گــــه‌ڕانــــه‌وه‌ی‌ تــــاڵه‌بانی‌ ره‌وشــــه‌كــــه‌ی‌ ئــــاڵــــۆزتــــر كــــرد

2011/03/12 at 7:15 PM 1 comment

 له‌دوای‌ 17 ی‌ شوباتی‌ خوێناویه‌وه‌،سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌سلێمانی‌ و شاروشارۆچكه‌كانی‌ كوردستان به‌شێوازی‌ جیاواز ناڕه‌زایی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌شی‌ زۆری‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ناڕازییه‌، ده‌نگیان له‌ئاست خراپی‌ كارگێڕی‌ و نه‌بوونی‌ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌رزكردۆته‌وه‌،ئه‌وهاولاتیانه‌ن كه‌هه‌ست به‌مه‌ترسی‌ قه‌یرانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌  ده‌كه‌ن كه‌به‌خێرایی‌ هه‌نگاوده‌نێت به‌ره‌و سته‌مكاری‌ و ئازادیه‌كان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌و مۆدێلێك له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت كه‌له‌ئێستادا كه‌وتۆته‌ ژێرباهۆزی‌ گۆڕانكاری‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌كانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌ 17 ی‌ شوباته‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، ڕه‌خنه‌یه‌كی‌ دیار كه‌له‌تاڵه‌بانی‌ ده‌گیرا، ئه‌وه‌بوو كه‌ بێده‌نگه‌ له‌ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كراوه‌.چاوه‌ڕوان بوون، هه‌م وه‌ك سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كه‌له‌ 20 ساڵی‌ ڕابردوودا ئیداره‌ی‌ ئه‌وناوچه‌یه‌ی‌ كردووه‌هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی‌ جدی‌ هه‌بێت و هاوڕابێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ ئه‌وناوچه‌یه‌و پشتیوانی‌ له‌داواكانیان بكات.
ده‌ركه‌وتنی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پشتیوانیكردنی‌ بێ‌ چه‌ندو چونی‌ خۆی‌ بۆ سیاسه‌ته‌كانی‌ پارتی‌،خه‌ڵكی‌ دوچاری‌ نائومێدیه‌كی‌ گه‌وره‌كرد.
له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌بوو كه‌خه‌ڵكی‌ خۆپیشانده‌ری‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ به‌كه‌مینه‌یه‌ك ناوبرد كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌زۆر ئیراده‌ی‌ خۆیان بسه‌پێنن.
له‌دوای‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شه‌وه‌ له‌به‌رده‌م بارزانی‌ و به‌گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ موراعاتی‌ ڕێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كردوه‌ خه‌ڵك و ڕوناكبیران ئومێدیان به‌ هه‌ڵوێستی‌ تاڵه‌بانی‌ مابوو، به‌تایبه‌ت دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌.
به‌لام ڕوداوی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆسلێمانی‌ سوتاندنی‌ خێمه‌كانی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رابوو، له‌هه‌مانكاتدا زمانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حزبه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ به‌ته‌واوی‌ گۆڕا و زمانی‌ دژایه‌تیكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ ده‌ستیپێكرد كه‌له‌پێشتردا كه‌مترین دژایه‌تی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ بۆ شه‌قام هه‌بوو.
له‌ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت تاڵه‌بانی‌ هه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ هانده‌دات بۆ توندبوون و دژایه‌تیكردنی‌ گۆڕانكاری‌،هه‌م باس له‌وه‌ده‌كرێت داوای‌ كۆتایهێنانی‌ خۆپیشاندانی‌ كردوه‌ و ته‌ناته‌ت ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌تا 21/3 واته‌ سه‌ره‌تای‌ به‌هار پێویسته‌ كۆتایی‌ پێبێت.
به‌رله‌هاتنه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ جموجۆڵێكی‌ سیاسی‌ بۆ گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی‌ و گۆڕان و تێكڕای‌ هێزه‌سیاسیه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ داخست.

ک ن ن

Entry filed under: تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان. Tags: .

خــــۆپیشاندانــــه‌كانی‌ کــــوردســــتان پێــــی نــــایــــه 24 ه‌مــــین رۆژه وه ڕاپه‌ڕین ته‌خوین ناکرێ!

1 Comment Add your own

  • 1. Fatah Ahmadi  |  2011/03/12 at 9:39 PM

    ئه‌م جاره‌ ێان تاڵه‌بانی بۆ هه‌میشه‌ ده‌دۆڕیو دنیاو ئاخیره‌ت له‌ده‌ست ده‌ددات،چون په‌لاماردانی سه‌رای ئازادیو،کورداێه‌تی پاروێکی وانیه‌ له‌قوڕگی هه‌موکه‌سێکدا بچێته‌خوار. فه‌تاح ئحمه‌دی

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: