناویان هاتووه‌ تكایان لێده‌كه‌م كه‌ ئاگایان له‌وه‌بێت كه‌ رۆژێكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ چاو به‌چاو بكه‌وێته‌وه‌ وه‌رنه‌ سه‌رخه‌ت‌و رایبگه‌یه‌ن كه‌ ئه‌م درۆو ده‌له‌سه‌یه‌ راست نییه‌، گرنگترین شت بۆمن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێنه‌رانی‌ كورد له‌سه‌دا سه‌د دڵنیابن كه‌ ئێمه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ شه‌خسیمان نییه‌.
هاوڵاتی‌: هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ بۆت دروستكراوه‌؟
فاروق ره‌فیق: من نو‌وسه‌رم له‌ئێستادا داستانی‌ دوو كتێبم پێیه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م 20 رۆژه‌ی‌ ئێره‌دا بۆم دروستبووه‌، شیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تاك به‌تاكی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ ئه‌م 20 رۆژه‌ی‌ ئێره‌ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها داوای‌ یاسایش له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی‌ رووبه‌ر تۆمارده‌كه‌م ده‌بێت له‌لاپه‌إه‌ی‌ یه‌كمیشدا پۆزشم بۆ بهێننه‌وه‌ بڵێن هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌مان به‌رانبه‌ر به‌م زاته‌ كردووه‌. ئێستاش له‌مه‌یدانی‌ ئازادین به‌و هیوایه‌ین كه‌ داواكاری‌ خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكاته‌ من قسه‌ی‌ ترم ده‌بێت، هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ نامه‌وێت ناوی‌ بهێنم خه‌ڵكی‌ ناردووه‌ته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌و تۆمه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك دژم بوه‌ستێته‌وه‌.
هاوڵاتی‌: پێتوانییه‌ ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ریكی‌ دروستكردنی‌ تۆمه‌ت‌و سیناریۆ بێت، خه‌ریكی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك بێت باشتره‌؟
فاروق ره‌فیق:رێك ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌ كه‌ تۆ ده‌یڵێت، دوو شت هه‌یه‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی‌ دایالۆگ‌و هه‌بوونی‌ شێوازێكی‌ عه‌قڵانی‌.

سازدانی‌: جیهاد جه‌لال

Entry filed under: فاروق ره‌فیق. Tags: .

“ئێمه‌ین یه‌كێتی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌مان مه‌به‌سته‌” بارزانی:ئه‌م ئه‌زموونه‌ تێك ناچێت‌و كه‌سیش ناتوانێ تێكیبدات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: