بـــانـــگه‌وازێـــک بـــۆ چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادیخوزانی‌ کوردستان

2011/03/11 at 9:08 PM Leave a comment

زمناکۆ عزیز:هاوڕێیان،خۆپیشاندانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ به‌زه‌قی‌ کاریگه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ پێوه‌ دیاره‌، خواسته‌کان و دروشمه‌کان و داواکارییه‌کانی‌ نوێنه‌ران، تاده‌گاته‌ ته‌رکیبه‌ی‌ نوێنه‌ران و خودی‌ به‌شداربوان.ئه‌مه‌ جێگای‌ دڵخۆشی‌ و ئومێدێکی‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ئاینده‌ی‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌و،سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌یه‌وێ‌ به‌ره‌وخۆی‌ ڕایبکێشێت و به‌بۆیه‌و سوننه‌تی‌ خۆیان ئه‌یانه‌وێ‌ ڕه‌نگ و ئاڕاسته‌ی‌ بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌وتوانێ‌ ببێته‌ هۆی‌ پێشهاتنی‌ فه‌زایه‌ک که‌ له‌لایه‌ک کۆتایی‌ به‌کوێره‌وه‌ری‌ و سته‌می‌ خه‌ڵکی‌ کرێکارو زه‌حمه‌تکێش بهێنێت، له‌لایه‌کیتریشه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ چه‌پ دیسانه‌وه‌ بێنێته‌وه‌ ناو هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان و نه‌خشی‌ مێژوویی‌ خۆی‌ بگێڕێت.
به‌ڵام ئه‌م په‌رش و بڵاویه‌و ئه‌م حه‌ساسیه‌ته‌ی‌ که‌ پێی‌ له‌ناو فه‌زای‌ پێشووتری‌ ساڵانی‌ ڕابردوی‌ کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ که‌ هه‌ر که‌س و گروپێک ته‌نها ئومێدی‌ به‌ مه‌حفه‌ل و ڕێکخراوه‌که‌ی‌ خۆی‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ی‌ که‌ بیر له‌کاری‌ هاوبه‌ش و پشتیوانی‌ له‌کاری‌ یه‌کتر و حه‌ماس نه‌بێت بۆ دامه‌زراندنی‌ ڕێکخستنێکی‌ به‌هێز، سه‌ره‌نجام نه‌بینینی‌ نه‌خش و ئه‌همیه‌تی‌ هه‌بوونی‌ حزب له‌ناو ئه‌م فه‌زایه‌دا که‌ ئه‌توانێ‌ بڕبڕه‌پشتی‌ هه‌ر ئاڵوگۆڕێک بێت به‌قازانجی‌ چه‌پ و کۆمۆنیزم، یه‌کێکه‌ له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کان و ئه‌وئومێده‌ بچوک ئه‌کاته‌وه‌و دوریش نیه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بێبه‌شترینی‌ ده‌سکه‌وته‌کانی‌ ئه‌م خۆرشانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بێت له‌چاو بزووتنه‌وه‌کانیتردا.
گومانم نیه‌ که‌ جیاوازییه‌کانمان زۆربه‌ی‌ زۆریان به‌رهه‌می‌ فه‌زایه‌کن که‌ خه‌ڵک تیایدا بێومێد و بێهیوا بووه‌، به‌رهه‌می‌ یه‌ئس و خۆ به‌بچوک بینین و نه‌بوونی‌ ئیراده‌یه‌کی‌ به‌هێز بوون که‌ ئه‌وانه‌ش به‌رهه‌می‌ کارکردی‌ چه‌ندین ساڵه‌ی‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی‌ کوردستان و به‌تایبه‌تیش به‌رهه‌می‌ کارکردی‌ پارتی‌ و یه‌کێتی‌ بوون، به‌مه‌ش خۆشمان له‌ناو بزووتنه‌وه‌که‌ ئاسۆیه‌کی‌ هاوبه‌شی‌ ڕوونمان نه‌بووه‌و سه‌ره‌نجام سه‌رقاڵی‌ کێشه‌و گرفته‌ناوخۆییه‌کانی‌ خۆمان بووین. مه‌به‌ستم نیه‌ که‌ که‌بڵێم جیاوازی‌ ڕیشه‌یی‌ و جدیمان نیه‌، به‌ڵام خۆ لانی‌ که‌م له‌ئێستادا ئه‌و فه‌زایه‌ کۆتایی‌ هاتوه‌، هه‌لومه‌رجه‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌، خه‌ڵک ئومێدی‌ بۆگه‌ڕاه‌وه‌ته‌وه‌، فه‌زای‌ عمومی‌ ناوچه‌که‌و دنیاش کۆمه‌ک ئه‌کات به‌درێژ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م فه‌زایه‌ ئه‌گه‌ر به‌لاڕێدا نه‌برێت. بۆیه‌ ته‌نها دروشم و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی‌ کۆمۆنیزم ئه‌توانێ‌ فێنکی‌ بخاته‌ ده‌رونی‌ خه‌ڵکه‌وه‌و وه‌ڵام به‌نیازه‌کانی‌ خه‌ڵک و گه‌نجان و کوڕو کچی‌ کوردستان بداته‌وه‌، هاوڕێیان بزووتنه‌وه‌کانیتر تا ئاستێکی‌ دیاریکراو ئه‌توانن وبه‌قازانجیانه‌، که‌له‌ناو خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵکدا بمێننه‌وه‌. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی‌ چه‌پ قازانجی‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تاسه‌ر و ئاخرین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵکدا بێت و له‌ڕیزه‌کانی‌ پێشه‌وه‌یدا بێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانیتر بزووتنه‌وه‌ی‌ ئێمه‌، بزووتنه‌وه‌ی‌ کرێکاری‌ و سۆشیالیستی‌ و کۆمۆنیزم و چه‌پ، شانسی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ بوونه‌وه‌و فراوانبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌. به‌ڵام په‌رش و بڵاویمان و وابه‌سته‌بوون به‌ گروپ و مه‌حفه‌له‌کانی‌ پێش 17/2/2011 ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌به‌بار ئه‌بات و سه‌ره‌نجام خۆمان وخه‌ڵکیش باجی‌ ئه‌م لاوازیی‌ و په‌رته‌وازییه‌ی‌ چه‌پ ئه‌داته‌وه‌. دوای‌ ته‌واو بوونی‌ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ش وه‌ک چه‌په‌کانی‌ ئێرانی‌  ساڵی‌ 1979 مان به‌سه‌ر دێنن، که‌ جمهوری‌ ئیسلامی‌ تێکڕای‌ وه‌ک دوژمن ناساندو به‌هه‌زارانیشی‌ لێ‌ ئیعدام کردن.
بۆیه‌ من بانگه‌وازه‌که‌ی‌ حزبی‌ کۆمۆنیستی‌ کرێکاری‌ کوردستان بۆ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌م دۆخه‌دا به‌گرنگ ئه‌زانم، ئه‌مه‌ موباده‌ره‌یه‌که‌و نابێت و هه‌ڵه‌ی‌ کوشنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ بده‌ین، فرسه‌ت هه‌یه‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی‌ به‌هێزده‌ربکه‌وینه‌وه‌، لێره‌شه‌وه‌یه‌ که‌ بانگه‌وازی‌ گشت هاوڕێیان له‌ حزب و ڕێکخراوه‌ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌که‌م که‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین و دانیشتن و ئاڵوگۆڕی‌ بیروڕا بکه‌ین و، خاڵی‌ جیاوازییه‌کان کاڵتر بکه‌ینه‌وه‌ و هاوبه‌شیه‌کانمان به‌هێز بکه‌ین، سه‌ره‌نجام هه‌موومان به‌رنامه‌ی‌ کاری‌ داهاتوو دابڕێژین و به‌یه‌ک ڕۆحیه‌ت و تێمیمی‌ به‌هێزه‌وه‌ وه‌ک جه‌سته‌یه‌ک و بزووتنه‌وه‌یه‌کی‌ منسجم پێکه‌وه‌ کۆ بکاته‌وه‌. هه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ش زامنی‌ کردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌ به‌ڕووی‌ ئه‌و هه‌زاران کوڕو کچانه‌ی‌ که‌ ته‌نها له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌توانن وه‌ڵامی‌ نیازو ئاواته‌کانی‌ خۆیان بده‌نه‌وه‌، که‌بێن و ببنه‌ ئه‌ندام و به‌رپرسی‌ که‌ناڵ‌ و ئۆرگانه‌کانی‌ حزب و به‌ده‌سته‌وه‌ بیگرن.
هاوڕێیان، ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌دوای‌ شوراکانه‌وه‌ یه‌که‌مینجاره‌ بۆ چه‌پ و کۆمۆنیزم له‌کوردستاندا دێته‌ پێش، ئه‌گه‌ر نه‌یقۆزینه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یتر وه‌ها فرسه‌ت نه‌بینینه‌وه‌، با واز له‌ مه‌سه‌له‌و گرفته‌ لاوه‌کیه‌کان بێنین و به‌ڕاستی‌ و به‌مانای‌ ووشه‌که‌ خه‌باتکاری‌ ڕێگای‌ ئازادی‌ و یه‌کستنی‌ ئینسان بین، به‌ڕاستی‌ نیشانی‌ بده‌ین له‌پێناو ئاسۆی‌ شۆسیالیزم و کۆمۆنیزم هه‌موو گیانبازیه‌ک ئه‌که‌ین و سوورین که‌ بزووتنه‌وه‌که‌مان بخه‌ینه‌وه‌ ناو دڵی‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان.
10.3.2011

Entry filed under: زمناكۆ عزیز. Tags: .

لـــــــه‌نـــــــاو هـــــــۆڵـــــــی‌ پـــــــارلـــــــه‌مـــــــانـــــــدا… خــــۆپیشاندانــــه‌كانی‌ کــــوردســــتان پێــــی نــــایــــه 24 ه‌مــــین رۆژه وه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: