لـــــــه‌نـــــــاو هـــــــۆڵـــــــی‌ پـــــــارلـــــــه‌مـــــــانـــــــدا…

2011/03/11 at 8:12 PM لێدوانێک بنووسە

سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی كه‌مال كه‌ركوكی‌:خــــه‌ریــك بـــــو ببــــێت بــــه‌ 66

له‌كاتی‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ متمانه‌ به‌ د.به‌رهه‌م ساڵحی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌كاتی‌ ژماردنی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ متمانه‌یان به‌ حكومه‌ت به‌خشیوه‌ كه‌ ژماره‌یان 67 په‌رله‌مانتار بو، كه‌مال كه‌ركوكی‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وه‌ك تانه‌دانێكی‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ و خودی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ ئه‌و حیزبه‌ وتی‌: خه‌ریك بو ببێت به‌ 66.
سه‌باره‌ت به‌ وته‌كه‌ی‌ كه‌مال كه‌ركوكی‌ چاودێرێكی‌ سیاسی‌ پێیوایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ دو لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تائێستا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌س به‌ روكه‌ش رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانن و هه‌مان زمان و ئه‌قڵیه‌تی‌ ساڵانی‌ رابردویان هه‌رماوه‌، ئه‌م وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مانیش كه‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌ وه‌ك تانه‌دانێكی‌ ناوبراوه‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ و خودی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌.
دوه‌م: ده‌كرێت ئه‌و لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وه‌ك وه‌ڵامێك دابنرێت بۆ خودی‌ تاڵه‌بانی‌ به‌ته‌نها، ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سایتی‌ ویكلیكس به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتبو جه‌لال تاڵه‌بانی‌ لای‌  ئه‌مه‌ریكییه‌كان تانه‌ی‌ له‌ كه‌مال كه‌ركوكی‌ داوه‌ و وتویه‌تی‌: نه‌ دكتۆره‌ و نه‌كه‌ماله‌ و نه‌ كه‌ركوكییه‌، ده‌توانین بشڵێن كه‌ ئه‌و وته‌یه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی‌ ویكلیكس بو.
شایه‌نی‌ باسه‌ دوای‌ ته‌واوبونی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ رۆی‌ 9ی‌ مانگ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ زۆرێك له‌ گفتوگۆی‌ دانیشتنه‌كه‌ سانسۆركرا، ئه‌وكات درا به‌كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئه‌م وته‌یه‌ی‌ خۆی‌ سانسۆر نه‌كردوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مان ئه‌و وته‌یه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ركردوه‌.

سبه ی

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان.

دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كرد وڵات جێبهێڵن بـــانـــگه‌وازێـــک بـــۆ چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادیخوزانی‌ کوردستان

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,556 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: